یه‌كێتیی مامۆستایان گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه
نه‌وزاد عومه‌ر خدر، جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان (نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ)، له دیدارێكی (به‌یان)دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئاستی پیشه‌ییبوونی ئه‌و رێكخراوه و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی مامۆستایان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌ڕوات.
دیدار: سەید نامی
به‌یان: یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان تا چه‌ند پیشه‌ییانه كار ده‌كات؟
نه‌وزاد عومه‌ر: یه‌كێتیی مامۆستایان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی تێیداین، گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی پێش كۆنگره‌ی دوانزه‌یدا. پێم وایه نه‌توانراوه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دابڕ‌ێژین كه له‌گه‌ڵ خواستی تێكڕای مامۆستایان له هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك بگرێته‌وه.
به‌یان: بوونی ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی له‌ناو لقی هه‌ولێر و سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایان تاچه‌ند هه‌ستی پێده‌كرێت؟
نه‌وزاد عومه‌ر: به‌داخه‌وه ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی هه‌یه، چۆن له‌ناو كایه سیاسییه‌كه‌ی كوردستاندا هه‌یه و هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی سكرتاریه‌ت، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی لقه‌كانیش، به‌شێوازێك كه ئه‌و شوێنانه‌ی كه لقه‌كانی لیستی كوردستانی (پارتی و یه‌كێتی) تێیدا باڵاده‌سته، به‌بێ ئاگاداری لیستی هاوبه‌ش كه خۆی ده‌بینێته‌وه له هه‌رسێ لیسته‌كه‌ی مامۆستایانی (سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)، زۆرجار بڕیار له‌سه‌ر شت ده‌درێت و به‌بێ ئاگاداری لیستی هاوبه‌ش پاره خه‌رج ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی سكرتاریه‌ت هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و لقه‌كانیش ده‌ستتێوه‌ردانی زۆریان تێدا ده‌بینرێت.
به‌یان: چاره‌نووسی كێشه‌كه‌ی نادیی لقی هه‌ولێر به چی گه‌یشتووه، ئێوه رازی بوون له‌سه‌ر به‌كرێدانی به‌و شێوه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت؟
نه‌وزاد عومه‌ر: زۆر به‌داخه‌وه، له‌م رۆژنامه‌یه‌وه مامۆستا كه‌مال ده‌رباره‌ی به‌كرێدانی نادییه‌كه، زۆر به شێوازێكی شه‌فافانه وتویه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه نادیی لقی هه‌ولێر چه‌ند جارێك هه‌وڵ درا به‌كرێی بده‌ین، به‌ڵام نه‌توانرا رێكبكه‌وین، كه مامۆستا كه‌مال وتوویه‌تی نه‌توانرا به‌كرێ بدرێت، هه‌ردوو لیسته ئیسلامییه‌كه (مامۆستایانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) بوون، ماوه‌ی چوار بۆ پێنج مانگ له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا كێشمه‌كێشمی یه‌كجار زۆر ده‌كرا له‌سه‌ر به‌كرێدانی نادیه‌كه، ئێمه زۆر به جدی هه‌وڵماندا و وتمان نابێت جارێكی تر ئه‌م نادییه به‌كرێ بدرێته‌وه به‌و شێوازه‌ی له رابردوودا به‌كرێ درابوو بۆ شوێنی مه‌یخواردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاستی رۆشنبیری و تێگه‌یشتنی مامۆستایان یه‌ك ناگرێته‌وه، ئێمه‌یش وتمان ئه‌مه هێڵێكی سووره، تا له كۆتا دانیشتن‌دا پێمان وتوون ئێمه دانیشتنه‌كان بایكۆت ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار كه رێك نه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵمان، جارێكی دیكه لیستی كوردستانی به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی هه‌ردوو حزب، له كۆتاییدا بڕیاریان لێوه‌رگرتن و وتیان به‌ڵێ ئێمه هه‌ردوو لامان رازین، ئێوه بچن نادییه‌كه به‌كرێ بده‌ن و گوێ به هیچ لایه‌نێكیش نه‌ده‌ن. ئه‌وه پێشێلكردنی بڕیاری سكرتاریه‌تیشه، به شێوه‌یه‌كی نهێنی و به مه‌بله‌غێكی زۆر كه‌م و به‌بێ خستنه موزایه‌ده‌وه، هه‌ستان نادییه‌كه‌یان به‌كرێ دا. بۆیه لێره‌وه زۆر به توندی وه‌ڵامی مامۆستا كه‌مال، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌ده‌مه‌وه، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌بێت باسی له‌وه كردووه كه هه‌ر پێنج لیسته‌كه‌ی (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو، سه‌رده‌م، پارتی و یه‌كێتی) له یه‌كێتیی مامۆستایان پێی رازی بوون، من لێره‌وه ئه‌و قسه‌یه به‌درۆده‌خه‌مه‌وه، كه نه‌خێر ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌كرێدانی رازی نه‌بووین، داوای روونكردنه‌وه له سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌كه‌ین.
به‌یان: ده‌ڵێن كۆكردنه‌وه‌ی ئابوونه له مانگێكەوە بۆ مانگی تر، هه‌ڵكشان و داكشانی پێوه دیاره؟
نه‌وزاد عومه‌ر: ئه‌و زیادكردنی ئابوونه‌ی مامۆستایانه ناڕەزاییه‌كی زۆری لای مامۆستایان دروستكردووه، ئه‌و مانگانه‌ی ئابوونه‌وه‌كه پاره‌ی چه‌ند مانگێك كه‌م كۆده‌كرێته‌وه، رێژەی مامۆستایان به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێكی زۆر كۆبكرێته‌وه رێژەی ئه‌ندامبوونی مامۆستایان و به‌شداری، كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی تائێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، به‌هۆیه‌وه گیرۆده بووین.
به‌یان: ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش كۆنگره‌ی 12 كه‌می كردووه؟
نه‌وزاد عومه‌ر: له لقی هه‌ولێر و زۆربه‌ی لقه‌كانیش، ئه‌ندام بوون له‌م رێكخراوه به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات و ئالیه‌تێكی گونجاو نه‌دۆزنه‌وه، پێم وایه یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رێژەكه‌ی زیاتر كه‌م ده‌كات.
به‌یان: بارودۆخی ناو یه‌كێتیی مامۆستایان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
نه‌وزاد عومه‌ر: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كراون له ئاستی پێویستدا نین، به‌تایبه‌تی ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه تاقیكردنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كرا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن
،
زۆ
ر
به‌داخه‌وه تائێستا نه‌ماندیوه یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر به گوێره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بۆ قوتابخانه‌كان دانرابێت، پێم وایه هیچ گۆڕانكاریه
ك ڕووی نه‌داوه. مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناڕازین له یه‌كێتیی مامۆستایان. من لێره‌وه زۆر به ئازادانه پێتان ده‌ڵێم و له‌ناو دانیشتنه‌كانی لقیشدا وتوومه، كه یه‌كێتی مامۆستایان له ئاستی پێویستی مامۆستایانی كوردستاندا نییه، نه‌یتوانیوه له ئاستی پێویستدا خزمه‌ت به مامۆستایان بكات.
به‌یان: ئه‌و سیمكارته‌ی ئاسیا سێڵ دراوه به كێ، وه‌ك باس ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه چۆنه؟
نه‌وزاد عومه‌ر: ئه‌و سیمكارته بچووكه‌ی ئاسیاسێڵ ناڕەزاییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له سنووری سلێمانی، نه‌هاتووه بۆ هه‌ولێر و ته‌نیا لقه‌كانی سنووری ئیداره‌ی سلێمانیی گرتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسیاسێڵه. ئه‌و سیمكارته ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانه، به ڕای من ئه‌وه خزمه‌تكردن نییه به مامۆستایان و بچوككردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایانه.
سه‌رچاوه::سایتی به‌یان پرێس
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق