ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه 2-7-2013 ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ر په‌رشتی ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌زیز، به‌رپرسی ناوه‌ند، و به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕانی ناوه‌ند و كارگێڕانی به‌شی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندو سكرتاریه‌ته‌كان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی سلێمانی به‌شداریان كرد‌و رێنمایی و روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان دا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جارێكی تر جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له واده‌ی دیاری كراوی خۆی به‌رێوه بچێت و نیگه‌رانی خۆی ده‌ر بڕی سه‌باره‌ت له رووداوی له‌ناكاوی پێپه‌ڕاندنی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵ و په‌رله‌مانی كوردستان بۆ مانگی 11ی 2013.
ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردن له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا به‌پێویستی زانی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌گرنگیه‌وه به‌ده‌م نوێ كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بچن و دڵنیاببنه‌وه له‌راستی و دروستی ناوه‌كانیان و شوێنی ده‌نگده‌ران.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و ئاماده‌كاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرا له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و رێگایانه‌شی باسی لێوه‌كرا كه چۆن رێگری بكرێت له ته‌زویرو ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.
له‌دواته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پابه‌ندی ته‌واوی خۆی راگه‌یاند به‌و بڕیارانه‌ی‌كه‌له كۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ركراوون بۆهه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ لا له‌بواری كار‌و باری په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌وه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق