ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 5 أبريل 2013

(( خێزان و قوتابخانە پێكەوە لە پێناو بنیادنانی نەوەیەكی رۆشنبیر ))


ئەمڕۆ ئەم دروشمە یەكێكە لە پێداویستییە هەرە گرنگەكانی كۆمەڵگەی ئێمە چونكە وەك ئەوەی هەستی پێدەكرێت درزێك كەوتۆتە نێوان خێزان و قوتابخانە كە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە ، یەكێك لە هەنگاوەكانی چاكسازی لە بواری پەروەردەو فێركردندا ، بەستنەوەی ئەم دامەزراوەیە بە خێزانەوە ، چونكە قوتابخانەو خێزان دوو بنەمای سەرەكین لە دامەزراوەی كۆمەڵایەتیدا و یەك یەكتر تەواو دەكەن و یەك ئامانجی هاوبەشیان هەیە ئەویش پەرەپێدان و گەشەسەندنی مرۆییە لە كۆمەڵگەدا. پەروەردە كردنی منداڵ خێزانەوە دەستپێدەكات ، واتا سەرەتاكانی پەروەردە لەناو خێزانەوە سەرهەڵدەدات ، بەردەوامی پەروەردەكردنیش تەواو نابێت بەبێ بوونی قوتابخانە وەك دامەزراوەیەكی پەروەردەیی و بەپێی سیستەمێكی دیاریكراو ، واتا قوتابخانە رووەكی دیكەی گەورەی دامەزراوەی كۆمەڵایەتییە لە پێگەیاندنی نەوە دوای نەوە ، قوتابخانە كەسایەتی ئەو قوتابییە لە رووی ئاستی بیرو هۆش و رۆشنبیری و داب و نەریت و شارستانیەتی مێژوویی و فەلسەفەی فێركردن و بنەماكانی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ستراتیژیەتی كۆمەڵگە لە دڵ و بیروهۆشی جێگیر دەكات . كەواتە قوتابخانە تەواو كەری خێزانە لە پێشكەشكردنی خزمەتە پەروەردەییەكان دوای تێركردنی پێداویستییە سەرەكیەكانی قۆناغەكانی گەشەسەندنی جەستەیی و عەقلی و كۆمەڵایەتی تا دەگاتە پاراستنی ناسنامەی نیشتیمانی . بوونی ستراتیژیەتێكی هاوبەش و تەواو كەری یەكتر لە نێوان خێزان و قوتابخانەدا هۆكارێكە بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵگەو خودی تاكەكانی نێو ئەو كۆمەڵگەیەش . ژیانی نێو قوتابخانەش هەر چەند فراوانترە بەڵام وەك خێزان كۆمەڵگەیەكی بچووكە ، لە چوارچێوەی سیستەمێك و یاسادا رێكخراوە .
قوتابخانەو خێزان دوو پێكهاتەی كۆمەڵایەتین پابەندن بەوەی گرێبەست لە گەڵ یەكتردا بكەن و پردێك لە نێوان یەكتردا دروست بكەن كە بەرهەم و دەرەنجامی بۆ هەر دوو لا هەبێت . با دروشمی (( خێزان و قوتابخانە پێكەوە
لە پێناو بنیادنانی نەوەیەكی رۆشنبیر )) بەرز بكەینەوە ، چونكە ئەو دوو دامەزراوەیە هەر چەند بە چەندین دامەزراوەی دیكە تێكەڵ دەبن وەك دەزگا راگەیاندنەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چەندین كەناڵی جیاجیا ، بەڵام قوتابخانەو خێزان ، لە پێشەنگی هەموو ئەم دامەزراوانەن و رۆڵیان زیاترە 

سه‌رچاوه‌ په‌یجی  په‌روه‌رده‌: ی 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق