ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 5 أبريل، 2013

وۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

وۆرك شۆپێك سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/4/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی بریتش كاونسڵ و ئه‌سۆسیه‌یشن ئۆف كۆلێجس و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،‌ وۆرك شۆپی پرۆژه‌ی ستراتیژییه‌تی په‌ره‌پێدانی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی و پیشه‌یی له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

شیاوی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ به‌چاودێری بازاڕی ئه‌وروپی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و بڕیاریشه‌ بۆ ماوه‌ی (10)‌ ساڵ به‌رده‌وام بێت، جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ردوو ده‌سته‌ی ته‌كنیكی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌و وه‌كو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی گرنگیی ئه‌م جۆره‌ وۆرك شۆپانه‌ یوسف عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فێركردنی پیشه‌یی ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌م وۆرك شۆپه‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی ته‌كنیكی و پیشه‌ییه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م وۆرك شۆپه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌پێدانی شاره‌زایی ئاماده‌بووان له‌ باره‌ی خوێندنی پیشه‌یی و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان له‌و بواره‌دا.
سه‌رچاوه‌ په‌یجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق