له‌بێدارییه‌وه بۆ بوژانه‌وه‌و گوڕ‌و تین
شێخ محسن
زنجیره‌ی دووم
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه به واتای سێ زاراوه بده‌م، كه بریتین له زاراوه‌كانی [ صحوه، یقظه، نهضه ]
1. زاراوه‌ی (صحوه ) : به‌واتای [ بێداری، هه‌ستیاری، هۆشیاری، به ئاگایی ، خه‌به‌رداری) هاتووه.
2. زاراوه‌ی ( يَقظة ) : به‌واتای [ هه‌ڵسان، به‌ئاگاهاتن، به‌خه‌به‌ربوون ] هاتووه.
3. زاراوه‌ی ( نهضه ): به‌واتای [ بوژانه‌وه، ژیانه‌وه، جووڵان، بزاوت، راپه‌ڕین، هۆشیاربوون، ووزه، هێزو چالاكی، توانایی، تین] هاتووه.
مه‌به‌ستیشم له ئاماژه‌دان به‌م سێ زاراوه‌یه ڕوانینێكی خۆمه بۆ ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی ڕابوونی ئیسلامی‌و قۆناغبه‌ند كردنی به‌پێی ئه‌م سێ زاراوه‌یه.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌ك بده‌م به گۆڕانكایه‌كانی سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌م:
دیاره له‌م سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێیه‌مه‌دا دوو گۆڕانكاری زۆر گرنگ ڕویاندا كه هه‌م شڵه‌قاندن بوو وه هه‌م وێستگه‌ی نوێ بوونه‌وه‌و گۆڕانكاری‌و چونه پێشی ڕابوونی ئیسلامی بوو، ئه‌و دوو گۆڕاكاریه‌ش بریتی بوون له:
1. ڕوداوی 11 ی سێبتمبه‌ری ساڵی 2001 كه به خه‌به‌رهێنان‌و به ئاگاهێنانی ڕابوونی ئیسلامی بوو، ده‌توانین بڵێین ڕابوونی ئیسلامی برده قۆناغی (یقظه)، بۆیه واباش بوو له دوا ئه‌و مێژووه‌و ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ئیسلامیه ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت‌و له جیاتی زاراوه‌ی ( صحوه ) زاراوه‌ی (یقظه) ی بۆ به‌كار بێت.
2. ڕوداوی به‌هاری ئیسلامیه: كه شه‌پۆله جوڵه‌یه‌كی ناڕه‌زایی سلمی جه‌ماوه‌ری بوو له كۆتایی ساڵی 2010و سه‌ره‌تای ساڵی 2011 له زوربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستی پێكرد‌و په‌لی هاویشت بۆ زوربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی.
دیاره سه‌ره‌تاكه‌ی گه‌نجێك به ناوی (محمد البوعزیزی) وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه دیكتاتۆره گه‌نده‌ڵه له وڵاتی تونس خۆی سوتاندو كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ) زین العابدین بن علی( هێنا.
وه ئه‌و شۆرشه جگه له تونس سێ ڕژێمی تریشی له گۆڕناوه وه‌ك:
[ محمد حسنی مباره‌ك له مصر- معمر قه‌زافی له لیبیا- وه شۆڕشی یه‌مه‌نیش علی عبدالله صاڵحی ناچار كرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێ].
وه هه‌رچه‌ند له مصر كۆده‌تایه‌ك به‌سه‌ر به‌رهه‌می ئه‌و شۆڕشه‌دا كرا، به‌ڵام له ڕاستیدا كاریگه‌ری ئه‌و به‌هاره تا ئێستا به‌رده‌وامه‌و، ئومێد ده‌كه‌ین به‌م زوانه‌ش كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمه دیكتاتۆره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا بهێنێت.
دیاره هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شۆڕشانه‌ش بریتین له[ گه‌نده‌ڵی- خراپی باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان- نه‌مانی ئه‌من‌و ئاسایش-نه‌بوونی ئازادی سیاسی- مه‌حسوبیه‌ت - پاك نه‌بوونی پرۆسه‌كانی ده‌نگدان....هتد].
وه‌ئه‌م ڕوداوه‌ش (به‌هاری ئیسلامی) بوژانه‌وه‌و ژیانه‌وه‌و بزاوتن‌و ووزه‌و تین‌و راپه‌ڕینی به‌خشیه ڕابوونی ئیسلامی‌و به توانا تر‌و چالاك تری كرد.
بۆیه ده‌خوازێت دوا ئه‌و مێژووه‌ش ناوی ئه‌م بزاوته ئیسلامیه بگۆڕدرێت چونكه ڕابوونی ئیسلامی چووه‌ته قۆناغی( نهضه ) وه.
چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر هه‌ردوو ڕوداوه‌كه:
• هه‌روه‌ك چۆن ڕوداوی 11 ی سێبته‌مبه‌ر ڕابونی ئیسلامی برده قۆناغی به‌ئاگاهاتن‌و به‌خه‌به‌ربوون ( یقظه )، وه چه‌ند سیفه‌تێكی ناچاری دایه ئه‌و قۆناغه‌ی مێژووی ڕابوون كه له ڕواڵه‌تدا له‌قاڵبدانی بزافی ئیسلامی بوو، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا ڕێككارییه‌كی به ئاگاهێنانه‌وه بوو، دوا به‌هاری ئیسلامیش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه به قۆناغێكی نوێ (نهضه ) ی ناوزه‌ند بكه‌ین.
• له دوای ڕوداوی 11 ی سێبته‌مبه‌ر چاودێران گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد:
ئایا پارته ئیسلامیه‌كان به‌و شێوه‌یه خۆیان داده‌ڕێژنه‌وه كه وڵاتانی زلهێز ده‌یانه‌وێت؟
یان وڵاتانی زلهێز له پشت هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مه‌ریكا خۆیان ڕێكده‌خه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت؟
دیاره زوربه‌ی چاودێران ئه‌وكات له‌به‌ر( مه‌غروریه‌تی ئه‌مه‌ریكا، عه‌ماله‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته ئیسلامیه‌كان بۆ وڵاتانی زلهێز، لاوازی ڕابوونی ئیسلامی) قه‌ناعه‌تیان وابوو ئه‌وه ووڵاتانی زلهێزه براوه‌ن‌و صحوه‌ی ئیسلامیشه دۆڕاوه، بۆیه ده‌بێت ڕابوونی ئیسلامی ده‌سته‌مۆ ببێت‌و به پێی نه‌خشه‌كانی وڵاتانی زلهێز خۆی دابڕژێته‌وه، نه‌یانده‌زانی كه گه‌مه ڕاسته‌قینه ( مۆندیال) كه ده‌ستی پێ نه‌كردووه‌و هه‌ركات ده‌ستی پێكرد ئه‌و كات:
سوفَ تری إژَا انْجَلی الغبارُ أفرسٌ تحتی أم حِمَارٌ
• (ڕوداوی 11 ی سێبته‌مبه‌ر) هه‌موومانی پڕ ئازار‌و خه‌فه‌تبار كرد، به‌ڵام خوای گه‌وره به‌خێری گێڕا بۆمان [ وَعَسی أَنْ تَكْرَهُوا شَیْئاً وَهُوَ خَیْرٌ ڵكُمْ وَعَسَی أَنْ تُحِبُّوا شَیْئاً وَهُوَ شَرٌّ ڵكُمْ وَاللَّهُ ێعْڵمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْڵمُونَ] البقره216
• جاهه‌روه‌ك چۆن ئه‌و میكانیزمانه‌ی پێش (ڕوداوی 11 ی سێبته‌مبه‌ر) بۆ دوا ئه‌و ڕوداوه( به ناچاری) نه‌ده‌شیا، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بێین به‌وردی دیراسه‌ی میكانیزم‌و وه‌سیله‌كانی پێش گۆڕانكاریه‌كانی به‌هاری ئیسلامی بكه‌ین تصور ده‌كه‌م پێویست ده‌كات 55% ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردابهێنین.
• پێویست ده‌كات كادیرانیش بزانن كه ڕابوونی ئیسلامی قۆناغی موراهیق (المراهقه) ی تێپه‌ڕاندوه‌و ئێستا چووه‌ته قۆناغی روشد (الرشد )و باڵغ بووه‌و پێی ناوه‌ته ته‌مه‌نێك ( ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن) كه داخوازی تری له هه‌ڵگران‌و دڵسۆزانی هه‌یه جیاواز له‌وانه‌ی پێشوو.
• دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ناو ڕابوونی ئیسلامی‌دا به‌قه‌ده‌ر ساڵه‌كانی نێوان ته‌مه‌نی موراهیق‌و ڕوشده ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌زموون كۆكردۆته‌وه كه بتوانن ئاسان ئه‌و گۆڕانكاریه جه‌وهه‌ریه هه‌ست پێ بكه‌ن، كه سوپاس بۆ خوا خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری كادیری به‌ئه‌زموونی بواری بانگه‌وازین ئومێد ده‌كه‌م له‌مه‌و دووا مێشكیان نه‌كه‌نه شۆسته‌و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی كاڵفامی بێ ئه‌زموون به‌سه‌ریدا گوزه‌ربكه‌ن.
• كه‌واته ده‌بێت هه‌وڵده‌ین ئه‌و صیفه‌تانه‌ی له ڕابوونی ئیسلامی‌دا له صیفاتی موراهیق ده‌چن بژاری بكه‌ین، چونكه چۆن بۆكه‌سایه‌تیه‌كی به‌ته‌مه‌نی گه‌وره صیفات‌و جوڵه‌ی موراهیقانه‌ی لێنایه‌ت‌و له كه‌سایه‌تی داده‌به‌زێنێت بۆ هه‌موو بزاف‌و پارت‌و ڕێكخراوێكیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
• شایه‌نی باسه له‌ته‌مه‌نی موراهیقیدا ته‌نها هه‌سته‌كان ده‌جوڵێنرێن‌و ڕاپێچی یاده‌وه‌ریه‌كان ده‌كرێن‌و مه‌جالێكی زۆر كه‌م بۆ عه‌قڵ ده‌هێڵرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه ڕابوونی ئیسلامی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ ده‌بێت ئه‌و زه‌خیره عه‌قڵیه بخه‌ینه‌گه‌ڕ كه زاده‌ی چه‌نده‌ها ساڵی هه‌وڵ‌و تێكۆشانی بێ پسانی كه‌سانی دڵسۆزی ئه‌م ڕابوونه‌ن.
• كه‌واته ده‌بێت له‌كه‌سایه‌تی خۆمان زیاتر به‌ته‌نگ سونعه‌و كه‌سایه‌تی ڕابوونی ئیسلامیه‌وه بین، نه‌هێڵین له‌و به‌رزیه دابه‌زێت وه هه‌رچی له‌كه‌سایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه نه‌یهێڵین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌و به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌كانه‌كانمان عیلاجی ئه‌و ده‌ردو به‌ڵایانه بێت به‌ڵام به ته‌دریجی، واته ڕاهێنانی صحوه وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كامڵ‌و هه‌وڵده‌ین مه‌شقی پێ بكه‌ین‌و ڕۆشنبیری‌و ڕێنمایی ئه‌م قۆناغه بده‌ینه هه‌ڵگرو شوێنكه‌وتوانی.
• كه‌واته قۆناغه‌كه ده‌خوازێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام بده‌ین، كه بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی بۆ بكرێت‌و هزرو بیر‌و كاری كادیرانی پێ ئاڕاسته بكرێت..
چاوه‌ڕێی زنجیره‌كانی تر بن.