هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ی مامۆستایانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كراوه )كلية التربية المفتوحة( بۆ به‌رده‌م دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، و دوای كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده و به ئاماده‌بوونی د. سه‌روه‌رعه‌بدولرحمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
د. عصمت محمد وه‌زیری په‌روه‌رده پێی ڕاگه‌یاندن : كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمن و دواتر به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ست هێناوه له كۆلێژی ناوبراو، به‌شداری پڕۆگرامه‌كانی په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی تایبه‌تی مامۆستایان بن كه بڕیاره وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. ئه‌مه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری په‌روه‌رده و نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر. جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
جێی باسه پێشترله ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوا له‌و مامۆستایانه كرابوو كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌و كۆلێژه‌ن. په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان و دواتریش زیاتر له 500 مامۆستا بڕوانامه‌كانیان هێنابووه وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی چاوپیخشاندنه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق