الأربعاء، 30 أكتوبر 2013
به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
رؤزى 26/10/2013 نوينةرايةتى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك بةشداريان كرد لة كؤنفرانسى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و ويراى بةشدارى سةرجةم نوينةرانمان لة نيو ي م ك هةر لة سكرتاريةت و لق و كةرتةكان بةبيشنياز و راووبؤجونةكان بةركى تةواويان لةمافة رةواكانى مامؤستايان كرد(راكةياندنى ئةنجومةنى مامؤستايانى بيشةنك).
به ڕێزان(مز أحمد كه‌ركوكی)و(مز عبد الواحد) به‌شداری كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی جیهان ده‌كه‌ن
بةريز (م احمد كةركوكى) ئةندامى سكرتاريةتى يةكيتى مامؤستايانى كوردستان و بةهاورييةتى م عبدالواحيد جيكرى سةرؤكى ي م ك و جةند ئةنداميكى سكرتاريةتى ي م ك بةشدارى كؤنكرةى يةكيتى مامؤستايانى جيهان دةكات: یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) (7)همین كۆنفراسى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیاى له ( كوالا لامبور) پایته‌ختى مالیزیا بهئامادهبوننى (400) ئه‌ندام و میوان, له 63 رێكخراو و سه‌ندیكاى مامۆستایان له 34 ولاَتى رۆژئاوا و ناوهرِاست و باكور و باشور و باشورى رۆژئاواى ئاسیا , له رۆژانى 18 تا 20/9/2013 بهرِێوهبرد , له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا راپۆرِتى گشتى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى له‌لایه‌ن خاتوو ( سۆزان هۆدگود) سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى جیهان (EI) خوێندرایه‌وه پاشان گفتوگۆى تێروپرِى له‌سه‌ر كرا , پاشان ئه‌ندامانى كۆنفراس به‌سه‌ر پێنج گروپ له‌سه‌ر بنه‌ماى جوگرافى دابه‌شكران بۆ كێشه‌كانى خۆیان له‌بوارى په‌روه‌رده و فێركردندا گهلاَڵه بكه‌ن , هه‌ر له چوارچێوه‌ى كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ند سمینارێك بۆ مامۆستای باش , په‌روه‌رده‌ى باش , بیناو باڵه‌خانه‌ى شایسته , ته‌كنیكى تازه, رۆڵى رێكخراوه‌كانى مامۆستایان له په‌روه‌رده , دوا ئه‌وه هه‌موو ئه‌و راپۆرِتانهى ئاماده كرابوون له هۆڵى سه‌ره‌كى كۆنفراس خوێندرانه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا, دواجار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنفراس په‌سند كران , له‌دوارۆژدا ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیایان هه‌ڵبژارد ,شیاوى باسه یه‌كێتى مامۆسایانى كوردستان به‌فه‌رمى داوه‌ت كرابوو , به وه‌فدێك به‌شدارى كۆنفراسهكهى كرد و په‌یامى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌بوارى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى وپه‌روه‌رده‌یى گه‌یانده كۆنفراس و وه‌فده به‌شداربووه‌كان, له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین چاو پێكه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تر ئه‌نجامدا , سه‌ره‌نجام ئةندامىكى سكرتاريةت وه‌ك ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هه‌رێمایه‌تى ئاسیا هه‌لبژێردرا له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێتى مامۆستایان چووه قۆناغێكى گرنگه‌وه جێى خۆشى له‌ناو رێكخراوه‌كانى جیهان كرده‌وه كه لێره به‌دواوه ده‌توانرێ راسته‌وخۆ په‌یامى مامۆستایان و كێشه‌كانى په‌روه‌رده بخرێته به‌رچاوى رێكخراوه جیهانیه‌كانه‌وه .
الجمعة، 18 أكتوبر 2013
سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ بۆ سبه‌ی ئه‌دوێت
مامۆستایانی پێشه‌نگ: ئه‌سته‌مه بتوانرێت ده‌ستی حیزب له‌ناو یه‌كێتی مامۆستایان دوربخرێته‌وه
(سبه‌ی):
سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دەڵێت: ئه‌سته‌مە بتوانرێت دەستی حیزب لەناو رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كوردستان دوربخرێتەوە.
ئەمیر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ رەخنە لە یەكێتی مامۆستان دەگرێت به‌وه‌ی، ئەو رێكخراوە لە ماوەی چەند ساڵی كاركردنیدا پلانێكی درێژخایەنی بۆچینی مامۆستایان نەبوە، نه‌یتوانیوه خۆی له‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی رزگار بكات.
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (سبه‌ی) ئه‌میر ئه‌حمه‌د وتی:" یەکێتی مامۆستایان لە ماوەی (50) ساڵی رابردویدا نەپلانی درێژخایەن، نە پلانی کورتخایەنی بۆ مامۆستایان نەبوە، سەرەڕای ئەوەی کە بودجەیەکی زۆریشیان لەبەردست دایە".
ئاشكراشیكرد؛ زیاتر له (500) ملیۆن دیناریان لە بانقی هەرێم هەیەوە مانگانەش بڕی (34) ملیۆن دینار لە حکومەت و (3000) دیناری عێراقی وه‌ک ئابونە لە هەر مامۆستایەکی ئەندام وەردەگرن.
رێکخراوی یەکێتی مامۆستایان لە (15/5/1962) دامەزراوە و لە ئێستادا نزیکەی (130000) ئەندامی هەیە.
(سبه‌ی):
سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دەڵێت: ئه‌سته‌مە بتوانرێت دەستی حیزب لەناو رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كوردستان دوربخرێتەوە.
ئەمیر ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ رەخنە لە یەكێتی مامۆستان دەگرێت به‌وه‌ی، ئەو رێكخراوە لە ماوەی چەند ساڵی كاركردنیدا پلانێكی درێژخایەنی بۆچینی مامۆستایان نەبوە، نه‌یتوانیوه خۆی له‌ده‌ستوه‌ردانی حیزبی رزگار بكات.
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (سبه‌ی) ئه‌میر ئه‌حمه‌د وتی:" یەکێتی مامۆستایان لە ماوەی (50) ساڵی رابردویدا نەپلانی درێژخایەن، نە پلانی کورتخایەنی بۆ مامۆستایان نەبوە، سەرەڕای ئەوەی کە بودجەیەکی زۆریشیان لەبەردست دایە".
ئاشكراشیكرد؛ زیاتر له (500) ملیۆن دیناریان لە بانقی هەرێم هەیەوە مانگانەش بڕی (34) ملیۆن دینار لە حکومەت و (3000) دیناری عێراقی وه‌ک ئابونە لە هەر مامۆستایەکی ئەندام وەردەگرن.
رێکخراوی یەکێتی مامۆستایان لە (15/5/1962) دامەزراوە و لە ئێستادا نزیکەی (130000) ئەندامی هەیە.
به‌ره‌و كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان داواكاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان
به‌ره‌و كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
داواكاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له 26/10/2013 كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی دوو ساڵی رابردوو هه‌روه‌ها به‌رنامه رێژی بۆ دوو ساڵی داهاتوو، داواكارین هه‌ر پێشنیار‌و راسپاردهكتان هه‌یه له رێگه‌ی ئه‌م ئیمهیلانهوه بۆمان ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
abdulwahed.1956@yahoo.com
ahmadgarmyany@gmail.com
له‌گه‌ڵ رێزدا...
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس
داواكاریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان
یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له 26/10/2013 كۆنفرانسێك ساز ده‌كات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی دوو ساڵی رابردوو هه‌روه‌ها به‌رنامه رێژی بۆ دوو ساڵی داهاتوو، داواكارین هه‌ر پێشنیار‌و راسپاردهكتان هه‌یه له رێگه‌ی ئه‌م ئیمهیلانهوه بۆمان ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیخه‌ینه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
abdulwahed.1956@yahoo.com
ahmadgarmyany@gmail.com
له‌گه‌ڵ رێزدا...
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس
فێركردن له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دكتۆر (وایت وود سمووڵ)
فێركردن له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دكتۆر (وایت وود سمووڵ)
زانا و شاره‌زای جیهانیی به‌ناوبانگ له بواری راهێنان دكتۆر(وایت وود سمۆڵ) ... فۆتۆ: کۆمەڵنیوز
ئاماده‌كردنی: زانا ڕۆستایی
له كه‌ناری ئۆقیانوسی هیندی و له دورگه‌ی بینانج له ولاَتی مالیزیا خۆشحاڵین ئه‌م دیدارهلهگهڵ زانا و شاره‌زای جیهانیی به‌ناوبانگ له بواری راهێنان دكتۆر(وایت وود سمۆڵ) ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌روه‌كو خۆتان ده‌زانن بواری په‌روه‌رده‌وفێركردن بایه‌خێكی زۆری هه‌یه له پێشكه‌وتنی گه‌لاندا بگره به‌كلیلی پێشكه‌وتن داده‌نرێ،واقیعی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م پڕۆسه‌یه, كرداری پهروهردهر فێركردن پێویستی به چاكسازی زۆر هه‌یه.
ئێمه له‌میانه‌ی به‌شداریكردنمان له خولێكی جیهانیی له خزمه‌ت دكتۆر(وایت)پاش ئه‌وه‌ی كه بۆمان ده‌ركه‌وت شاره‌زایه‌كی زۆر به‌توانایه له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێگه‌یاندن به پێویستمان زانی ئه‌م ده‌رفه‌ته سوود لێ وه‌ربگرین و دیدارێكی مێژوویی لهگهلّ به‌ڕێزیان سازبكه‌ین،ئێوه‌ش خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست حه‌قی خۆتانه پرسیار بكه‌ن دكتۆر وایت كێ یه؟
دكتۆر (وایت وود سمۆڵ) پسپۆڕی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی مسووڵمان سه‌رۆكی (یه‌كێتی جیهانی ڕاهێنه‌رانی NLP) دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی به‌نموونه‌یی گرتنی ره‌فتاری سه‌ركه‌وتوان (النمژجهالسلوكیه المتقدمه ABM).
ساڵی 2007 مسوڵمانبونی خۆی ڕاگه‌یاندووه و شاره‌زایه‌كی به‌توانایه له‌بواری ڕاهێنان ژماره‌یه‌كی زۆر ڕاهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی پێگه‌یشتونه كه به‌ناو بانگترینیان (گۆنی روبن)ه
به‌ناوی ئێوه‌شه‌وه به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه سه‌ركه‌وتوی بكات و خۆڕاگیری بكات له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
زانا رۆستایی/
ئێمه له پرسیاری یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كه‌ین دكتۆر (وایت) به‌ڕێزتان وه‌كو شاره‌زایه‌ك له‌بواری سیسته‌می فێركردن به‌ڕای تۆ قوتابخانه‌كانی ئێمه له ولاَتهكانی ئێمه په‌روه‌رده‌وفێركردن تیایدا چۆنه ؟ چۆن ئێوه سیسته‌می فێركردن له ولاَتهكانی ئێمه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن به‌تایبه‌تی له ڕووی ئه‌و شێوازه ته‌قلیدیانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرێت؟
د.وایت:
سیسته‌می فێركردن له جیهاندا و له زۆربه‌ی ولاَتاندا شێوازی كلاسیكی به كاردێنێت و سیسته‌مێكی لانی كه‌م كاریگه‌ر نیه ،چونكه ئامانج له سیسته‌می فێركردن پێویسته بریتی بێت له گواستنه‌وه‌ی بلیمه‌تیی له‌نه‌وه‌كانی ڕابردوو بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ،چونكه كاتێ سه‌یری هه‌زاران ساڵی ڕابردوو ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌بوون كه به‌ڕستی ناوازه‌و بلیمه‌ت بوونه , كه‌چی نه‌توانیمان پێیان بگه‌ین نه‌توانیمان شاره‌زایی و بلیمه‌تی ئه‌وان بگوازینه‌وه .
ساڵ له‌دوای ساڵ خه‌ڵك گه‌مژه‌تر ده‌بن و ئاماژه‌كانی زیره‌كی له دابه‌زیندان ، منداڵه‌كان زۆربه‌ی كاتیان له‌به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆن ده‌به‌نه سه‌ر , له‌جیاتی خوێندنه‌وه‌و فێربوون , به‌ڕاستی سیسته‌می فێركردن پێویستی به كاری زۆر هه‌یه ,پێویستی به كاری ماڵه‌وه‌و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیش هه‌یه ،پێویسته هه‌مووان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ,چونكه ئه‌و سیسته‌مه كلاسیكیه‌ی فێركردن سوودی نیه , ناكرێ له سه‌ده‌ی 21 ئه‌وه پیاده بكرێت ,كه‌چی ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه‌و ده‌رفه‌تی نوێش له ئارادان .
بۆیه به‌راستی سیسته‌می فێركردن كێشه‌ی زۆره له‌هه‌موو دونیا و له جیهانی عه‌ره‌بیش به‌ربه‌ستێكه له به‌رده‌م گواستنه‌وه بۆ پێشه‌وه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جیهان هه‌بێت ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ریان كاربكه‌ن بۆ گۆڕینی سیسته‌می فێركردن.
زانا رۆستایی/
كه‌واته لهولاَتهكانی ئێمه له ولاَتهكانی ئه‌و ناوچانه پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ئایه توانیویانه نه‌وه‌یه‌ك پێ بگه‌یه‌نن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان بكات وه ببنه نه‌وه‌یه‌كی پێشه‌نگ كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا بهێنن؟
د.وایت:
له ڕاستیدا دوو شتی گرنگ له‌ڕێگادا هه‌ن, یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه له‌كۆتاییدا بازاڕی كار ڕێڕه‌وی فێركردن له‌جیهاندا ئاراسته‌ده‌كات بۆیه پێویسته پڕۆسه‌ی فێركردن ڕوو له‌وه بكات كه خه‌ڵك فێری پیشه‌یه‌ك بكات فێری لێهاتوویی و شاره‌زاییه‌كیان بكات كه پێویستیانه له ژیانیان بۆ گه‌یشتن به سه‌ر كه‌وتن به‌تایبه‌تی له جیهانی كاردا .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووده‌دات و ده‌بینرێت خه‌ڵك قوتابخانه ته‌واو ده‌كات كه‌چی بۆ كاركردن ده‌بێ ڕاهێنانیان پێ بكرێت كه‌واته ئه‌ی بۆچی ناردبومانن بۆ قوتابخانه؟ مادام جارێكی تر ده‌بێ ڕاهێنانیان پێ بكرێته‌وه؟ دووه‌م : له‌بازاڕی كاردا داوای كه‌سانێك ده‌كرێت كه كارامه‌و شاره‌زابن توانای بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان هه‌بێت، له‌بواری سه‌ركردایه‌تیدا كارامه بن , ئه‌وانه‌ش ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه‌به‌داخه‌وه له سیسته‌می فێركردنی قوتابخانه‌كاندا فێری نابن .
بۆیه سیسته‌مه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت چونكه كه‌سانی داهێنه‌ر و كارا به‌رهه‌م ناهێنێت , له‌جیهانی ڕسته‌قینه‌دا .له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێ بازاڕی كار ئاراسته‌ی پڕۆسه‌ی فێركردن دیاری بكات.
ئه‌م جۆره فێركردنه كلاسیكیه له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیدا هه‌بوو كهكهسانێكیان ده‌ویست پابه‌ند بن به‌و هێڵه‌ی بۆیان ده‌كێشرێت و پێویست به‌وه نه‌ده‌كرد خۆیان بیربكه‌نه‌وه, به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و كارانه بكه‌ن كه‌لێیان داوا كراوه ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌واوبوو ڕۆیشت ، ئه‌مڕۆ بازاڕی كار بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و داهێنه‌رانه ده‌خوازێ ،لێهاتوویی بواری سه‌ركردایه‌تی و بواری زیره‌كی عاتیفی ده‌خوازێت , بۆیه پێویستمان به سیسته‌مێكی فێركردن هه‌یه كه بتوانێت ئه‌مه به‌ده‌ست بهێنێت
زانا رۆستایی/
به‌ڕێزتان له كتێبه‌كانی خۆتان له پڕۆگرامه‌كانی خۆتان له باساكانی خۆتان له‌و ده‌ورانه‌ی كه ئێمه‌ش به‌ژداری به‌شێكمان كرد زۆر ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر هه‌بوونی پره‌نسیپێك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه(پێویسته فێربین كه‌چۆن فێربین) پێتوایه ئه‌م پره‌نسیپه له‌پڕۆگرامه‌كانی خوێندن لهولاَتهكانی ئێمه تاچه‌ند ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه؟
د.وایت:
ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆزانستهكان كه یه‌كێكه له گرنگترین دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان له جیهاندا ، هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی فێركردن له پۆل ، له كۆتاییدا چوار ڕاسپارده‌یان ده‌ركرد:
یه‌كه‌م:
بایه‌خدانێكی زۆر به زانیاری پێشوه‌خته‌و واته خه‌ڵك ڕه‌نگه زانیاری و بیروباوه‌ڕی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵه‌یان هه‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ، به‌داخه‌وه سیسته‌می فێركردن به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه و چاره‌ی نه‌كردووه, بۆیه رهِنگه ته‌واوی ژیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه ههلاَنه به‌سه‌ر به‌رن , بۆیه پێویسته به‌سه‌ریدا بازنهدهین .
دووه‌م:
فێركردن بۆ تێگه‌یشتنه نه‌ك ته‌نها بۆلهبهر كردن ,ئه‌وه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌ی له‌بیرت ده‌چێته‌وه , بهلاَم ئه‌وه‌ی تێی ده‌گه‌یت تا له‌ژیان ماویت له‌بیرت ده‌مێنێته‌وه , فێركردن بۆ تێگه‌یشتن كارێكی گرنگه و به ته‌واوی جیاوازه له پێوه‌ره‌كانی تاقیكردنه‌وه , ئێستا خه‌ڵك تاقیكردنه‌وه‌ی پێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌وه‌ی كه فێری بووه له‌سه‌ر كاغه‌ز بینوسێته‌وه . بهلاَم ئێمه ده‌مانه‌وێت فێری بێت.
سێیه‌م:
شتێكی گرنگه‌و په‌یوه‌ندی به پرسیاره‌كه‌ته‌وه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه(ئایه ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه فێری ببین ده‌زانین چۆن فێری ده‌بین) ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مێكی جیاواز ده‌ژین , له ڕابردوودا له سه‌رده‌می دایك و باوكمان و باپیرهكانمان ته‌نها پێویستمان به‌وه هه‌بوو كهپیشهیهك فێرببین و ته‌واوی ژیانمان له‌گه‌ڵ یه‌ك پیشه ببه‌ینه سه‌ر ، ئێستا بارودۆخ به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه ئێستا پێویسته له ژیانتدا پیشه‌ی تازه فێر ببیت,به لانی كه‌م دوو یان سێ‌جار , بۆیه ته‌نها یه‌كجار پێویستمان به فێربوون نیه ئه‌ویش سه‌رده‌می منداڵی بێت, به‌ڵكو به درێژایی ته‌مه‌نمان پێویستمان به فێربوون هه‌یه .
بۆ یه گرنگترین شت ئه‌وه‌یه (فێربین كه چۆن فێرده‌بین ) ئه‌و جار كه گه‌وره بووین و پێویستت به فێربوونی شتێكی تازه‌بوو ئه‌وا ئه‌و شاره‌زایی و لێهاتووییهت هه‌یه .
كه‌واته(فێر ببین كه چۆن فێری ده‌بین) ئه‌و شته گرنگه‌یه كهلهسیستهمی فێر كاری به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رامۆش كراوه ، ئه‌وان خه‌ڵك فێرناكهن كه چۆ ن فێرببن ئه‌وان ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌ن كه وانه‌یه‌ك له‌به‌ر بكه‌یت و دووباره‌ی بكه‌یته‌وه ,ئه‌وه‌ش فێر بوون نیه , كه‌واته به‌ڵێ, فێرببم كه چۆن فێرببم زۆر گرنگه .
چواره‌م: چۆن ئه‌وه‌ی له پۆل وه‌رم گرتووه بیبه‌مه جیهانی ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر واقیع جێبه‌جێی بكه‌م , چۆن فێری ئه‌و لێهاتووییانه ببم كه ڕاسته‌وخۆ له جیهانی راِستهقینه به‌كاریان بێنم , له‌ناو كار و گوزه‌راندا , بۆئه‌وه‌ی بگه‌م به‌ئه‌نجام، كه‌واته فێربونی ئه‌وه‌ی كه چۆن فێرده‌بم كلیلی هه‌موو شتێكه, بۆیه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌سیسته‌می فێركاریدا جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
زانا رۆستایی/
باشه ئه‌گه‌ر حاڵی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له ولاَتهكانماندا به‌م شێوه‌یه بێت ، به‌ڕای جه‌نابت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی ده‌ست پێ بكه‌ین, مادام حاڵی پڕۆگرامه‌كان وایه و شوێنی ئه‌و پره‌نسیپه جوانانه‌ی تێدا نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاكسازی بكه‌ین له‌و پڕۆگرامانه ، وه‌سیه‌ته‌كانی به‌ڕێزت چیه؟ چ سپاردهیهكت هه‌یه پێتوایه زۆر زۆر زه‌ڕووڕه ئێمه ده‌ست پێبكه‌ین و له‌وێوه چاكسازی بكه‌ین؟
د.وایت:
زۆر باشه گه‌لێك شت هه‌یه پێویسته ئه‌نجام بدرێت بۆ چاكسازی له سیسته‌می فێركاریدا :
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌ر چوار ڕاسپارده‌ی ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی ئه‌مریكی جێ به جێ بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته واز له شێوازی وانه‌دان بێنین و بچینه سه‌ر شێوازی گفتوگۆی فێركاری , تاوه‌كو بزانی ئه‌و زانیاریه ههلاَنه چین كه له‌لای خه‌ڵك هه‌ن و كێشه دروست ده‌كه‌ن و پێویستیان به ڕاستكردنه‌وه هه‌یه , چونكه ئه‌وانه ته‌واوی ژیانیان له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، بۆیه پێویسته ڕاستی بكه‌ینه‌وه ، با گفتوگۆ هه‌بێت با نووسینی ووتارو ڕێگای تر به‌كار بێت . نه‌ك ته‌نها یه‌ك ڕێگای كۆن ,كه ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی زانیاریه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نانه ,كه ده‌بێته هۆی فه‌رامۆش كردنی خاڵی دووه‌م كه بریتیه له تێگه‌یشتن , بۆیه هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه (زانیاری= شاره‌زایی) وه (شاره‌زایی= تێگه‌یشتن) كه‌واته ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌دوای تۆ ده‌یڵێنه‌وه تێگه‌یاندن نیه, تێگه‌یاندن بریتیه له ڕاهێنانی خه‌ڵك، پێدانی شاره‌زایی و لێهاتوویی.
له‌سیسته‌می قوتابخانه‌كاندا خه‌ڵك هان ده‌درێت بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و گۆ ڕینی بۆ تێگه‌یشتن , كه‌واته پێویستمان به‌وه هه‌یه كه شاره‌زایی په‌ره‌پێبده‌ین و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه(فێربین چۆن فێرده‌بین) ئه‌وه گرنگه ,ئه‌وه ده‌بێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه ,له‌سیسته‌می فێركاریدا ،خه‌ڵك فێر بكه‌ین كه چۆن فێری ئه‌و شتانه ده‌بن كه فێری بونه؟ پاشان پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه كه چۆن ئه‌و بابه‌ته بگوازنه‌وه بۆ جیهانی ڕاسته‌قینه ,له‌ناو پۆله‌وه بۆ ژیان, ئه‌وه‌ش پێویستی به گۆڕینێكی مه‌نهه‌جی هه‌یه . ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا,حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌ستا به ئه‌نجام دانی گرانبه‌هاترین لێكۆڵینه‌وه له‌سه ئاستی جیهان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی فێركردن, بۆیان ده‌ركه‌وت كه جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له نێوان قوتابخانه‌ی ناوچه هه‌ژار نشینه‌كان و شوێنه‌كانی تر ، بۆیه پڕۆژه‌یه‌كیان پێشنیار كرد كه هه‌موو تاكێك به هه‌مان شێواز و ئاست فێربكرێت تا بگه‌نه هه‌مان ئاست ,ئه‌م پڕۆژه‌یه ناوی لێ‌نرا (هیچ منداڵێك له‌دواوه ناهێڵدرێته‌وه) ماوه‌ی 20 ساڵ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بوون , به ملیۆنه‌ها دۆلاریان خه‌رج كرد له‌سه‌ر هم پڕَۆژهیه,. ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتی بوو له‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك ڕێگا هه‌یه له هه‌موو ڕێگاوشێوازهكانی تر باشتر‌و بالاَتره , ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن شێوازی (ئاڕستهكردنی ڕاسته‌وخۆ). ئه‌گه‌ر تۆ چه‌نده‌ها ملیۆنیش له‌سه‌ر شتێك خه‌رج بكه‌یت كه ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو بێت و پاشان ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو قوتابخانه‌كان پیادهبكهیت له وولاَتدا , بهلاَم ئه‌وه ڕوو نادا ئه‌گه‌ر قوتابی شێوازه‌كه‌ی به دڵ نه‌بێت .
مامۆستایان و زانكۆكان ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌یان به دڵ نه‌بوو , بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كه فه‌رامۆش كرا به ملیۆنه‌ها دۆلار به‌زایه درا بۆ؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان به دڵ نه‌بوو .
كه‌واته به‌شێك له كێشه‌كان بریتیه له سه‌ندیكا كرێكاریه‌كان و قوتابخانه‌كانیان ئه‌وان چه‌قیون له شێوازه كۆنه‌كانیان و نایانه‌وێت گۆڕنكاریان به‌سه‌ر دابێت , نایانه‌وێت گه‌شه‌بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده توانای ئه‌وه‌ش هه‌بێت كه ئه‌و گۆڕنكارییه ڕیشه‌ییه بكه‌یت به باشترین شێوه , بهلاَم تائێستا فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن , چونكه به‌لای ئه‌وان گرنگ نیه , كه چی ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكاریه ڕووبدات ؟.
پێویسته بواری كار ده‌ستی هه‌بێت له سیسته‌می فێركاریدا و له‌ده‌ستی مامۆستایان و قوتابخانه‌كان و سه‌ندیكاكان ڕزگار بكرێت و پڕۆگرام و ڕێگاو شێوازی تازه‌ی تێدا به كار بهێنرێت وه‌ك ( ئاڕاسته‌كردنی ڕاسته‌وخۆ).
(میشێڵ تۆماس) جێگای شانازیه من لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌نمونه گرتنم له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه ئه‌نجام دا, ئه‌و مه‌زنترین كه‌سه له‌سه‌ده‌ی (20) له‌بواری فێركردن كهبیستبێتمان. سه‌لماندی كه ده‌توانێت ته‌نها به (5) ڕۆژ خه‌ڵك فێربكات به زمانێكی تر قسه بكه‌ن ..
زۆربه‌ی زانكۆكان پێویستیان به(3_4)ساڵ هه‌یه تا خه‌ڵك فێری زمانێكی تر بكه‌ن پێویسته ئه‌و شێوازه‌ی میشێڵ په‌یڕه‌و بكه‌ن.
منداڵ له چوار ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیدا ئه‌گه‌ر فێری ئه‌وه ببێت جگه له زمانی دایك به چوار زمانی تر قسه بكات و بنوسێت و بخوێنێته‌وه , ئه‌وا له‌ماوه‌ی ژیانیدا ده‌توانێت به‌م زمانانه په‌یوه‌ندی به گه‌لانی تره‌وه بكات , كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی له‌یه‌ك گه‌یشتنێكی باشتری جیهان و گرنگتره له‌هه‌موو شتێك. ئه‌وه‌ش كارێكه ده‌كرێت و ئاسانه , كه‌چی تائێستا پیاده ناكرێت , بۆ؟ چونكه مامۆستا حه‌زی پێناكات، مامۆستاكان و قوتابخانه و زانكۆكان , نایانه‌وێت خه‌ڵك به (5 ) ڕۆژ فێری قسه‌كردن ببن به زمانێكی تر , چونكه ئه‌وان وابیر ده‌كه‌نه‌وه كه كاریان له ده‌ست ده‌چێت , ئه‌وان چوار ساڵیان ده‌وێت و ناشتوانن وات لێبكه‌ن به‌زمانێكی تر قسه بكه‌یت ,ئه‌مه سه‌رنج ڕاكێشه . كه‌واته كۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌یه له‌به‌رده‌م چاكسازی له‌بواری فێركردندا , ئێمه له‌ناو كۆمه‌ڵگا پێویسته چیتر گوێ له‌و بڕوبیانوانه نه‌گرین و ئیتر هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێین و ئه‌و گۆڕانكاریانه بكه‌ین به ئاسانی و پێویسته ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕووبدات.
زانا رۆستایی/
به‌ڕێزتان وه‌كو دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌بواری (به پێشه‌نگ گرتنی ڕه‌فتاری كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو) ـ النمژجه السلوكیه ـmodling
ئایه ئه‌م زانسته نوێیه‌ی كه جه‌نابت كارت له‌سه‌ر كردووه و داهێنه‌ریه‌تی , تا چه‌ند ئه‌توانرێ سوودی لێوهربگیردرێ له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن؟
د.وایت:
زۆر باشه ،من و خێزانم(مارلین) شێوازێكمان پێشخستووه كهكردارێكه پێی ده‌ڵێن (به‌نموونه گرتنی ڕه‌فتاری پێشكه‌وتوو ) (النمژجه السلوكیه المتقدمه) به‌نموونه‌یی گرتن بریتیه له ناسینی شاره‌زایان و زانینی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان ,پاشان داڕشتنی هه‌ندێ ڕێگا , بۆ گواستنه‌وه‌ی شێوازی ئه‌وان بۆ خه‌ڵكانی تر ..
زۆربه‌ی ڕاهێنانه‌كان له‌سه‌ر تیۆرێك داده‌نرێت كه ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو بێت یان نا , نه‌ك له‌سه‌ر شتێكی سه‌ركه‌وتوو یان ڕه‌فتاری كه‌سانی سه‌ركه‌وتووی ڕاسته‌قینه , كه‌واته له‌پڕۆسه‌ی فێركردندا سیسته‌می نموونه‌یی, بریتیه له‌وه‌ی بچین كه‌سانی بلیمه‌ت و سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵسه‌نگێنین , لێكۆ ڵینهوهیان له‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌و نهێنیانه‌ی كه چۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه ده‌یكه‌ن ؟
پاشان بێین ئه‌و شاره‌زایی و جیاوازیه‌ی ئه‌وان, بگوازینه‌وه بۆ سیسته‌می فێركاری, تاكو خه‌ڵك فێربێت به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌وان كاربكه‌ن و فێرببن كه بلیمه‌ته‌كان چۆن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن ..
هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌یه سه‌ركه‌وتوون له‌بواری خۆیاندا , بۆیه زۆر گرنگه بزانین چۆن ئه‌وانه توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن؟
به‌نموونه‌یی گرتن بریتیه له‌و كرداره‌ی كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌زانین چۆن سه‌ركه‌وتووه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه ده‌یكه‌ن , پاشان داڕشتنی چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ فێركردنی خه‌ڵكی تر كه چۆن ئه‌وانیش وابكه‌ن تا سه‌ركه‌وتوو بن ..
كه‌واته به‌نموونه‌یی گرتن ,پێویسته به شێك بێت له‌هه‌ر پڕۆگرامێك, بۆ خوله‌كانی ڕاهێنان و دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی خوله‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه.
پێویسته پشت به‌م زانست وشێوازه ببه‌سترێ بۆ فێركردنی خه‌ڵك به‌و شتانه‌ی كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنن , له ژیانی ڕاسته‌قینه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی كه هه‌یه‌تی , یان ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی هه‌یه‌تی, كه متمانه به زانكۆكان و تیۆره‌كانیان بكات سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه ڕه‌نگه سه‌ربكه‌ون .
كه‌واته به نموونه گرتن شێوازێكی جیاوازه,پێویسته سوودی لێوه‌ربگیرێت له فێركردنی خه‌ڵك به‌و شاره‌زاییه كرداریانه‌ی كهسهركهوتوون.
یه‌كێ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ئێمه به نموونه‌مان گرت, كه‌سێك بوو كه سه‌ركه‌وتووترین كه‌سه له‌بواری فرۆشیاری له پسپۆڕی خۆی له سه‌ر ڕووی زه‌وی ، توانی بایی نیو بلیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لی خۆی بفرۆشێت له‌ماوه‌ی 5ساڵدا , بۆیه به‌شایه‌نی ئه‌وه‌مان زانی دیراسه‌ی بكه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خولێكی ڕاهێنانمان دروستكرد به‌ناوی ( ڕاهێنانی فرۆشتنی به‌رز) (مایكۆ سیمینار) وه چه‌ند جارێك خه‌ڵكمان له‌سه‌ر ڕاهێنا ، جاری یه‌كه‌م كه ڕاهێنانمان به كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك كرد له‌سه‌ری, یه‌كێ له‌و خانمانه‌ی كه به‌ژداربوو دوای خوله‌كه گه‌ڕایه‌وه ماڵ و توانی بۆندێك به (10) ملیۆن دۆلار ئیمزا بكات له‌بواری فرۆشتن, كه لێم پرسی چۆن ئه‌م كاره‌ت كرد؟ وتی: هه‌ر ڕێك ئه‌و كارانه‌م كرد كه‌تۆ له خووله‌كه گوتت بیكه‌ین. ئه‌وه ڕاست ئه‌و شته‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت شتێكی ڕاسته‌قینه كه سوودی هه‌بێت له واقیعی ژیاندا ,دوور له‌هه‌موو زانیاریه تیۆریه‌كان سه‌باره‌ت به فرۆشیاری ، ئێمه نه‌چووین زانیاری ڕووت وه‌ربگرین به‌ڵكو شتێكی ڕاسته‌قینه له ژیانی ئه‌و فرۆشیاره‌ی كه‌توانی بایی نیو بلیۆن دۆلار كه‌لووپه‌لی بفرۆشێت..
كه‌واته ڕاهێنان پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه دابنرێت كه خه‌ڵكی سه‌ركه‌وتوو چۆن ده‌كه‌ن له واقیع , نه‌ك له‌سه‌ر تیۆری خه‌ڵكی تر, به‌م شێوه‌یه به نموونه گرتن زۆر به‌سوود ده‌بێت له‌م بواره‌دا.
زانا رۆستایی/
كه‌واته له‌نێوان فێركردن و وانه وتنه‌وه و ڕاهێنان, په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و شتانه چۆنه؟وه چۆن ده‌توانین له پڕۆسه‌ی فێركردن و په‌روه‌رده كردن سوود له هه‌مویان وه‌ربگرین؟ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی پێشه‌نگ له‌نێو میلله‌تانی ئێمه دروست ببێت؟
د.وایت:
به‌ڵێ جیاوازی هه‌یه له نێوان فێركردن و ڕاهێنان ،فێركردن واتا شه‌رح كردن و ڕوونكردنه‌وه، نموونه‌یی ترین شێوازی فێركردن بریتیه له‌گفتو گۆی نێوان مامۆستا و قوتابی تاكو خه‌ڵك بگه‌نه حاڵه‌تی تێگه‌یشتن ، هه‌روه‌ها پێویسته خه‌ڵك فێر بكرێت كه چۆن فێرببن.
بهلاَم ڕاهێنان بریتیه له كرداری په‌ره پێدانی توانا‌و شارهزایهكان, مامۆستایانی ڕاهێنان خه‌ڵك فێری توانا و لێهاتوویی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن بۆ ژیانێكی واقیعی ، كه‌واته ڕاهێنان په‌یوه‌ندی به تواناكانهوه هه‌یه كه له ژیانی ڕۆژانه پێویستمان پێی هه‌یه.
تواناكانیش به‌ره‌و پێش ده‌چن و گه‌شه‌ده‌كه‌ن به چه‌ند جاره ئه‌نجامدانی به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه ڕێژی ، گه‌شه‌پێدانی تواناكان پێویستیان به فێركردنه وه‌كو یه‌كێ له هه‌نگاوه‌كان، هه‌ر مامۆستایه‌ك پێویسته چوار خه‌سڵه‌تی تێدا بێت:
1ـ پێویسته خه‌ڵك وا لێبكات فێر ببن ده‌بێ , ڕۆڵی ئه‌كته‌ر ببینێت.
2ـ ده‌بێ توانای ڕاڤه‌كردن و ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ پره‌نسیپ و چه‌مكه‌كان و كرداره‌كان و ڕێ و شوێنه‌كان .
3-پێویسته وه‌كو (كۆتیش بێت ـ چارهكهر) تابتوانێت چاره‌ی خه‌ڵك بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی توانا‌و شاره‌زاییه‌كان.
4 ـ پێویسته مامۆستا سه‌رپه‌رشتیار بێت و چاودێری بكات و دڵنیا بێت له‌وه‌ی كه زانیاریه‌كان له‌لایان خه‌ڵكه‌كه‌وه وه‌رگیراون و پیاده ده‌كرێت له ژیانی ڕۆژانه‌دا.
كه‌واته ده‌كرێت سوود له ڕاهێنان وه‌ربگیرێت, چونكه هه‌ندێ خه‌ڵك زۆر ئاساییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زانیاریان ده‌رباره‌ی شته‌كانیش هه‌یه بهلاَم باش جێ به جێی ناكه‌ن. بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵك پێویستی به په‌ره پێدانی تواناكانی هه‌یه، ژیان پێویستی به توانا و شاره‌زایی هه‌یه پێویستی به زیره‌كی عاتیفی هه‌یه شاره‌زایی له به‌ڕێوه‌بردنی پێشه‌نگی كاره‌كان هه‌یه ، توانای سه‌ركردایه‌تی و توانای وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن و توانای داهێنان و نوێكاری ، هه‌موو ئه‌و توانا و شاره‌زاییانه ده‌كرێ گه‌شه‌یان پێ بدرێت.
چه‌مكی مامۆستا ده‌بێ فراوانتر بكرێت, به شێوه‌یه‌كی ته‌واو , ئه‌وه‌ی كه له كرداری فێركردن ڕووده‌دات ده‌بێت فراوانتر بكرێت, بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره پێدانی تواناكانیش بگرێته‌وه كه خه‌ڵك ئه‌وه‌یان پێویسته له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا..بۆ گوزه‌ران،فێركردنی پیشه‌یه‌ك كه سوود به كه‌سه‌كه و كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت،ئه‌م كاره ده‌بێت بكرێت، بۆیه ڕاهێنان ده‌كرێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ فێركردن و سیسته‌می فێركاری پێویستی به هه‌ردووكیان هه‌یه پێویسته به‌یه‌كه‌وه‌یان ببه‌ستێته‌وه.
زانا رۆستایی/
له‌قوتابخانه‌كانی ئێمه مامۆستاكان زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن به له‌به‌ركردن ،قوتابیه‌كان هان ده‌ده‌ن له‌به‌ر بكه‌ن ئایه به ڕای جه‌نابت له‌به‌ر كردن باشتره یان تێگه‌یشتن ؟ یان هه‌ردوكیان به یه‌كه‌وه ؟ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوانه چۆنه؟
د.وایت:
به‌ڵێ وایه وهلاَمهكه ئاسانه ئه‌وه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌ین له‌بیرمان ده‌چێته‌وه بهلاَم ئه‌وه‌ی تێی ده‌گه‌ین له‌بیرمان ناچێته‌وه ، زۆربه‌ی سیسته‌می قوتابخانه‌كان تائێستاش ڕێگا كلاسیكیه كۆنه‌كان به‌كاردێنن ,كه‌له‌به‌ر كردنی شته‌كانه, پاشان دووباره‌كردنه‌وه‌ی و تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ری , بهلاَم دواتر له‌بیریان ده‌چێته‌وه. هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی به‌له‌به‌ر كردن وه‌ری بگرین له بیرمان ده‌چێته‌وه, له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ر بیزانیت , تا ئه‌و كاته‌ی تاقیكردنهوهكانت ته‌واو ده‌كه‌یت , پاش ده‌رچونت له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌چی شتێكی تر له‌به‌ر ده‌كه‌یت. مێشك توانایه‌كی سنورداری هه‌یه كاتێ ده‌یه‌وێ جێی شتێك بكاته‌وه ده‌بێ شتێكی تر لابه‌رێت كهلهناوی پارێزراوه..
بۆیه پێویسته خۆمان ڕزگار بكه‌ین له پێداگری ته‌نها له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری(الژاكره)
به‌ڵكو پێویسته گرنگی به‌وه بده‌ین كه به پراكتیك تاقی ده‌كه‌ینه‌وه ، كه به‌كردار تاقیمان كرده‌وه له بیر مان ناچێت , چونكه واتایه‌كی په‌یداكردوه له‌لای تۆ ، بۆیه پێویسته پێداگری بكه‌ین له‌وه‌ی شاره‌زایمان لێی په‌یدا كردوه له ژیان .
كه‌واته دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه , تێگه‌یشتن بریتیه (زانیاری+شاره‌زایی) كه‌واته له سیسته‌می فێركاریدا مامۆستا له‌سه‌ری پێویسته كه زانیاریه‌كان ڕێك بخات به شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵكێش به پێویستیه‌كانی ژیانی ڕاسته‌وخۆی قوتابیان ،ئێمه به‌و كرداره ده‌ڵێین تێگه‌یشتن. له‌م حاڵه‌ته‌دا زانیاریه‌كان ده‌كرێنه شاره‌زایی زیاده و پێشكه‌شی قوتابیان ده‌كرێت, چونكه زانیاریه‌كان پراكتیك ده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ , دوای ئه‌و پراكتیكه تێگه‌یشتن درووست ده‌بێت و هه‌رگیز له بیرمان ناچێته‌وه چونكه به خۆمان ئه‌نجامماندا.ئه‌و كات زانیاریه‌كان وه‌كو شارهزاییهكانمان ده‌بن و دوای چه‌ند ساڵێك كۆمه‌ڵێك شاره‌زاییت لهلاكۆدهبێتهوه, كه ده‌زانیت به‌كاری بهێنیت.بۆیه پێویسته خۆمان ڕزگاربكه‌ین له‌و نمونه نه‌گونجاوه كه لهبهركردنه ، له‌به‌ر كردن كات به‌فیڕۆدانه چونكه دواتر هه‌ر له‌بیرت ده‌چێت. كه چاوێك به ژیانماندا ده‌گێڕینه‌وه و سه‌یری خۆمان ده‌كه‌ین كه‌له قوتابخانه بوین یان له دواناواندی و تا زانكۆشمان ته‌واو كرد, زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كهلهبهرت كردبون ,له‌یادت نه‌ماون وه ئێستا هیچ كارت به‌و زانیاریانه نیه و به‌بێ ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوی له‌ژیان ..
كه‌واته شت له‌به‌ركردن كات به فێڕۆ دانه مادام هه‌ر له بیرت ده‌چێته‌وه . بۆیه ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ زانسته‌كان یه‌كێ له ڕاسپارده سه‌ره‌كیه‌كانی بریتی بوو له‌وه‌ی با فێركردن بوَ تێگه‌یاندن بێت نه‌ك له‌به‌ر كردن,
ئێستاش شێوه‌ی (میشێل)م له‌به‌ر چاوه هه‌ردوو ده‌ستی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانابوو ده‌یوت : ئه‌وه‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌یت له بیرت ده‌چێته‌وه ئه‌وه‌ی تێی ده‌گه‌ی ته‌واوی ژیانت له بیرت ده‌مێنێته‌وه كه‌واته پێویسته خۆمان ڕزگار بكه‌ین له‌و نمونه فێركاریانه كه پشت به یاده‌وه‌ری ده‌به‌ستن, هه‌روه‌ها ئه‌و تاقیكردنه‌وه پێوهریانهش واز لێ بهێنین.
زانا رۆستایی/
وه‌كو به‌ڕێزت له لێكۆڵینه‌وه كانیشت باست كردووه جۆره‌كانی كه‌سایه‌تی دابه‌ش ده‌بن بۆ (بصری و سمعی و حسی) ئه‌وه‌ی كه بینینی به‌هێزه یان بیستنی به‌هێزه یان هه‌سته‌وه‌ره‌كانی تری به‌هێزه ئایه وتاری په‌روه‌رده و فێركردن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ جۆر بكات , پێویسته به‌چ شێوه‌یه‌ك ئاڕاسته‌یان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سوود له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و پێگه‌یاندن وه‌ربگرن؟
د.وایت:
لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌مه‌كانی نواندن (الانڤمه التمپیلیه) له پڕۆسه‌ی فێركردن و چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی منداڵ . منداڵه‌كان سه‌ره‌تا گه‌شه ده‌سه‌نن , سه‌ره‌تا به كه‌سایه‌تی هه‌ستیاری(حسی) ده‌سه‌ت پێده‌كات , كه‌سایه‌تی هه‌ستیاری زۆر ده‌جوڵێته‌وه و له‌وێ ده‌چێته ئه‌وێ و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری كارلێكراو ده‌بێت ..
دوو زانای به‌ناوبانگ له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ڵێن , منداڵ تا ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیش به‌مجۆره ده‌بن ، بهلاَم ئێمه له شه‌ش ساڵیه‌وه له پۆله كان دایان ده‌نێین و داوایان لێده‌كه‌ین به هێمنی دابنیشن و جوڵه جوڵ نه‌كه‌ن و بێده‌نگ بن , ئه‌وه پێی ده‌وترێ سزادان نه‌ك فێركردن ، ئه‌وه دژی سروشتی مرۆڤانه‌یه , پێویسته فێركردن تا ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی به شێوازی كار له‌یه‌ك كردن بێت .
پاشان له‌قۆناغی دواتر ده‌بنه كه‌سایه‌تی بیسه‌ری (سمعی) له‌م قۆناغه مێشكی قوتابی وه‌كو تۆماركه‌ری لێ دێن ,پلاكهكهی دابگره كاسێته‌كه ده‌كه‌وێته كار..
قوتابی له‌م قۆناغه به دووباره كردنه‌وه‌ی شته‌كان و چه‌ند باره كردنه‌وه‌یان فێر ده‌بن و جه‌خت له‌سه‌ر بیره‌وه‌ری(الژاكره) ده‌كرێته‌وه بۆ له‌به‌ركردنی شته‌كان .
به‌مجۆره ده‌بنه كه‌سایه‌تی بیسه‌ری ,شته‌كان دوباره ده‌ڵێنه‌وه و ده‌ڵێنه‌وه. پاشان مامۆستا پلاكهكهیان داده‌گرێ و ده‌ست ده‌كات به وتنی ئه‌و شتانه‌ی كه مامۆستا ده‌یه‌وێت , هه‌روه‌كو فێركردنی به‌به‌غا. ئه‌م قۆناغه‌ی دووه‌می منداڵ ڕه‌نگه به درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام بێت , بهلاَم ئومێد ده‌كه‌ین له‌شوێنێكی تر یان له‌قۆناغێكی وه‌كو دواناوه‌ندی بگوازنه‌وه بۆ جۆری كه‌سایه‌تی سێیه‌م ئه‌ویش كه‌سایه‌تی بینایی (بصری) . ئه‌م قۆناغه وا ده‌خوازێت كه‌مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێماكان بكه‌ن و توانای دروستكردنی وێنه‌ی خه‌یاڵیان له‌لا په‌یداببێت، بتوانن به مێشكی خۆیان وێنه‌ی ئه‌و شتانه ببینن كه ده‌یانه‌وێت..
به‌م جۆره كه‌ده‌چنه زانكۆ پێویسته له هه‌موو شتێكیان جه‌خت بكه‌نه‌وه سه‌ر ( بینایی ) بوون ، له‌سه‌ر توانای خه‌یاڵكردنی وێنه‌كان .
كه‌واته فێركردن له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌بێ به (هه‌سته‌وه‌ری) ده‌ست پێبكات كه جووڵه‌ی زۆر ده‌خوازێت پاشان به قۆناغی (بیسه‌ری) تێپه‌ڕ ببێت و له( بینایی) بوون كۆتایی بێت . پێویسته له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان به‌م قۆناغه‌دا بڕۆین به زووترین كات.
پێویسته جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر توانای (بینایی) بوون و له‌وێوه فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین و بیركاری ببێت به واقیعی..
پێویسته جه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی توانای منداڵ بۆ دروستكردنی وێنه‌ی خه‌یاڵی ,چونكه داهێنان په‌یوه‌سته به توانای دروستكردنی ئه‌م وێنانه. هه‌ر یه‌كێ له‌م سێ سیسته‌مه‌ی نواندن ( هه‌ستی و بیسه‌ری و بینایی) پێویسته نه‌مان به‌ستێته‌وه به ڕابردوو ,له ئێستاشدا نه‌چه‌قین , به‌ڵكو منداڵه‌كان فێری توانای وێناكردنی داهاتوو بكرێن ..
ڕێگایه‌ك هه‌یه پێی ده‌ڵێن (وه‌سف كردن و قسه له‌سه‌ر كردن) هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه باشترین ڕێگایه بۆ زیادكردنی زیره‌كی منداڵ و گه‌یاندنیان به‌و حاڵه‌ته‌ی بتوانن له ناو مێشكی خۆیان شتێك درووست بكه‌ن و وێنه‌ی بكێشن و پاشانیش به دوور‌و درێژی باسی لێوه بكه‌ن ... ئه‌و كات ڕاده‌هێنرێ له‌سه‌ر هێنانه به‌رچاوی خه‌یاڵیی , هه‌روه‌ها په‌ره‌دان به توانای وه‌سف كردن , ئه‌م دوو شاره‌زاییه‌ش زۆرترین په‌یوه‌ندیان به زیره‌كی عه‌قڵی بالاَوه هه‌یه.
زانا رۆستایی/
دكتۆر وایت زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئێمه‌ت ره‌خساند , ئێستاكه كه خه‌ڵكی كوردستان تۆ ده‌بینێت و قسه‌كانی تۆ ده‌بیستێت , ئه‌ته‌وێ دوا وشه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و په‌یامی جه‌نابت بۆ میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه چیه؟
دكتۆر وایت:
سوپاستان ده‌كه‌م په‌یامی من بۆ گه‌لی كورد ،ئێوه ئازایه‌تیه‌كی كه‌م وێنه‌تان نیشاندا لهسالاَنی ڕابردوودا.
چونكه ئێوه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ن له جیهاندا كه تا ئێستا بێ ده‌وڵه‌تن ، ئێوه كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر چه‌ند ولاَتێكدا , بهلاَم توانیتان مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه جیاوازانه , كه ئه‌م بارودۆخه زۆر میلله‌تی تر پێیدا نه‌ڕۆیشتووه .
ئێستاش ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه له‌به‌رده‌م گه‌لی كورددا تاوه‌كو به‌ژداری خۆیان پێشكه‌شی جیهان بكه‌ن ..
زۆربه‌ی خه‌ڵك سه‌یری ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن و واده‌زانن كه هه‌موو بیرۆكه مه‌زنه‌كان له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساو جێگاكانی ترهور سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن ، بهلاَم له ڕاستیدا, ئایندهی مرۆڤایه‌تی له جیهانی دووه‌م و سێیه‌م دایه , چونكه ئه‌وان تا ئێستا كراوه‌ن له به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كان و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوای گۆڕانكاری و له‌دوای ڕێگای تازه ده گه‌ڕێن ، ئاماده‌شن بۆ ئه‌زموون كردنی شتی تازه .
بۆیه په‌یامی من بۆ گه‌لی كورد ئه‌وه‌یه , ئێوه ده‌رفه‌تێكتان بۆ ڕه‌خساوه, چاكسازی بكه‌ن له‌سیسته‌می فێركاریتان , باشترین سیسته‌می فێركاری دابهێنن له جیهاندا, ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌م نیه له جێبه‌جێ كردن.
ڕۆژئاوا ده‌ریخست كه ناتوانێت ئه‌م كاره بكات, بۆیه له ئه‌نجامدا و له كۆتاییدا ڕۆژئاوا باجی ئه‌وه ده‌دات ..
بۆیه په‌یامی من بۆ ئێوه بۆ گه‌لی كورد ,ئه‌وه دهرفهتتانه تاوه‌كو بێنه ناو سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م و به‌ده‌ستی خۆتان شته‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن . ده‌ست بكه‌ن به پێداچونه‌وه‌ی سیسته‌می فێركاریتان..
ده‌ست بكه‌ن به به‌روه‌پێش بردنی ئابوریتان واز له به‌شه‌كانی تری جیهان بێنن كه‌یفی خۆیانه له‌كوێ ده‌ژین.پێشانیان بده‌ن كه ئێوه چیتان پێده‌كرێت..
ئێستا كات كاتی ئێوه‌یه، بهژداریكردنیش بۆ ئێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئامۆژگاری من ته‌نها ئه‌وه‌یه ،ده‌ست پێ بكه‌ن ـ ده‌ست پێ بكه‌ن ـ ده‌ست پێ بكه‌ن.
زانا رۆستایی/
( والراسخون فی العلم یقولون امنا به كل من عند ربنا ...) سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه پیاوێكی ئاوا مه‌زن . رێگای ئیسلامی هه‌ڵبژاردوه‌و زانیاریه‌كانی خۆی پێشكه‌شی میلله‌تی ئێمه و سه‌رجه‌م میلله‌تان دونیا ده‌كات .
سوپاس دكتۆر وایت بۆ ئه‌و كاته‌ی به ئێمه‌ت به‌خشی زۆر سوپاس
دوورگه‌ی بینانج – مالیزیا
هۆتێلی Holidy inn 26/8/2013
الثلاثاء، 8 أكتوبر 2013
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ ره‌خنه‌ی توند له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌گرێت
ئه‌میر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له رۆژی جیهانی مامۆستایان ره‌خنه‌ی توند له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌گرێت رای ده‌گه‌یه‌نێت مامۆستایانی كوردستان خه‌مخۆری راسته‌قینه‌یان نییه‌و یه‌كێتی مامۆستایان بهرهوشكست هه‌نگاوده‌نێت هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیشی بۆتوێژی مامۆستایانی ئه‌نجام نه‌داوه نه‌یتوانیوه فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست بكات بۆگێرانه‌وه‌ی مافهزهتكراوهكانی مامۆستایانی له‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی ومه‌ترسی وته‌ندروستی وپاریزبهندی یاسایی بۆ مامۆستایان
وتیشی له‌ئستادا یه‌كێتی مامۆستایان 550 ملیۆن دیناری له بانكه‌كانی هه‌رێم ههیهومانگانهش 34ملیۆن دینارلهحكومهتی هه‌رێم و ئابونهش له‌مامۆستایان وه‌رده‌گرێت كه‌به‌م بودجه‌یه ده‌توانێت پرۆژه‌ی گه‌وره بۆ مامۆستایان ئه‌نجام بدات بهلاَم نه‌كردووه
ده‌رباره‌ی كۆنفراسی یه‌كێتی مامۆستایانیش وابریاره له‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و كۆنفرانسه هیچ له ژیان وبژێوی مامۆستایان نه‌گۆرێت و جێ به‌جێ كردنی رێكه‌وتنێكی حزبی نێوان یه‌كێتی وپارتی بۆ ئاڵوگۆری پۆسته‌كانی یه‌كێتی مامۆستایان
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی بیشه‌نك به‌شداری كۆنكره‌ی مالیزیای یه‌كیتی مامۆستایانی جیهان ده‌كات
به‌ریز (م احمد كه‌ركوكی) ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كیتی مامۆستایانی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی بیشه‌نك به‌شداری كۆنكره‌ی مالیزیای یه‌كیتی مامۆستایانی جیهان ده‌كات: یه‌كێتی مامۆستایانی جیهان (EI) (7)همین كۆنفراسی كۆمیته‌ی هه‌رێمایه‌تی ئاسیای له ( كوالا لامبور) پایته‌ختی مالیزیا بهئامادهبوننی (400) ئه‌ندام و میوان, له 63 رێكخراو و سه‌ندیكای مامۆستایان له 34 ولاَتی رۆژئاوا و ناوه‌ڕاست و باكور و باشور و باشوری رۆژئاوای ئاسیا , له رۆژانی 18 تا 20/9/2013 به‌ڕێوه‌برد , له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كۆنفراسه‌كه‌دا راپۆڕتی گشتی كۆمیته‌ی هه‌رێمایه‌تی له‌لایه‌ن خاتوو ( سۆزان هۆدگود) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی جیهان (EI) خوێندرایه‌وه پاشان گفتوگۆی تێروپڕی له‌سه‌ر كرا , پاشان ئه‌ندامانی كۆنفراس به‌سه‌ر پێنج گروپ له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی دابه‌شكران بۆ كێشه‌كانی خۆیان له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردندا گهلاَڵه بكه‌ن , هه‌ر له چوارچێوه‌ی كۆنفراسه‌كه‌دا چه‌ند سمینارێك بۆ مامۆستای باش , په‌روه‌رده‌ی باش , بیناو باڵه‌خانه‌ی شایسته , ته‌كنیكی تازه, رۆڵی رێكخراوه‌كانی مامۆستایان له په‌روه‌رده , دوا ئه‌وه هه‌موو ئه‌و راپۆڕتانه‌ی ئاماده كرابوون له هۆڵی سه‌ره‌كی كۆنفراس خوێندرانه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا, دواجار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنفراس په‌سند كران , له‌دوارۆژدا ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌رێمایه‌تی ئاسیایان هه‌ڵبژارد ,شیاوی باسه یه‌كێتی مامۆسایانی كوردستان به‌فه‌رمی داوه‌ت كرابوو , به وه‌فدێك به‌شداری كۆنفراسه‌كه‌ی كرد و په‌یامی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی وپه‌روه‌رده‌یی گه‌یانده كۆنفراس و وه‌فده به‌شداربووه‌كان, له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندین چاو پێكه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تر ئه‌نجامدا , سه‌ره‌نجام ئه‌ندامیكی سكرتاریه‌ت وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌رێمایه‌تی ئاسیا هه‌لبژێردرا له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێتی مامۆستایان چووه قۆناغێكی گرنگه‌وه جێی خۆشی له‌ناو رێكخراوه‌كانی جیهان كرده‌وه كه لێره به‌دواوه ده‌توانرێ راسته‌وخۆ په‌یامی مامۆستایان و كێشه‌كانی په‌روه‌رده بخرێته به‌رچاوی رێكخراوه جیهانیه‌كانه‌وه .
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕێكخراوی یونسكۆ سیستمی خوێندنی پیشه‌یی تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان به سیستمی خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی پیشه‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شاندێكی ڕێكخراوی یونسكۆی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پڕۆژه‌ی به‌ره‌و پیشچوونی خوێندنی پیشه‌یی و ئاراسته‌كردنی قوتابی و خوێندكاران به ئاراسته‌ی فێركردنی پیشه‌یی ، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناوبراو، ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پیشه‌یی تاوتوێ كرا.
جێی باسه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا زانكۆی پۆلی ته‌كنیك وه‌ك لایه‌نێكی ئه‌كادیمی په‌یوه‌ندار له‌م پرۆژه‌یه به‌شداره.
سه‌رچاوه : په‌یجی MOE KRG
السبت، 5 أكتوبر 2013
الثلاثاء، 1 أكتوبر 2013
زانكۆ لاین كه‌وته‌كار... له مامۆستایانی پێشه‌نگ ه‌وه سه‌ردانی بكه
سیستمی زانكۆ لاین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌لایه‌ن
قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌ییه‌وه
بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ په‌یمانگاكان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه كه‌وته كار،
ئێستاش قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانی سایته‌كه بكه‌ن،
باشتر وایه قوتابیان پێش سه‌ردانی كردنی سایته‌كه به باشی رێبه‌ره‌كه‌یان خوێندبێته‌وه..
لێره‌ره‌وه بڕۆ بۆ سایتی زانكۆ لاین ... كلیك لێره بكه
قوتابیانی دوانزه‌ی ئاماده‌ییه‌وه
بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ په‌یمانگاكان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه كه‌وته كار،
ئێستاش قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانی سایته‌كه بكه‌ن،
باشتر وایه قوتابیان پێش سه‌ردانی كردنی سایته‌كه به باشی رێبه‌ره‌كه‌یان خوێندبێته‌وه..
لێره‌ره‌وه بڕۆ بۆ سایتی زانكۆ لاین ... كلیك لێره بكه
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)