ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 5 أبريل 2013

موچەی فەرمانبەران زیاد دەكرێت


لیژنەی داڕشتنەوەی پڕۆژە یاسای موچە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای یەكخستنەوەی پلەبەندی تایبەت بەموچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ئامادە كردووە، بەمزوانەش لەئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت.

سەرچاوەیەك لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند "لیژنەكەی حكومەت كارەكانی داڕشتنەوەی پڕۆژە یاسای موچەی فەرمانبەرانی تەواو كردووە‌و لەئایندەیەكی نزیكدا لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر دەدرێت‌و دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری".

وتیشی: "لیژنەكە گەیشتۆتە رێكەوتن لەسەر دیاریكردنی كەمترین ئاستی موچەی فەرمانبەران‌و نزیك كردنەوەی موچەی فەرمانبەران لەیەكتری بەشێوەیەك كە رێژەی (20% بۆ 50%) ی زیادە دەخرێتە سەر موچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەپێی پلەكانیان".

لای خۆشیەوە قوسەی عەبدولوەهاب سوهەیل، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ "ئاژانسی مەدینە نیوز" راگەیاند "داوامانكردووە پەلەبكرێت لەیەكلایی كردنەوەی یاسایی خانەنشینی گشتی‌و موچەی فەرمانبەران‌و چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو دوو یاسایە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، داوامان لەلیژنەی دارایی كردووە كەلیژنەیەكی لاوەكی پێكبهێنێت بەمەبەستی چارەسەركردنی كەم‌و كوڕیەكان، چونكە ماوەیەكی زۆر دواكەوتووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران، رایگەیاند، تائێستا یاسای خانەنشینی یەكگرتوو رەوانەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران نەكراوە‌و لە ئەنجومەنی‌ شوورای‌ دەوڵەتە، داوایكرد پەلە بكەن لە ناردنی‌ یاساكە.

هەردوو یاسای خانەنشینی‌و فەرمانبەران ماوەیەكی زۆرە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەی بۆ پێكهێنراوە‌و تائێستا دەنگی لەسەر نەدراوە.

ئەم دوو یاسایە كاریگەری گرنگیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتیان‌و بوژانەوەی ئابووری وڵات دەبێت ‌و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق