به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستاندا روو به‌ڕووی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده بوونه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه به‌بۆنه‌ی 21 هه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه ده‌ریان كردووه و كۆپیه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌یام كراوه رایده‌گه‌یه‌نن به‌پێویستی ده‌زانین له‌م ده‌رفه‌ته‌دا بۆهه‌موو لایه‌كی بخه‌ینه روو كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستاندا به ئاڵۆزترین قه‌یراندا تێده‌په‌رێت له مێژووی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌دا، بۆیه ئه‌ركی هه‌نوكه‌یی هه‌موو لایه‌كه به‌زووترین كات بڕیاری كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی بدرێت كه هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیربێت و سوود له كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌كانی پێشوو وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌ت كۆنفرانسی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ كه له كۆتایی ساڵی پاردا و به‌هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ڕێوه‌چوو.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یاندا مامۆستایانی پێشه‌نگ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پێویسته حكومه‌ت زۆر به‌باشی به‌گوزه‌رانی مامۆستایان‌دا بچێته‌وه و چه‌ندین مافی زه‌وتكراویان بۆ بگێڕێته‌وه‌و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كیشه به‌تایبه‌ت یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه فشاری توند‌و به‌هێز دروست بكات بۆ سه‌ر حكومه‌ت و په‌روه‌رده كه مافه‌كانی مامۆستایان ده‌ستبه‌ربكات و جیتر ئه‌و یه‌كێتیه‌ش بۆ ئه‌جێندای حیزبی و تایبه‌ت به‌كارنه‌هێنرێت تاببنه جێی متمانه‌ی ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق