بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز: ئه‌نجوومه‌نی ماموَستایانی پێشه‌نگ
السلام علیكم و رحمه الله و بركاته
له ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌كه‌تاندا جوانترین پیروَزباییتان پێشه‌كه‌ش ده‌كه‌ین، ئێمه كار و چالاكیتان به‌رز ده‌نرخێنین و ماندوونه‌بونه‌تان لێده‌كه‌ین.
به‌ڕێزان : ئه‌مڕوَ له كوردستاندا سیستمی په‌روه‌ردا له قه‌یرانێكی قوڵدایه، له لایه‌ك هه‌ژموونی حزب به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌دا بوَته تارمایییه‌كی كوشنده و گیانی زانست و خوێنده‌واری كوشتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده له‌م هه‌رێمه‌دا سیستمێكی ناته‌ندروست و بێ به‌رهه‌مه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یه‌كێتی ماموَستایان كه ده‌بێت ماڵی هه‌موان بێت و خاوه‌نی پڕوَژه‌و كاری جدی بێت بوَ به‌ره‌و پێشبردنی سیستمی په‌روه‌رده و زانست، به‌لاَم ئه‌مڕوَ خودی ئه‌م ڕێكخراوه به هوَی ده‌سوه‌ردانی حیزبیه‌وه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ڵسێت له به‌رامبه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌و ماموَستاو كادرانی په‌روه‌رده‌دا، له بار‌و دوَخێكی ئاوادا ئێمه ده‌زانین كاری ئێوه سه‌ختتره و ئه‌ركی سه‌رشانتانی قورس‌تر كردووه، به‌لاَم گه‌وره‌یی ئێوه ماندوونه‌بونتانه له‌به‌ر ده‌م ئه‌و قه‌یران و گرفتانه‌دا.
له ئێستادا كوردستان و خه‌ڵكه تێكوَشه‌ره‌كه‌ی له هه‌ر كات زیاتر پێویستی به ده‌ركه‌وتن و چالاككردنی ڕێكخراوێكی دڵسوَز و پڕ كار‌و به‌رهه‌می وه‌ك ئێوه‌یه هه‌یه، له پێناو كار كردنێكی جدی و به‌رده‌وامتردا بوَ به‌ره‌و پێشبردنی زانست و هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌دا، تاوه‌كو وولاَتی ئێمه‌ش بتوانێت ببێته مه‌ڵبه‌ندی داهێنه‌ران و زانایان، وه كوَتایی هێنان به ده‌ست و هه‌ژموونی حیزب به سه‌ر كایه‌ی په‌روه‌رده‌و زانست‌دا.
وه ده‌بێت هه‌موومان دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین ماموَستایان ئه‌و توێژه گرنگ و دیاره بوون كه نه‌ك هه‌ر خوێندن و فێربوون قه‌رزداری هیمه‌ت و ماندووبونیان بوون، به‌ڵكو هه‌میشه ئه‌و توێژه‌ش بوون كه فه‌راهامهێنه‌ری گوَرانكاری و كاری داهێنه‌رانه‌بوون، ئێستاش هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌تان لێده‌كرێت و ڕێكخراوه‌كه‌شتان له ئاست ئه‌و گه‌وره‌ییه‌دایه.
دووباره ئه‌م یاده‌تان پیروَزبێت و له سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدابن
مه‌كته‌بی سیاسی كوَمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان25-6-2013
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق