بۆساڵی دووه‌م پرۆژه‌ی كاروانی موحیبه‌ت به‌ره‌و مه‌كه‌و مه‌دینه راگه‌یه‌نراو سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ زیاتر هۆگربوونه له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز.
محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ‌و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی كاروانی موحیبه‌ت به‌ره‌و مه‌كه‌و مه‌دینه به‌په‌یامی راگه‌یاند " ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ بۆ ساڵی دووه‌م به‌رده‌وامی ده‌دات به‌پرۆژه‌ی كاروانی موحیبه‌ت كه مه‌به‌ست لێی ئاشنابوون و هۆگربونه به‌قورئانی پیرۆز له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا" وتیشی " ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌و مامۆستایانه تێیدا به‌شدار ده‌بن كه 5 جزم قورئانی پیرۆزیان له‌به‌ره‌و تا ئێستاش سه‌فه‌ری عه‌مره‌یان به‌نسیب نه‌بووه"،بؤ به يوه ندى))07703538343))
پرۆژه‌ی كاروانی موحیبه‌ت به‌ره‌و مه‌كه‌و مه‌دینه له ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو به‌به‌شداری سه‌دان مامۆستا ده‌ستی پێكردوو له‌كۆتایشدا ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ كه خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌یه سه‌فه‌ری عه‌مره‌ی بۆ 24 له‌و مامۆستایانه رێك خست و به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كه‌و ئه‌و ده‌نگداانه‌وه‌ی گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یبوو ئه‌مساڵیش به‌رده‌وامده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق