جیاواز له خوێندنگاكانی تر سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 31/3 له خوێندنگای به‌ردخان له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌رینی شاری سلێمانی قۆناغی په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت كرایه‌وه.
كردنه‌وه‌ی قۆناغی په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت (باخچه‌ی ساوایان) له ناو ئه‌و خوێندگایه‌دا بۆیه‌كه‌م جاره و بیرۆكه‌كه‌ش له لایه‌ن ڕێكخراوی یونسێفه‌وه بووه و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی نزیكردنه‌وه‌ی منداڵان له خوێندنگا و كه دوای قۆناغی باخچه‌ی ساوایانیان ئه‌و منداڵانه هه‌ر له‌و خوێندنگایه ده‌ست به قۆناغی خوێندنیان ده‌كه‌ن.
حه‌وێز محه‌مه‌د –یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له لێدوانێكیدا به SNN ی ڕاگه‌یاند: له سیستمی خوێندنگای هاوچه‌رخدا كارێكی گرنگ و په‌روه‌رده‌ییه كه قۆناغی په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت و خوێَندنی بنه‌ره‌تی له یه‌ك خوێندنگادا تێكه‌ڵ بكرێت و ئاماده‌بكرێت بۆ قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی.
وتیشی:" ئه‌و پڕۆژه‌یه له داهاتوودا كاری پێده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت له‌سه‌رجه‌م خوێندنگا نوێیه‌كاندا ئه‌و سیستمه ڕه‌چاو بكرێت و كاریش ده‌كرێت له خوێندگاكانی تر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا " تێكه‌ڵكردنی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و قۆناغی په‌روه‌رده‌ی پێشوه‌خت له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌ك كارگێریدا ده‌بڕێت به‌ڕێوه و كه‌مترین خه‌رجی تیده‌چێت.
سةرجاوة :
SNN- جه‌عفه‌ر حسێن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق