ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 5 أبريل 2013

پەروەردەو دیموكراتیەت

پەروەردەو دیموكراتیەت
مێژووی مرۆڤایەتی سەلماندوویەتی كە دیموكراتیەت و ناوەرۆكی ئەم چەمكە بەهەموو لایەنە مرۆییەكانی بەهیچ شێوەیەك لە هەست و تێگەیشتنی مرۆڤ جیانابێتەوە ، ئەم تێگەیشتن و هەستەش لە رێگەی پەروەردەوە دێتەئاراوە ، پێناسەی جیاجیای دیموكراتیەت هەن بەڵام ئەوەی من هەستی پێوە دەكەم كە لەگەڵ هەموو پێناسەكانی دیكە دیموكراستیەت جیاوازیەكی ئەوتۆی نیە تەنها ئەوە نەبێت كە من لە رووی پەروەردەییەوە سەیری دەكەم و وای دەبینم كە دیموكراتیەت هەڵس و كەوت و شێوازی هەڵبژاردنی ژیانە كە خۆی لەژمارەیەك بنەما دەبینێتەوە وەك یەكسانی و دادپەروەری هاوكاری و ویژدان و خۆدوورخستنەوە لە توند و تیژی و ئازادی بیرورا و رێزگرتنی رای بەرامبەر و چەندین بنەمای دیكە . دیموكراسیەت تەنها دروشم نییە بەڵكو هەڵسوكەوت و بەكارهێنانی كردەوەی راست و دروستە كە ئەمانە هەمووی لە رێگەی فێربوون و پەروەردەوە دروست دەبێت ، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش پێویستە هەوڵی بەردەوام و كاتێكی زۆر هەیە، گەیشتن بەم ئامانجە تەنها بە بڕیارو نووسینی لە بەڵگەنامەكان نایەتی دی ، بەڵكو پێویستی بە هەنگاوی كردەیی هەیە لە رێگەی بەرنامەو كتێبەكانی قوتابخانە و ئامادەكردنی مامۆستا. بۆیە هەموو ئەم گۆرانكارییانەی كە بەسەر پرۆسەی خوێندن دێت پێویستە كاریگەری لە سەر بنیادنانی دیموكراتیەت هەبێت و چەمكی دیموكراتیەت گرنگیەكی زیاتری پێبدرێت و بنەماكانی لەسەر تاكە كەس رەنگ بداتەوە وەك بنەماكانی ئازادی و بەرپرسیاریەتی و چەمكی هاوولاتیبوون و بەشداری سیاسی ، چەمكی ماف و ئەركەكان و یەكسانی و دادپەروەری و رەخنەی بنیادنەر و هتد ...... پێویستە ئەم چەمكانە و ئەم رۆشنبیرییە لە قۆناغی بنەرەتی فێرە منداڵان بكرێت بەشێوەیەك كە گونجاو بێت لە گەڵ تواناكانی و دواتر لە قۆناغەكانی تر ئەم چەمكانە زیاتر گرنگی پێبدرێت و درێژەی هەبێت . پێویستە بنەماو چەمكەكانی دیموكراتی لەژیان و چالاكیەكانی قوتابخانە بەشێوەیەكی كردەیی بوونی هەبێت و كاری پێبكرێت بەتایبەتی لە پەیوەندیەكانی نێوان قوتابیان و مامۆستایان . پێویستە قوتابیان فێربكرێن كە چۆن رووبەرووی كێشەكانیان دەبنەوە لە قوتابخانەو لە ژیانی رۆژانەیان بەشێوازێك كە ئازایەتی پێوە دیار بێت و پشت بە تواناكانی خۆیان ببەستن . هەرەها پێویستە قوتابیان هان بدرێن كە بەشداری گفتوگۆكانی ناو پۆل بكەن و هەروەها فێر بكرێن كە رای جیاواز لە هاورێكانیان قبول بكەن . ئایا تەنها قوتابخانە چەمكی دیموكراتی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگە دەگوازێتەوە ؟؟ نەخێر دامەزراوەی دیكە هەیە كە تاكەكانی كۆمەڵگە بەرەو دیموكراتیەت دەبات لەوانە دامەزراوەی خێزان و دەزگاكانی راگەیاندن و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پارت و دامەزراوەی دیكەی رۆشنبیری و وەرزشی و هتد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق