ئاگاداری
وەزارەتی پەروەردە/ بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پەروەردەیی ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی ناوشار هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان و دەوروبەری دەكاتەوە ئەوانەی مەرجەكانی پێویستیان هەیە ئارەزوو دەكەن بەشداری لە خولی دوو ساڵەی پەیمانگای گەشەپێدانی پەروەردەیی بكەن پێویستە فۆرمی داواكاری پربكەنەوە بە رێگای ئۆن لاین .
خولەكە چیە؟
وەزارەتی پەروەردە خولێكی دوو ساڵە دەكاتەوە بۆ سەرپەرشتیار و بەرێوەبەر و مامۆستایانی قۆناغی بنەرەتی هەلگرانی بروانامەی دبلۆم بە مەبەستی بەرەو پێش بردنی ئاستی زانستی و هونەریان لە بواری پەروەردە و فێركردن، بەشداربووانی ئەم خولە دوای بە دەست هێنانی بروانامەی ئەم خولە مافی كارگێری و داراییەكانی بروانامەی بكالوریسیان پێ دەبەخشرێت.
ئەم خالانەی خوارەوە روون كردنەوەی پێویستە دەربارەی وەرگرتن: