لقی گه‌رمیانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ سه‌دان نه‌مام و ژیننامه و ڕۆژژمیَر به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی شاری كه‌لاردا دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "نه‌مام و ژییننامه"ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگدایه كه به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی بێشه‌وای مرۆفایه‌تی موحه‌ممه‌د " درودی خودای لێ‌بیت" پێی هه‌ستابوون و تێیدا هه‌زاران نه‌مامیان له‌ناو قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاندووه.
م.كمال به‌ربرسی لقی گه‌رمیانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ ڕایگه‌یاند" له یادی دایكبونی بێشه‌وای مرۆڤایه‌تی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش پێكهاتووه له نه‌مام چاندن".
ڕاشی گه‌یاند" پڕۆژه‌كه‌یان له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانه‌كانی گه‌رمیانه‌وه پێشوزای گه‌رمی لێكراوه و سوپاسی چالاكییه‌كه‌یان كردووه".
م. كمال به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی مامۆستایانی پێشه‌نگ