هه‌ردوو رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و ئه‌نجومه‌نی باڵای مامۆستایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی له شاری سلێمانی، كۆبونه‌وه
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ركاری هاوبه‌شی رێكخراوه‌یی له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی ماف و پێداویستیه‌كانی توێژی مامۆستایان له‌هه‌رێمی كوردستان
كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و ئه‌نجومه‌نی بالاَی مامۆستایانی یه‌كگرتوی ئیسلامی دوای بریاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی دێت به‌مه‌به‌ستی زیاتر زیاتر نزیك بونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رجه‌م ئۆرگان و دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی نێوانیان.
له به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر زیاتر داكۆكیكردن له ماف و ئیمتیازاتی مامۆستایان و هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زیادكردنی نوێنه‌ره‌كانی هه‌ردوو رێكخراوه‌كه له نێو رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا.....