ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو

" width="150" />

الجمعة، 5 يوليو 2013

ئەنجومەنى بالآى مامۆستایانى یەكگرتوو پیرۆزبایی لە ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ دەكات..

                                                 بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

                                         بەرِێزان/ ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ

                                                   سلآوى خواى گەورەتان لێبێت
                    صورة: ‏ئەنجومەنى بالآى مامۆستایانى یەكگرتوو پیرۆزبایی لە ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ دەكات...

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

                                 بەرِێزان/ ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ

سلآوى خواى گەورەتان لێبێت

بەبۆنەى (21)ەمین ساڵرِۆژى دامەزراندنى رێكخراوەكەتانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى سەرۆك و ئەندامانى سكرتاریەت و سەرجەم مامۆستایانى بەرِێزى ئەندام لە رێكخراوەكەتان دەكەین.
ئێمە لەم كاتەدا وەك (مامۆستایانى یەكگرتوو) خۆمان بە بەشێكى جیاواز نازانین لە (ئەنجومەنى مامۆستایانى پێشەنگ) لەرووى بیرو بۆچوون و تێرِوانینمان بۆ كێشەو بابەت و پرسەكانى تایبەت بە پەروەردەو فێركردن بە گشتى و مامۆستایان بە تایبەتى، بەڵكو هاوكار و تەواوكارى یەكترین بۆ گەیشتنى مامۆستایان بە ئامانجەكانیان و هەوڵدان بۆ خزمەتى ئەو توێژە بەرِێزە لە دەروازەیەكى ترەوە، ئەم هەستەش پشتیوانمان دەبێت بۆ لێك نزیكبوونەوەى زیاتر و هەماهەنگى لە نێوان هەردوولاو، هەروەها نوێنەرانیشمان لە چوارچێوەى لیستى هاوبەش لە یەكێتى مامۆستایانى كوردستاندا، چونكە ئەم ساتەوەختە مامۆستایانى كوردستان بە دۆخێكدا گوزەر دەكەن هێشتا خواستەكانیان نەهاتۆتە دى و، گازندەى زۆریش هەیە لە ئەداى كارى دامودەزگا پەروەردەیی و پیشەییەكان، بۆیە هیوادارین پێكەوە دەست لەناودەست بین بۆ زیاتر بردنە پێشەوەى داخوازى و ئاواتەكانیان لە كەناڵە جیاجیاكانەوە.
هیوادارین یادەكەتان بە سەركەوتوویی بكەنەوەو چالاكى زیاترى بەدوادا بێت بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەكان و هەماهەنگى زیاتر لە نێوان هەردوولادا، هەروەك ئێمەش دووپاتى پتەوكردنى زیاتر پەیوەندییەكان دەكەینەوە لە خزمەت ئامانجەكانماندا، كە لەكۆى گشتیدا دەژێتە خانەى خزمەت بە مامۆستایانى كوردستان..

جارێكى تر پیرۆزتان بێت و هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازین..

ئەنجومەنى بالآى مامۆستایانى یەكگرتوو
25/6/2013‏ 

25/6/2013

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق