محەمەد نەجمەدین
مێژووی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان زیاتر له په‌نجا ساڵی تێپه‌ڕاندوه و تائێستاش ئه‌م رێكخراوه زۆرترین گله‌یی و گازنده‌ی له‌سه‌ره له‌لایه‌ن مامۆستایان و رۆشنبیرانه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به شیكاری واقعی و بێلایه‌نانه‌یه تا بزانین بۆ له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌یتوانیوه پێگه‌ی خۆی به‌ته‌واوی بسه‌لمێنیت.
لێره‌دا پێویسته كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه تابزانین ره‌گ و ریشاڵ و میتۆدی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چۆن داڕێژراوه، دیاره ساڵی 1962 كاتێك شۆڕشی ئه‌یلول له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی مسته‌فا بارزانیدا هه‌ڵگیرسا و ئه‌و كات ژماره‌یه‌ك مامۆستا و رۆشنبیر هاتنه نێو ئه‌م شۆڕشه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراقی ئه‌و كات هه‌ندێك بڕیاری له‌دژی مامۆستایانی نێو شۆڕش ده‌ركرد ئیتر بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه دراو هه‌رله‌هه‌مان ساڵیش‌دا و له‌شاخ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی گرێدا كه هه‌ندێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی تائێسته‌ش له‌ژیاندا ماون، له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه وه نه‌فه‌سی حیزب گه‌رایی و پاوانخوازی و كوتله‌كاری باڵی كێشا به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌دا كاتێك كه ئه‌ندامان و به‌شداربووانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه‌بناغه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یه پیاوهبالاَو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی حیزب و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌سی دوور له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌شداریان تێدا كرد كه به‌ته‌واوی ئه‌جێندای پارتگهرایی میتۆدی كاری ریكخراوه‌كه بووه، واته ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م رێكخراوه كاری بۆ پاڵپشتی ده‌سته‌و تاقمێك ده‌كرد ئه‌وه‌نده به‌رگری له‌ماف و سه‌روه‌ری مامۆستایانی كوردستان نه‌كردوه، دواتریش له‌قۆناغه‌كانی تری شۆڕش نه‌یتوانیوه خۆی له ململانێی نێو هێزهجیاوازهكان بپارێزێت تا كاتی راپه‌ڕین كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌دۆخێكی ناله‌باردا تێپه‌ڕی و مامۆستایانی كوردستان به‌دروشمی (سه‌ری به‌رزمان بۆ موچه دانانهوێین) درێژه‌یان به كاری په‌روه‌رده‌یی خۆیانیاندا و نه‌یانهێشت رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌خوێندن بێبه‌ش بن، له‌و كاته‌شدا ئه‌م یه‌كێتیه دیسان بهپاشكۆیهتی مایه‌وه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لهمشوری دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و بژێوی بێت بۆ مامۆستایان به‌ڵام له‌وساته وه‌خته دژواره‌دا خه‌ریكی پۆست و ئیمتیازاتی حیزبی و په‌یداكردنی سامان بون له‌قووتی میلله‌ت، ئه‌م بابه‌ته زۆربه‌ی مامۆستایانی ئه‌و كات زۆربهچاكی دركیان پێكردبوو كه چۆن جیاوازی هه‌بوو له گوزه‌رانی كادێرانی یه‌كێتیه‌كه و مامۆستایانی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌ك، كه‌ئه‌مه‌ش وای كرد مامۆستایان له‌پێناو گوزه‌رانی خۆیان و منداڵه‌كانیان په‌نا بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل به‌رن یان بچنه نێو ریزی حیزبێك و بژێویان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان په‌یدابكه‌ن.
دواتریش له‌شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ كه مێژوویه‌كی دوور نیه و هه‌موان ده‌زانین كه چۆن ئه‌م یه‌كێتیه هه‌رزوو دابه‌ش بوو وهنهیواتی خۆی بگرێت و كاربكاته سه‌ر راگرتنی شه‌ڕ و مامۆستایانێكی زۆریان له كوردستان ره‌نجاند و بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگ مایه‌وه.
بۆیه كاتێك باس له‌م رێكخراوهدهكرێت پێویسته ره‌هه‌نده مێژوویهكهیهمان لهبیرنهجێت و بزانین نه‌خۆشی و خه‌له‌لی ئه‌م رێكخراوه له‌كوێدایه تا ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی وه‌ربگرین.
له‌ئێستا رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌هه‌موو كاتێك فره‌ره‌نگی و هه‌مه‌جۆری زیاتری تێدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌دی بۆ هه‌روا لاواز و بێده‌سه‌ڵات ده‌بینرێت؟بۆ نه‌یتوانیوه قوتاربێت له‌و میتۆد وجۆری كاركردنه‌ی رابردوی؟ له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆنێكی تاڕادده‌یه‌ك به‌هێز له‌كوردستاندا هه‌یه و هه‌رئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ش ته‌نها له‌م یه‌كێتیه‌دا به‌شداره له‌كاتێدا له‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی حكومه‌ت به‌شدارنین، بۆ نه‌یانتوانیوه به‌پێی پێویست و داخوازی مامۆستایان گۆڕانكاری جددی بكه‌ن؟ داكۆكیكارێكی راسته‌قینه‌ی مافی مامۆستایان بن له‌هه‌موو روهیهكهوه، ئایا توانراوه تائێستا ئه‌م رێكخراوه‌ی مامۆستایان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك یان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یه‌ك ناچار به وازهێنان بكات له‌پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گێڕانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوی مامۆستایان وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان كردیان بۆ به‌رگریكردن له پزیشكێك كاتێك سوكایه‌تی پێكرا و كه‌له‌ئه‌نجامدا و پاش پێداگریه‌كی زۆری پزیشكان و سه‌ندیكاكه‌یان بكه‌ره‌كه‌ی ناچار به وازهێنان كرا كه به‌رپرسی یه‌كه‌ی كارگێڕی ناوچه‌كه‌بوو، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌ندامان كردیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.
بۆ مه‌گه‌ر له‌قوتابخانه‌و په‌روه‌رده‌كاندا سوكایه‌تی و بێڕێزی به‌رامبه‌ر مامۆستایان نه‌كراوه و ناكرێت؟ ئه‌ی بۆ ئه‌م رێكخراوه به‌ده‌نگ نایه‌ت ته‌نانه‌ت له‌مافێكی سه‌ره‌تایی وه‌ك موچه ناتوانێت كارێك بكات تا جیتر موجه‌ی مامۆستایان دوانه‌كه‌وێت.
كه‌واته لێره‌دا پێویسته هه‌موولایه‌ك هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین كێشه‌ی ئه‌م رێكخراوه له‌میتۆد و ره‌گی كاركردنیایهتی و نایه‌وێت ئه‌و نه‌ریته كۆنه‌ی له‌سه‌ری گه‌وره‌بووه وازی لێبهێنێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون و خزمه‌ت به مامۆستایان هه‌نگاو بنێت، تاواز له‌و جۆره كاركردنه‌ش نه‌هێنرێت ناوانرێت هیچ بكرێت بۆ مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یه‌كێتیه‌وه.
به‌ڕاستی لێره‌شه‌وه لیستهبهشداربووهكانی تری مامۆستایان له‌به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی مامۆستایان‌دا ده‌بینین له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كاریان كردووه به‌ڵام ده‌یانتوانی زۆر له‌وه زیاتر بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌جیاتی بیركردنه‌وه له ده‌ستكه‌وت و ململانێی حیزبی و پشكی خۆیان پێویسته له‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مامۆستایاندابن.
له‌وڵاتان ئه‌م جۆره رێكخراوانه به واتای وشه له‌خزمه‌تی مامۆستایاندان و پارێزه‌رێكی راسته‌قینه و سه‌رسه‌ختی مامۆستایانن له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌بۆیان دێته پێشه‌وه.
بۆیه پێویسته زۆرترین و گه‌روه‌ترین هه‌وڵ له گۆڕینی میتۆد و جۆری كار وبیركردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كاندا بێت به‌تایبه‌ت یه‌كێتی مامۆستایان به ده‌رهێنانیان له‌گیرفان و عه‌قڵیه‌تی حیزبه‌كان و دهسڵاتدارهكان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوون و خزمه‌تكردنی ته‌واوه‌تی به مامۆستایان به‌بێ جیاوازی.