ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 27 ديسمبر، 2013

ده‌سته‌ی بالاَ كۆده‌بیته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنك ده‌دات:



ڕوژی‌ ( پیَنج شه ممه ) به رواری‌ ( ٢٦ / ١٢ / ٢٠١٣ ) كَۆبوونه وه ی‌ ده سته ی‌ بالاَی‌ ئه نجومه نی‌ مامۆستایانی‌ پیشه نگ به سترابه سه رپه رشتی‌ به ڕێز مامۆستا( ئه میر ) سه رۆكی‌ ئه نجومه ن ، وه به ئاماده بوونی‌ به رپرسی‌ لقه كان و به ڕێز م/ أحمد كركوكی‌ ئه ندامی‌ سكرتاریه تی‌ ریكخراوی‌ ( ی‌ ، م ، ك ) و به ڕێز م/ موسلیم به رپرسی‌ لقی‌ سۆران ی‌ ڕێكخراوی‌ ( ی‌ ، م ، ك ) ی‌ سه ربه ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ


له كۆبونه وه كه دا باس له م خالاَنه ی‌ خواره وه كرا

1- بریاردرا كونفرانسی‌ ناوچه یی‌ له سنووری‌ لقه كاندا ئه نجام بدریت نه ك كونفرانسی‌ گشتی‌ . ،
2- له كونفرانسی‌ لقه كاندا ئه وته وه رانه ی‌ ئیشی‌ له سه رده كریت بریتیه له به خوداچونه وه و سه رله نوی‌ دارشتنه وه ی‌ پیكهاته ی‌ ئه ندامانی‌ لق ، به رپرسی‌ لقه كان گورانكاری‌ یان به سه ردا نایه ت چونكه ئه وه ته نهاله ده سه لاتی‌ كونگره دایه كه به رپرسی‌ لقه كان بگوریت ، هه روه هایه كیكی‌ ترله ته وه ره كانی‌ كونفرانس بریتیه له دانانی‌ پلانی‌ سالانه بوكاروچالاكی‌ یه كانی‌ لق ،
  هه روه هاله كوبونه وه كه دا م/ ێ‌حمد كه ركوكی‌ ئه ندامی‌ سكرتاریه تی‌ ریكخراوی‌ ( ی‌ ، م ، ك ) ئاماده بوو باسی‌ كاروچالاكی‌ یه كانی‌ خوی‌ كرد . ،
پاشان به ریز ماموستا ( موسلیم ) به رپرسی‌ لقی‌ ( سوران ) ی‌ ریكخراوی‌ ( ی‌ ، م ، ك ) ی‌ سه ربه ( ئه ، م ، پ ) ئاماده بوو ئه ویش تیشكی‌ خسته سه ركاروچالاكی‌ یه كانی‌ خوی‌ له سنووری‌ قه زای‌ سوران ،
له‌كۆتاییدا ڕیَزو سوپاس به‌خشرا بە م.احمد کرکوکی‌ ئەندامی‌ سكرتاریەت و م. موسلم بەرپرسی‌ لقی‌ سۆرانی‌ . ( ی‌.م.ک) لەلایەن سەرۆکی‌ ئەنجومەنی‌ مامۆستایانی‌ پیشەنگ

سال یادی شەهید بوونی کۆساری ٢٧\١٢\١٩٩٣

گه‌ر پرسیان كه‌ ئێوە چین؟!
ئەوەش وەڵام

لوتکەی قەندیل،
گەوەی ماکۆک،
پێدەشت و بناری حەمرینین...
بڕنەوەکەی سێخ مەحمود و
شمشێری سەڵاحەدینین.....

********
کڵپەی باوەڕ،
گڕی کەرکوک،
ناڵەی پیری بادینانین....
پەنجەی زارۆڵی هەڵەبجە و
کفنی ئاڵی شەهیدانین...
********
دەنگی قورئان ،
چەکی خەبات،
کێوی (کۆڕێ) و (بالیسانین)..
بەرگ و نانی هەژاران و
خاک و خۆڵی کوردستانین
********
تینووی ئیسلام،
سایەی دەوڵەت،
سەدای چەوساوەی جیهانین..
نەخشەی یەکگرتنی کورد و
هەر پێنج پارچەی کوردستانین

(کۆساری)

ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ سه‌ردانی مامۆستا علی باپیر ده‌كه‌ن







مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، پێشوازیی‌ كرد له‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ، كه‌ پێكهاتبوون له‌ سه‌رۆك ‌و ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن ‌و نوێنه‌رانی‌ ئه‌نجوومه‌ن له‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان ‌و به‌رپرسی لقه‌كان.


له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر كار و چالاكیی دوو ساڵی‌ ڕابردووی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ‌و نوێنه‌رانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان.


لای‌ خۆیه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر دوای‌ ده‌ستخۆشی ‌و به‌خێرهێنان، ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگیی په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ كوردستان كرد ‌و ڕۆڵی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگی‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ‌و ئاڕاسته‌كردنی‌ كۆمه‌ڵگا به‌رزنرخاند.


پاشان سه‌رۆك ‌و ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ خۆشحاڵیی‌ خۆیان به‌ دیداری‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ  دووپاتكرده‌وه‌ و باسیان له‌ كار و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان كرد و به‌شدارییكردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگیشیان له‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ مامۆستایان ‌و به‌ره‌وپێشبردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ خوێندن، به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی‌ خۆیان زانی‌.


له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی‌ باپیره‌وه‌ دیاری‌ به‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ‌و نوێنه‌رانی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی‌ كوردستاندا دابه‌شكرا.
سه رجاوه :
پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:

الأربعاء، 25 ديسمبر، 2013

زانیاریی تەواو لەسەر ئەو مامۆستایەی لەهەولێر كوژرا


ئەمڕۆ كچە مامۆستایەكی بنەڕەتی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و دەستبەجێ كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی هەولێر، كوژراوەكە ناوی ( لاڤان سامی ) ە و تەمەنی 27 ساڵە و لەدایكبووی ساڵی 1987 ە و، لەلایەن كەسێكەوە بەناوی ( عەبدولقادر عەبدوڵا ) كە تەمەنی 33 ساڵە چوار فیشەكی پێوەنراوە و گیانی لەدەستداوە.
ڕائید كاروان وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد "دوای كوشتنی ئەو مامۆستایە، بكوژەكەش فیشەكێكی ناوە بە خۆیەوە بە مەستی خۆكوشتنی بەڵام نەمردووە و، بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەڵام باری تەندروستی جێگیرنیە" .
سه رجاوه : نها24

الثلاثاء، 24 ديسمبر، 2013

موژده‌ ....جه‌یلبره‌یك بۆ وه‌شانی IOS 7 گه‌یشت

پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر ، پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌كاتی كوردستان تیمی ئیڤه‌یشن evasi0n جه‌یلبره‌یكی بۆ وه‌شانه‌كانی جیاوازه‌كانی IOS 7 بڵاو كرایه‌وه‌ (7.0 ،7.0.1 ، 7.0.2 ،7.0.3 ، 7.0.4) ڕاگه‌یاند .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری جیهانی لێ كه‌وتۆته‌وه‌ و تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 1 ملیۆن كه‌س مۆبایله‌كانیان جه‌یلبره‌یك كردوه‌.

ئه‌م جه‌یلبره‌یكه‌ سه‌پۆرتی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌كات وه‌كو iPhone, iPad و iPod.

iPad Air ، iPad mini Retina ، iPad 4 ، iPad 3 ، iPad 2 ، iPad mini، iPhone 5s iPhone 5c ،iPhone 5 ، iPhone 4s ، iPhone 4 و iPod touch 5th gen )


لینکی دابەزاندن :
بۆ ویندۆز :
https://evad3rs.app.box.com/s/hzapsnk73mbrs770z50y
بۆ ماك :
https://evad3rs.app.box.com/s/q4xydmi2qzgqdhqr35i0

یاخود سه‌ردانی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی تیمی evasi0n بكه‌ن به‌م نانویشانیی خواره‌وه‌

http://evasi0n.com/



چه‌ند خاڵیك وه‌كو ڕوونكردنه‌وه ‌پێش جه‌یلبره‌یك كردن ...

* بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریه‌كانت له‌ ده‌ست نه‌ده‌یت ، ئه‌وا سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت باك ئه‌پ بكه‌ له‌ ئایتیونس.

1-پێویسته‌ ژماره‌ی نهێنی (پاسۆرد)ی سه‌ر ئامێره‌كه‌ت لاببیه‌ت ، چونكه‌ گرفتت بۆ دروست ده‌كات گه‌ر بێت و ژماره‌ نهێنیه‌كه‌ لا نه‌بیت.

2- بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ویندۆز پێویسته‌ به‌رنامه‌ى ئیڤه‌یشنه‌که‌ به‌م شێوازه‌ بکه‌نه‌وه‌

کلیکى راستى له‌سه‌ر بکه‌ن و پاشان Run As Administrator هه‌ڵبژێرن .<% < body>

الاثنين، 23 ديسمبر، 2013

ئێستا ئه‌توانن ڕاسته‌وخۆ گوێبیستی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆی سوننه‌ت بن له‌پێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ ه‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌شداری گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌سه‌ر راگرتنی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان دةكات

 

دوانیوه‌ ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 22/12/2013 ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی
مامۆستایانی
پێشه‌نگ به‌شداری گفتوگۆیه‌كی

كراوه‌ی كرد كه‌له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندن و رۆشنبیری رێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بونی شاره‌زایانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر راگرتنی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان سازكرابوو.
سه‌ره‌تا به‌ناوی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌وه‌ له‌لایه‌ن سامان عه‌بدولفه‌تاحه‌وه‌ به‌خێرهاتنی
 ئاماده‌بوان كرا و دواتریش بواری بۆ ئاماده‌بوان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تێبینی و
 پێشنیاره‌كانیان قسه‌ له‌باره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌وه‌ بكه‌ن.
به‌شێكی زۆری ئاماده‌بوان و شارازایانی رۆژنامه‌وانی پێیان باش  بوو رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ر ره‌وتی خۆی به‌رده‌وام بێت و وه‌ك ره‌مزو وزمانحاڵی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان درێژه‌ی پێبدرێت، وه‌ك به‌شێكی تریش له‌گه‌ڵ بوون به‌ گۆڤاری رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م قسه‌و پێشنیارو سه‌رنج و تێبنیه‌كان له‌به‌رده‌وامی رۆژنامه‌ی
 وه‌رچه‌رخان خۆی ده‌بینیه‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌نوێنه‌ری ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن وستافی ڕۆژنامه‌كه‌بۆئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌و سازدانی ئه‌وگفتوگۆیه‌ پێی باش بوو تائه‌و تێبینی و پێشنیارانه‌ی له‌سه‌ر ده‌رچونی ڕۆژنامه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو جێ به‌جێ نه‌كرێت هه‌ر له‌ و قۆناغه‌دا بمێنێته‌وه‌
هه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان زمانحاڵی رێكراوی قوتابیانی كوردستان بوو، به‌ڵام له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕانی سكرتاریه‌ت بڕیاری راگرتنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ده‌ركرا.
له‌ ئێستا  به‌و پێوه‌ره‌ ئه‌كادیمیه‌ی كه‌ شاره‌زایانی رۆژنامه‌وانی ده‌یڵێن ئه‌وه‌ بڕیارێكی هه‌ڵه‌ بوه‌ كه‌ رێكخراو ده‌رباره‌ی راگرتنی رۆژنامه‌كه‌ ده‌ریكردوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی رۆژنامه‌كه‌ن.
هه‌تا ئێستا راگرتنی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان به‌ته‌وای یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستانیش له‌هه‌وڵی به‌دیل یاخود به‌رده‌وامی رۆژنامه‌كه‌ له‌ گفتوگۆكرداندایه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بواره‌كه‌ و ره‌نگه‌ له‌داهاتوودا  بڕیاری ئیجابی ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان ده‌ربكرێت.







الخميس، 19 ديسمبر، 2013

موچە بۆ خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی بڕاییەوە

موچە بۆ خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی بڕاییەوە


لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا یاسایی دەرماڵەی خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی پەسندكرا.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بورهان حەمە فەرەج بە (خەندان)ی راگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی عێراق یاسای دەرماڵەی خوێندكارانی سەرەتایی و ئامادەیی پەسەندكرا"

وتیشی، بەوپێیەش هەر خوێندكارانی سەرەتایی قۆناغی یەك تاوەكو شەش بری 30 هەزار دیناری مانگانەیان پێدەدرێت و یاساكەش لە 1/10/2014 خەرج دەكرێت و خوێندكارانی قۆناغی حەوت تا 12 واتا قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بری 50 هەزار دیناریان پێ دەدرێت و لە 1/10/2015بۆیان خەرج دەكرێت.

جەختیشی لەوە كردەوە، ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بەهیچ جۆرێكیش پەیوەندی بە دواكەوتنی پەسەندكردنی بوجەوە نییە، چونكە كاتەكانیان جیاوازە.

سه رجاوه:خەندان

الثلاثاء، 17 ديسمبر، 2013

تاقیكردنه‌وه‌ و پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن دیاریكرا


تاقیكردنه‌وه‌ و پشووی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن دیاریكرا


وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رز و پشوی یه‌كه‌می ساڵی خوێندن 2013 -2014 دياريكرد كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.

- جێی باسه‌ ڕۆژانی 25- 26 /12/ 2013 پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌ دام ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت .

- 1/1/2014 سه‌ری ساڵی نوێ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

- ڕۆژی شه‌مه‌ 4/1/2014 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنه‌ بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ 14/1/2014 كۆتایی پێ دێت.

- ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 15/1/2014 یه‌كه‌م رۆژی پشووی وه‌رزی یه‌كه‌مه‌ كه‌ ته‌نها بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌ و بۆ ماوه‌ی شه‌ش (6) رۆژده‌خه‌یانێت.

- ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 21/1/2014 یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ست پێده‌كات.

تێبینی :
ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژێك له‌ ناو تاقیكردنه‌وه‌كان بووه‌ پشووی ره‌سمی ئه‌وا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ڕۆژی دواتر دواده‌خرێت.




ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌


چیرۆكی دەستنوسەكە وەرگێرانی لە عەرەبی شـوان رابـەر

چیرۆكی دەستنوسەكە 
وەرگێرانی لە عەرەبی شـوان رابـەر
‏‎Shwan Rabar‎‏
نووسینی : دكتور سلامه عبد الهادی عمید كلیە علوم الگاقە جامعە جنوب الوادی ـ أسوان لوا‌و أركان حرب سابق فی الجیش المصری
خوای گەورەسەبارەت بە لە خاچ دانی حەزرەتی عیسا لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێ‌ : 
ۆقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِیحَ عِیسَی ابْنَ مَرْێمَ رَسُوڵ اللّهِ ۆمَا قَتَلُوهُ ۆمَا صَڵبُوهُ ۆڵكِن شُبِّهَ ڵهُمْ .... {157} بَل رَّفَعَهُ اللّهُ إِڵیْهِ ۆكَانَ اللّهُ عَزِیزًا حَكِیمًا {النسا‌و/158} .
واتە : ئەو قسەیەی گاورەكان كوفرە كە دەلێن : ئێمە عیسای مەسیحی پێغەمبەری خوامان كوشت ، كەچی خوای گەورە دەفەرموێ‌ : ئەوان حەزرەتی عیسایان ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) نەكوشتوەو هەلیشیاننەواسیووە ، بەلكو لەكاتی هێرشكردنەسەر حەزرەتی عیسادا ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) بۆ كوشتنی لێیان تێكچووە ، خوای گەورە یەكێكی تر( یەهوزا ) ی بردۆتەسەر شكل و شێوەی حەزرەتی عیسا و لە جیاتی ئەو لەسێدارەیان داوە ، خوای گەورە حەزرەتی عیسای بۆلای خۆ بەرزكردۆتەوە ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) ، ئەوەش لەلایەن خوای گەورە زۆر ئاسانە چونكە خوای گەورە زۆر دەسەلاتددارو بەتواناو زال و كاربەجێ‌ و لێزانە .
- چیرۆكەكە لەسەرەتای هەفتاكانی ساڵی 1972 دەست پێدەكات كاتێ‌ كە دەستنوسێك لەمیانەی دەستنوسەكانی نەجع حەممادی بەزمانی قیبتی بۆئەم ئینجیلە كەشف بوو ، ئەم دەستنوسە بەشێوەی كەشكۆڵێك لەسەرگەلای بەڕەدی نوسرا بوو ، ئەوەش مانای وایە مێژووەكەی بۆسەدەی دووەمی زاینی دەگەڕێتەوە .
- شتیًكی زانراوە كەبەڕەدی ڕوەكێكە لەكەناری روباری نیل دەڕوێ‌ وگەشەدەكا، بەڕێگەیەكی تایبەتی نەخۆشی سیقانە چارەسەر دەكات‌و ، دەبێتـە گەڵا وپەڕاویش بۆنوسین لەسەركردنی ، لەبەرئەوە وشەی بەڕەدی بەپاپیڕۆسیش ناودەبرێ‌ كەلەوشەی پاپیری ئینگلیزیەوە هاتووە ، لێرەدا دەردەكەوێ‌ كەمیسریە كۆنەكان یەكەم كەس بوونەكە ئەم گەڵایەیان داهێناوەو نوسینیان لەسەر كردووە .
- دوای ئەوەی كەكیشاوەرزو جوتیاران ئەم دەستنوسەیان دۆزیتەوە بەبازرگانانی شوێنەوارناسیان فرۆشتووە، ئەوانیش لەشوێنێك بۆشوێنێكی تر لەدوای نرخی زۆرتر گەڕاون تاساغی بكەنەوەو بیفرۆشنەوە . لەم گەشتە درەختی بەڕەدی یان تاچەندان ساڵا لەگەنجینەی بەنكێك داپاراستووە تاوای لێهاتووە دەستنوسەكە مۆرانەی لێبداو بخورێ‌ وهەڵوەرێ‌ . لەكۆتایی دا دەستنوسەكە گەیشتە دەستی زانایان ، ئەوانیش بەهەوڵاو هیممەتێكی زۆركۆیان كردەوە ، ئەوسا زانیان كەئەوە ئینجیلی یەهوزایە .
- ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز لەو ژمارەیەی كەلە 7/4 /2006 دەرچوو، بابەتێكی بەناونیشانی ( ) نوسی . لەوبابەتەدا هاتووەكە كۆمەڵەی جوگرافیای نێودەوڵەتی پەردەی لەسەر یەكێك لەدەستنووسە كۆنەكان یالەسەر ئەو ئینجیلە لاداوەكەلە ئەلمنیای وڵاتی میسرە ، دەركەوتوە كەمێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆسەرەتای سەدەی سێ‌ هەمی زاینی .
ئەم ئینجیلە بەیەهوزا ناودەبرێ‌ . یەهوزا بەیەكێك لەقوتابیانی حەزرەتی عیسا ( علیه السلام ) دادەنرێ‌ ، مێژووی قیبتی باسی یەهوزا دەكاو، بەو پیاوەی لەقەڵەم دەداكە خیانەتی لەحەزرەتی عیسا كرد سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ، موسڵمانان دەڵێن : ئەو كاتەی كەپیلانی كوشتنی حەزرەتی عیسایان دانا، خوای گەورە یەهوزای خائینی بردە سەر شێوەی حەزرەتی عیسا پێغەمبەر ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) بۆئەوەی لەجیاتی حەزرەتی عیسا یەهوزا لەخاچ بدەن . لەماوە 15 ساڵ ئەو ئینجیلە چاك و نۆژەن كرایەوە دوای ئەوەی كەدۆزرایەوە ، وەلە كۆتایی ساڵی 2005 لەزمانی قیبتی تەرجەمەی زمانی ئینگلیزی كراو، لە 6 /4 /2006 لەوەرگێڕانی ئەم ئینجیلە لەخۆبویەوە ، ئەوسا ئەم ئینجیلە لەبازاڕەكان دەفرۆشرا. ئەم ئینجیلە وەك ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز باس دەكا ڕاستەوخۆ لەكۆتاییەكەدا باسی كۆتایی هاتنی ناردنی حەزرەتی عیسا دەكات سەلامی خوای گەورەی لەسەربێت وەك لەدەقی ئینگلیزی داهاتووەو دەڵێ‌ :
ئەم دەقە مانای وایەكە حەزرەتی عیسا لەكۆتایی ئینجیلی یەهوزدا قسە لەگەڵا یەهوزدا دەكاو بەیەهوزا دەفەرموێ‌ : ئەی یەهوزا تۆلەمەودوا لەتەواوی شوێن كەوتەو یاوەرانی من جیادەبی ، تۆدەبیتە ئەو پیاوەی كەقوربانی دەدەی لەبەرئەوەی وە من دەچیت .
هەڵوەستەیەك دەكەین و سەرنج دەدەینە وشەی ( یلبیسنی) كە وەرگێڕ لەنوسینی دا دەستە وسانە وەكو ئەوەی لەقوڕئانی پیرۆزدا هاتووە كە دەفەرموێ‌ : شبه لهم 
واتە : لێمان تێكدان ، یەهوزامان وەحەزرەتی عیسا چواند ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) بۆئەوەی لەجیاتی ئەو لەسێدارەی بدەن .
بەم شێوەیە هەقیقەت و ڕاستیەكە دەردەكەوێ‌ كەحەزرەتی عیسا ( سەلامی خوای گەورەی لێبێ‌ ) لەخاچ نەدراوە ، بەڵكو ئەو كەسەی كەلەخاچ دراوە یەهوزای قوتابی یەتی . جائەگەر گاورەكانیش بانگەشەی ئەوەبكەن وبڵێن : ئینجیلی بەرنابا لەدوای ناردنی پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم ) دانراوە ، ئەوا دەستنوسە كۆنەكەی ئەوە لەكاربۆن وگەلای بەڕەدی دوپات دەكاتەوە، وەجەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەئەم ئینجیلە پێش سەدەی سێَیەمی زاینی نوسراوەتەوە بەپێ‌ی وتەكانی ئەو ڕۆژنامەیەی كەئاماژەی پێكرا. بەو مانایەی سێ‌ سەدە پێشهاتنی پێغەمبەر( صلی اللە علیە وسلم ) ئایە خوای گەورە یەهوزای قوتابی وەحەزرەتی عیسا چواند لەبەر ئەوەی ناپاكی لەگەڵداكرد یایەهوزا بۆخۆی لەپێناو ڕزگاربوونی حەزرەتی عیسا قوربانی بەگیانی خۆی دا ، قوڕئان بەدەقی ئایەت ئەوەی باس نەكردووە، وەلێ‌ گاورەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن كەیەهوزا خۆی خەیانەتی لەگەڵا حەزرەتی عیسا كردووە ، پاشان دوای ئەوە خۆی لەخاچ داوە . ئەو ئینجیلە بانگەشەی ئەوە دەكا كەئەوە بۆتە قوربانی دانێك لەلایەن یەهوزای خاوەن ئەم ئینجیلە لەپێناو حەزرەتی عیسا خوای گەورەش بەوە زاناترە بەوە . خوای گەورە‌و ئیماندارانیش ئاوا گەواهی لەسەر ئەم بابەتە دەدەن كەحەزرەتی عیسا ( علیە السلام ) نەكوژراوە ، وەلەخاچ نەدراوە، بەلكو لێیان تێك چوو، یەهوزای هێنا یەسەر شێوەی حەزرەتی عیسا وئەویان لەجیاتی ئەو لەسێدارەدا، وەك خوای گەورە دەفەرموێ‌ : 
پێگەیەكی عەرەبی هەوالێكی تایبەتی سەبارەت بە دەستنوسەكانی ئینجیلی یەهوزا بلاوكردەوە كەئەمە دەقەكەیەتی :. ئێمە وەكو قبتیەكان لەبەر رێزگرتن لەهەست و نەسەتی كەنیسەی قیبتیەكان جاڕدان وڕاگەیاندنی هەوالی وردو درشت و تەواوی ئەم نوسخەیەمان رەتكردەوە كەوڵاتی میسری ئینجیلی یەهوزای گێڕابێتەوە . 
دكتۆر زاهی حەوا س ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی بالای شوێنەوارەكانی میسر دوپاتی كردەوە كەدەستەی شوێنەوارەكانی ولاتی میسرجاڕدان و را گە یاندنی وردو درشتی دە ستنوسی ئینجیلی یەهوزای ئیسخر یوتی لەبەر رێز گر تن لە هەست و نە ستی قیبتیەكان رەت دەكاتەوە ، دكتۆرحەوسی لە لێدوانێكی تایبەت بەسایتی ئەلعەرەبیە نێت گوتی . ولاتی میسر ئینجیلی یەهوزا كە لەلایەن هەموو كەنیسەكانی دونیا دانی پێدانە نراوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گێراوەتەوەكەتاكە دەستنووسە لەجیهان. ئەودانەیە ئێستا لەدەستەی شوێنەواری ولات میسر ئامادەیە ، سەركردایەتی كەنیسە لەمیسر زۆر بەتوندی رەخنەی لەولاتی میسر گرت لەسەر وەرگرتنەوەی ئەم نوسخەیە ، وە دكتۆر حەواسی دەلێ‌ : ئێمە لەلایەن خۆمانەوە رێزمان لەخواست وئارەزووی قیبتیە مەسیحیەكان گرتووە كەدەربارەی ئەو ئینجیلەی یەهوزا هەموو زانیاری بلاونەكەینەوە و، ئێمەجگە لەپاراستن و هەلگرتنی ئەم ئینجیلە هیچی ترمان ناوێ‌ ، لەبەر ئەوەی ئەوە شتێكی كۆن و دێرینە جگە لەوەی مەسەلەیەكی ئایینی یە . ئەم كارە خەریكمان ناكات . وەدەلێ‌ : ئێمە ئەم دەستنووسەمان گێڕاوەتەوە لەبەر ئەوەنیە كەبڕوامان بەوەیە كەلەناویەتی ، بەلكو لەبەر ئەوەمانە كەتەمەنی زیاتر لە1700 سالە، وە دەستنوسێكی كۆن و دێرینە ولەخاك و ولاتی ئێمە دا دۆزراوەتەوە ، گێرانەوەی ئەو شتە دێرینە دزراوانەی خۆمان كەبراونەتە دەرەوەی ولات ، هەروەك لەسالانی ئەم دواییە هەستایین بەگێڕانەوەی چەندان كەلوپەڵ وپارچەی تری كۆن و دێرین كەبراونەتە دەرەوەی ولات مان .

السبت، 14 ديسمبر، 2013

پرۆژەی دابەشکردنى (٥٠٠ )کتیبب بەمەستى هۆگرى کردنى زیاترى مامۆستایان بە خویندنەوە

پرۆژەیەکى ترى ئەنجومەنى مامۆستایانى پیشەنگ بۆ مامۆستایان ،دابەشکردنى (٥٠٠ )کتیبب بەمەستى هۆگرى کردنى زیاترى مامۆستایان بە خویندنەوە. بەهیواى گەیاندنى سود بە هاوپیشەکانمان..


پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌رك و مافی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ری‌ خوێندنگه‌كان ده‌كرێت

له‌رێگای‌ پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ پۆستی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ پێویست ده‌زانرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و دوو پۆسته‌ وه‌رده‌گرن له‌ رووی‌ بڕوانامه‌ و توانای‌ زانستی‌ و به‌ڕێوه‌بردن له‌ مامۆستایانی‌ تر جیاوازبن.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و  سه‌ركه‌وتنی‌ خوێندنگه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی‌ وتی‌: "ئه‌گه‌رچی‌ تاكو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خوێندنگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری‌ له‌ سیستمی‌ په‌روه‌رده‌، پێویسته‌ شێوازی‌ دانانی‌ مامۆستا له‌و دوو پۆسته‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا بێت".

وتیشی‌: "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی‌ هه‌بێت تاكو بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی‌ خۆی‌ جێبه‌جێبكات"، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌رشوو كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌ك یه‌كێتی‌ مامۆستایان پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا له‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ بخرێته‌ به‌رباس، دوای‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ناوبراو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان راشیگه‌یاند: له‌و پرۆژه‌یه‌دا چه‌ند خاڵێك كراوه‌ته‌ بنه‌ما بۆ دیاریكردنی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ ده‌كرێن به‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر، له‌وانه‌ پێویسته‌ ره‌چاوی‌ ساڵانی‌ خزمه‌ت و بڕوانامه‌ و ئاستی‌ زانستی‌ و كارگێڕی‌ و شاره‌زایی  كۆمپیوته‌ر بكرێت، له‌به‌رمبه‌ردا ده‌بێ ماف و ئیمتیازی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكرێت، تاكو بتوانێ وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی له‌ دانانی‌ ئه‌و دوو پۆسته‌دا، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی‌  ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌وڵده‌درێت وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ دانانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر له‌ خوێندنگه‌كان پله‌یه‌ك بێت، هاوشێوه‌ی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ په‌روه‌رده‌یی به‌چه‌ندین فلته‌ر تێپه‌ڕێت، زۆرجاریش له‌سه‌ر داوای‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ ئیجرائات كراوه‌.

هاوكات باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌باشی‌ ده‌زانێت به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی‌ له‌ خوێندگه‌كان وانه‌ بڵێنه‌وه‌ تاكو ئاستی‌ زانستییان دانه‌به‌زێ، بۆئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی‌ یاسا پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر 5 وانه‌ و یاریده‌ده‌ر 10 وانه‌ بڵێنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌ركه‌كانیان ناتوانن وه‌ك مامۆستا وانه‌ بڵێنه‌وه‌.
سه رجاوه:خه‌ندان - ره‌هێل سه‌مه‌د

هه‌لێكی زێڕین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕاهێنه‌ری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی



هه‌ڵه‌ی مامۆستا


هه‌ڵه‌ی پزیشك له‌ژێر زه‌ویدا ئه‌نێژرێت
هه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاریش ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی
به‌لاَم هه‌ڵه‌ی مامۆستا له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گه‌ ڕێت

له‌سه‌ری ساڵی تازه‌ په‌روه‌رده‌ پشووی نابێت

به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت پشوی چه‌ند رۆژه‌ له‌ سه‌ری ساڵی تازه‌دا نیه‌ و ته‌نها یه‌ك رۆژ ده‌بێته‌ پشوو و ده‌شڵێت 4ی یه‌كی مانگی ساڵی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێ‌ ده‌كات


بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی نەجمەدین عەلی ئەحمەد بە سی ئێن ئێن ی  وتوه،له‌ سه‌ری ساڵی تازه‌دا هیچ پشویه‌كمان نیه‌، ته‌نها 25ی ئه‌م مانگه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش به‌هۆی جه‌ژنی مه‌سیحیه‌كانیه‌وه‌ ده‌بێته‌ پشوو.
ناوبراو راشیگه‌یاندوه‌::ساڵی ڕابردوو هیچ بڕیارێكیان سەبارەت بەپشوی ڕەسمی سەری ساڵ پێ نەگەیشتووە، ئەو پشووەی ساڵی پێشوش لەلایەن (سەفین دزەی)و وەك ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا،  هەرچەند ئێمەش بەپەسەندمان نەدەزانی".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌ له‌ 4ی مانگی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست پێ‌ ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ش بۆ یه‌ك هه‌فته‌ ده‌بێته‌ پشووی په‌روه‌رده‌.و یه‌ك رۆژیش بۆ سه‌ری ساڵی تازه‌ ده‌بێته‌ پشوو.

ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی هه‌ر پشویه‌كیش له‌سه‌ره‌وه‌ پێمان بگات ئه‌وه‌ ئێمه‌ش په‌سه‌ندی ئه‌كه‌ین
سه‌رچاوه‌ :زانكۆ كورد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی ده‌رماڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مامۆستایان ده‌رده‌بڕێت

















سه‌رچاوه‌ :په‌یام تی ڤی
وه‌زیری‌ په‌روه‌ده‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ ده‌رماڵه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ مامۆستایان به‌ناوی‌ (ده‌رماڵه‌ی مامۆستایه‌تی‌).
نه‌وزاد عومه‌ر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لقی‌ هه‌ولێری‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان به‌ په‌یامی‌ ووت" له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌روه‌ده‌ی‌ هه‌رێم پێی‌ ڕاگه‌یاندوون ڕازامه‌ندی‌ ده‌ربڕیووه‌ له‌سه‌ر پێدانی‌ ده‌رماڵه‌ی‌ مامۆستایه‌تی‌ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان، به‌ڵام تا ئێستا بڕه‌كه‌ی‌ دیار نیه‌".
ووتیشی‌" وه‌زیری‌ په‌روه‌ده‌ پیشی‌ ڕاگه‌یاندوون دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ ئابونه‌ بڕیاردراوه‌ ئابونه‌ له‌ 3 هه‌زاره‌وه‌ بكرێت به‌ یه‌ك هه‌زار دینار"...

الخميس، 5 ديسمبر، 2013

له‌مه‌ودوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كه‌ت له‌یوتوب دای ئه‌به‌زێنیت داهاتێك به‌ده‌ست بهێنه‌



width='450'له‌هه‌وڵێكیدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی یوتوب هه‌ستاوه‌ به‌پێشكه‌ش كردنی توانای به‌ده‌ست خستنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌له‌ 0.99 دۆلار واته‌ 99سه‌نت كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی كه‌زۆرترین بینه‌ریان هه‌یه‌ له‌جیهاندا,وه‌به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ بلاَوكراوه‌ی گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی ئه‌و كه‌سانه‌ی حسابیان هه‌یه‌ وكه‌نالی خۆیان هه‌یه‌ له‌یوتوب ئه‌توانن پاره‌ به‌ده‌ست بهێنن بۆهه‌ر به‌كاربه‌رێك كه‌سه‌یری ئه‌وگرته‌ڤیدیۆییانه‌ ده‌كات كه‌به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌پلۆد كراوه‌ ,وه‌گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ له‌مانگی ئایاری رَابردووه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سنور دار ته‌نها ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی ده‌گرته‌وه‌ كه‌له‌جیهاندا به‌ناوبانگ بوون ,
ئێستا كۆمپانیاكه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ده‌سته‌به‌ركردووه‌ بۆهه‌موو خاوه‌ن حسابێك (كه‌ناڵێك)له‌یوتوب به‌مه‌رجێك گرته‌ڤیدیۆكانی 10هه‌زار بینه‌ری كه‌متر نه‌بوبێت به‌وپێیه‌ خاوه‌ن كه‌ناڵ له‌سه‌دا %55 ی داهاتی ئه‌ونرخه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌له‌سه‌ر بینینی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی دایناوه‌و %45 ی داهاته‌ كه‌ش به‌ر ئه‌وكۆمپانیای خاوه‌نی یوتوب ده‌كه‌وێت.
وه‌رگێڕانی: ئاری بكر
المصدر : مدونه‌ امیر تكریت 

في محاولة لرفع معدل إيراداتها، قامت يوتيوب بتقديم إمكانية تقاضي مبالغ مالية لا تقل عن 0.99 دولارا على بعض أكثر مقاطع الفيديو متابعة في العالم.
وبحسب التقرير المنشور على مجلة تايم الأمريكية، الشقيقة لـ CNN فإن يوتيوب ستسمح بفتح قنوات لأصحاب الحسابات على الموقع يمكنهم من جني مبالغ مالية لا تقل عن 0.99 دولارا عن كل مستخدم يرغب بمشاهدة مقطع فيديو ضمن مجموعة المقاطع والتسجيلات المدرجة تحت اسم صاحب الحساب.
ويشار إلى أن هذه المبادرة بدأت في مايو/ أيار من العام الجاري، وكانت تقتصر على بعض أشهر مقاطع الفيديو في العالم، وبشكل محدود جدا، إلا أن الشركة أتاحت هذه الخاصية لكل صاحب حساب يحوي على مقاطع فيديو تمت مشاهدتها لعشرة آلاف مرة على الأقل.
وبحسب الشركة فإن المستخدم سيحظى بـ55 في المائة من قيمة السعر الذي يفرضه على مقطع الفيديو الخاص به، في الوقت الذي ستحظى الشركة بنسبة 45 في المائة.

الاثنين، 2 ديسمبر، 2013

مسؤل إعلام منظمة المعلمين القدوة يرسل برقية تهنئة إلى فضائية بيام



من جمهورية مصر العربية أحيي  فضائية -بيام-: السلام عليكم...بمناسبة ذكرى تاسيس اول قناة كوردية إسلامية في إقليم كوردستان العراق، أقدم ازكى التهاني و التبريكات لجميع الكوادر الإعلامية و العاملين داخل و خارج القناة، خصوصا المدير و أعضاء هيئة الإدارية و مسؤول جميع الاقسام في الفضائية.
أفتخر بأنني اعمل لمدة اربع سنوات في هذه القناة الحبيبة كمترجم وصحفي في قسم الإخبار و بعد ككادر إدارى، اود أن امضي تقدماً باهراً و إنفتاحاً واسعاً في مجالات شتى، و خاصةً في وقتنا هذا نحتاج إلى التخصص و التركز. فأعيد مرة أخرى محبتي و إحترامي لجميع منسوبين فضائية -بيام- في السليمانية. والسلام عليكم و رحمة الله وبركاته. أخوكم محمد سيد نجم الدين نوري/دقهلية/ مصر 1/12/2013

الأربعاء، 30 أكتوبر، 2013

سالنامه ى خويندنى 2013-2014


به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).
صورة: ‏روزي 1شةممة 26 - 10 - 2013 كونفرانسي (يةكيةتي ماموستاياني كوردستان) - هولي ميديا - هةولير - كورستان.‏

صورة: ‏رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).‏

صورة: ‏رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).‏
صورة: ‏رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).‏


صورة: ‏رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).‏



صورة: ‏رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).‏



ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كاكه‌حاجی محمد ده‌كات


به‌ ڕێزان(مز أحمد كه‌ركوكی)و(مز عبد الواحد) به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی جیهان ده‌كه‌ن

صورة: ‏Mamostaiani Peshang
30 سبتمبر
بةريز (م احمد كةركوكى) ئةندامى سكرتاريةتى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و بةهاورييةتى م عبدالواحيد جيكرى سةرؤكى ي م ك و جةند ئةنداميكى سكرتاريةتى ي م ك بةشدارى كؤنكرةى يةكيتى مامؤستايانى جيهان دةكات: یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) (7)ه‌مین كۆنفراسى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیاى له‌ ( كوالا لامبور) پایته‌ختى مالیزیا به‌ئاماده‌بوننى (400) ئه‌ندام و میوان, له‌ 63 رێكخراو و سه‌ندیكاى مامۆستایان له‌ 34 ولاَتى رۆژئاوا و ناوه‌رِاست و باكور و باشور و باشورى رۆژئاواى ئاسیا , له‌ رۆژانى 18 تا 20/9/2013 به‌رِێوه‌برد , له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا راپۆرِتى گشتى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى له‌لایه‌ن خاتوو ( سۆزان هۆدگود) سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) خوێندرایه‌وه‌ پاشان گفتوگۆى تێروپرِى له‌سه‌ر كرا , پاشان ئه‌ندامانى كۆنفراس به‌سه‌ر پێنج گروپ له‌سه‌ر بنه‌ماى جوگرافى دابه‌شكران بۆ كێشه‌كانى خۆیان له‌بوارى په‌روه‌رده‌ و فێركردندا گه‌لاَڵه‌ بكه‌ن , هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ند سمینارێك بۆ مامۆستای باش , په‌روه‌رده‌ى باش , بیناو باڵه‌خانه‌ى شایسته‌ , ته‌كنیكى تازه‌, رۆڵى رێكخراوه‌كانى مامۆستایان له‌ په‌روه‌رده‌ , دوا ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و راپۆرِتانه‌ى ئاماده‌ كرابوون له‌ هۆڵى سه‌ره‌كى كۆنفراس خوێندرانه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا, دواجار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنفراس په‌سند كران , له‌دوارۆژدا ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیایان هه‌ڵبژارد ,شیاوى باسه‌ یه‌كێتى مامۆسایانى كوردستان به‌فه‌رمى داوه‌ت كرابوو , به‌ وه‌فدێك به‌شدارى كۆنفراسه‌كه‌ى كرد و په‌یامى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى وپه‌روه‌رده‌یى گه‌یانده‌ كۆنفراس و وه‌فده‌ به‌شداربووه‌كان, له‌هه‌مان كاتیشدا چه‌ندین چاو پێكه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تر ئه‌نجامدا , سه‌ره‌نجام ئةندامىكى سكرتاريةت وه‌ك ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیا هه‌لبژێردرا له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێتى مامۆستایان چووه‌ قۆناغێكى گرنگه‌وه‌ جێى خۆشى له‌ناو رێكخراوه‌كانى جیهان كرده‌وه‌ كه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ ده‌توانرێ راسته‌وخۆ په‌یامى مامۆستایان و كێشه‌كانى په‌روه‌رده‌ بخرێته‌ به‌رچاوى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ .‏



بةريز (م احمد كةركوكى) ئةندامى سكرتاريةتى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و بةهاورييةتى م عبدالواحيد جيكرى سةرؤكى ي م ك و جةند ئةنداميكى سكرتاريةتى ي م ك بةشدارى كؤنكرةى يةكيتى مامؤستايانى جيهان دةكات: یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) (7)ه‌مین كۆنفراسى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیاى له‌ ( كوالا لامبور) پایته‌ختى مالیزیا به‌ئاماده‌بوننى (400) ئه‌ندام و میوان, له‌ 63 رێكخراو و سه‌ندیكاى مامۆستایان له‌ 34 ولاَتى رۆژئاوا و ناوه‌رِاست و باكور و باشور و باشورى رۆژئاواى ئاسیا , له‌ رۆژانى 18 تا 20/9/2013 به‌رِێوه‌برد , له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا راپۆرِتى گشتى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى له‌لایه‌ن خاتوو ( سۆزان هۆدگود) سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) خوێندرایه‌وه‌ پاشان گفتوگۆى تێروپرِى له‌سه‌ر كرا , پاشان ئه‌ندامانى كۆنفراس به‌سه‌ر پێنج گروپ له‌سه‌ر بنه‌ماى جوگرافى دابه‌شكران بۆ كێشه‌كانى خۆیان له‌بوارى په‌روه‌رده‌ و فێركردندا گه‌لاَڵه‌ بكه‌ن , هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ند سمینارێك بۆ مامۆستای باش , په‌روه‌رده‌ى باش , بیناو باڵه‌خانه‌ى شایسته‌ , ته‌كنیكى تازه‌, رۆڵى رێكخراوه‌كانى مامۆستایان له‌ په‌روه‌رده‌ , دوا ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و راپۆرِتانه‌ى ئاماده‌ كرابوون له‌ هۆڵى سه‌ره‌كى كۆنفراس خوێندرانه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا, دواجار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنفراس په‌سند كران , له‌دوارۆژدا ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیایان هه‌ڵبژارد ,شیاوى باسه‌ یه‌كێتى مامۆسایانى كوردستان به‌فه‌رمى داوه‌ت كرابوو , به‌ وه‌فدێك به‌شدارى كۆنفراسه‌كه‌ى كرد و په‌یامى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى وپه‌روه‌رده‌یى گه‌یانده‌ كۆنفراس و وه‌فده‌ به‌شداربووه‌كان, له‌هه‌مان كاتیشدا چه‌ندین چاو پێكه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تر ئه‌نجامدا , سه‌ره‌نجام ئةندامىكى سكرتاريةت وه‌ك ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیا هه‌لبژێردرا له‌مباره‌یه‌وه‌ یه‌كێتى مامۆستایان چووه‌ قۆناغێكى گرنگه‌وه‌ جێى خۆشى له‌ناو رێكخراوه‌كانى جیهان كرده‌وه‌ كه‌ لێره‌ به‌دواوه‌ ده‌توانرێ راسته‌وخۆ په‌یامى مامۆستایان و كێشه‌كانى په‌روه‌رده‌ بخرێته‌ به‌رچاوى رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌ .

الجمعة، 18 أكتوبر، 2013

ڤیدیۆ: ڕێپۆرتاژی کۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ


سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بۆ سبه‌ی ئه‌دوێت

مامۆستایانی پێشه‌نگ: ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت ده‌ستی حیزب له‌ناو یه‌كێتی مامۆستایان دوربخرێته‌وه‌

صورة: ‏مامۆستایانی پێشه‌نگ: ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت ده‌ستی حیزب له‌ناو یه‌كێتی مامۆستایان دوربخرێته‌وه‌

(سبه‌ی):
سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دەڵێت: ئه‌سته‌مە بتوانرێت دەستی حیزب لەناو رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كوردستان دوربخرێتەوە. 
ئەمیر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ رەخنە لە یەكێتی مامۆستان دەگرێت به‌وه‌ی، ئەو رێكخراوە لە ماوەی چەند ساڵی كاركردنیدا پلانێكی درێژخایەنی بۆچینی مامۆستایان نەبوە، نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی رزگار بكات.
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (سبه‌ی) ئه‌میر ئه‌حمه‌د وتی:" یەکێتی مامۆستایان لە ماوەی (50) ساڵی رابردویدا نەپلانی درێژخایەن، نە پلانی کورتخایەنی بۆ مامۆستایان نەبوە، سەرەڕای ئەوەی کە بودجەیەکی زۆریشیان لەبەردست دایە".
ئاشكراشیكرد؛ زیاتر له‌ (500) ملیۆن دیناریان لە بانقی هەرێم هەیەوە مانگانەش بڕی (34) ملیۆن دینار لە حکومەت و (3000) دیناری عێراقی وه‌ک ئابونە لە هەر مامۆستایەکی ئەندام وەردەگرن.
رێکخراوی یەکێتی مامۆستایان لە (15/5/1962) دامەزراوە و لە ئێستادا نزیکەی (130000) ئەندامی هەیە.‏(سبه‌ی):
سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دەڵێت: ئه‌سته‌مە بتوانرێت دەستی حیزب لەناو رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كوردستان دوربخرێتەوە. 
ئەمیر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ رەخنە لە یەكێتی مامۆستان دەگرێت به‌وه‌ی، ئەو رێكخراوە لە ماوەی چەند ساڵی كاركردنیدا پلانێكی درێژخایەنی بۆچینی مامۆستایان نەبوە، نه‌یتوانیوه‌ خۆی له‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی رزگار بكات.
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (سبه‌ی) ئه‌میر ئه‌حمه‌د وتی:" یەکێتی مامۆستایان لە ماوەی (50) ساڵی رابردویدا نەپلانی درێژخایەن، نە پلانی کورتخایەنی بۆ مامۆستایان نەبوە، سەرەڕای ئەوەی کە بودجەیەکی زۆریشیان لەبەردست دایە".
ئاشكراشیكرد؛ زیاتر له‌ (500) ملیۆن دیناریان لە بانقی هەرێم هەیەوە مانگانەش بڕی (34) ملیۆن دینار لە حکومەت و (3000) دیناری عێراقی وه‌ک ئابونە لە هەر مامۆستایەکی ئەندام وەردەگرن.
رێکخراوی یەکێتی مامۆستایان لە (15/5/1962) دامەزراوە و لە ئێستادا نزیکەی (130000) ئەندامی هەیە.

پیرۆزبایی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی په‌شه‌نگ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز


به‌ره‌و كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داواكاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان

به‌ره‌و كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
داواكاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌ 26/10/2013 كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی دوو ساڵی رابردوو هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ رێژی بۆ دوو ساڵی داهاتوو، داواكارین هه‌ر پێشنیارو راسپارده‌كتان هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یلانه‌وه‌ بۆمان ره‌وانه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیخه‌ینه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌.
abdulwahed.1956@yahoo.com
ahmadgarmyany@gmail.com
له‌گه‌ڵ رێزدا...

لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس