لێكۆڵینه‌وه له یاسای خوێندنی ئه‌هلی و ڕێنماییه‌كانی كرا
ڕۆژی سێ شه‌ممه 11/6/2013 د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان.
كۆنفراسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به خوێندنی ئه‌هلی و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاسای ژماره (14) ی ساڵی 2012 ی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ته به قوتابخانه و په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌وته‌یه‌كیدا تیشكی خسته سه‌رگرنگی و بایه‌خی خوێندنی ئه‌هلی له كوردستان دا و به ته‌واوكه‌ری كاروانی په‌روه‌رده‌یی له قه‌له‌مدا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته ڕێنماییه‌كان ستاندارد و پێوه‌ره جیهانییه‌كان له خۆبگرن و تایبه‌تمه‌ندی سیستمی په‌روه‌رده‌ی خۆماڵیش بپارێزن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق