كه‌مال نوری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك به پێی ڕێنماییه‌كان گواستنه‌وه‌كان ده‌كرێت، هه‌ر مامۆستایه‌یكیش مافی گواستنه‌وه‌ی هه‌بێت داواكارییه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی فۆڕمه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات و دواکات بۆ گەراندەوەی فۆڕمەکان ڕۆژی 25 / 6 / 2012 یە، واته له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كانه‌وه چه‌ند مامۆستا مافی گواستنه‌وه‌ی هەبێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی فۆڕمه‌كانیان پێده‌درێت و به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه دابه‌شی ده‌كات، پاش ئه‌وه ئه‌و فۆڕمانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌یه‌ی باڵا پێداچوونه‌وه به‌و فۆڕمانه‌دا ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی وتیشی: مامۆستایان مافی خۆیانە داوای گواستنەوە بکەن، بەمەرجێک ڕای بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیارەکەی لەسەر بێت ، هاوکات ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانیه‌ی کەدەوامی لێدەکات پێویستی پێی بوو ئه‌وا ناگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی کە داوایکردووە لە حاڵەتێکدا نەبێت ئەگەر بەدیلی هەبێت".
وتیشی :" زۆرجار مامۆستایان لەکاتی پڕکردنەوەی فرۆمەکەدا داوای قوتابخانەیەک دەکەن ، کە قوتابخانەکە پێویستی بەو پسپۆرییە نییە، لەم حاڵەتەدا سەرپەرشتیار سەرپشکە بۆ قوتابخانەیەکی بگوێزێتەوە کە پێویستی بەو پسپۆرییە هەبێت ".
وتی: هه‌ر مامۆستایه‌ك فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌و سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕییه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه‌و له‌ماوه‌ی سێ رۆژیشدا به‌نووسراوی ره‌سمی جیابوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا راشیگه‌یاند كه‌گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان بۆ باخچه‌كانی ساوایان به‌پێشكه‌شكردنی داواكاریی ده‌بێت، ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی، واته فۆڕمی گواستنه‌وه نایانگرێته‌وه‌و پێویست ناكات ئه‌وانه‌ی داوای گواستنه‌وه بۆ باخچه‌ی ساوایان ده‌كه‌ن فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه.
ڕێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایان :-
1- ئه‌و مامۆستایانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وه ده‌یانه‌وێت بگوێزرێنه‌وه‌ی بۆ قوتابخانه‌كانی ناو شار، ده‌بێت له (35) خاڵ كه‌متریان نه‌بێت یان ماوەی سێ ساڵ خزمەتی هەبێت و هه‌روه‌ها نابێت داوای قوتابخانه‌كانی (1 بۆ 6) بكه‌ن، به‌ڵام (7 بۆ 9) بۆیان هه‌یه داوای بكه‌ن.
2- هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی مامۆستا له ناو شاره‌وه بۆ ناو شار واته له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر به پێی پێویستی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه ده‌بێت كه گواستنه‌وه‌كه‌ی له نێواندا ده‌كرێَت.
3- هه‌روه‌ها له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر له ڕێگه‌ی نوسراو له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه به پێی پێویستی و ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و مامۆستایه ده‌گوازرێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق