سبه‌ینێ یه‌كشه‌مه له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا پشوی فه‌رمیه‌و ته‌نها له خوێندنگه‌كاندا ده‌وام هه‌یه.
د. سه‌لاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلیمانی به لڤین پریسی ڕاگه‌یاند"به‌فه‌رمی پێمان ڕاگه‌یه‌ندراوه كه له 25ی ئازاره‌وه ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌م پێیه‌ش سبه‌ینێ 24ی ئازار له سه‌رجه‌م زانكۆ و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا ده‌وام نیه"
د. سه‌ڵاح وتیشی"به‌ڵام به پێی فه‌رمانه‌كه ئه‌م پشوه خوێندنگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناگرێته‌وه‌و سبه‌ینێ له خوێندنگاكاندا ده‌وامی فه‌رمیه"
سه‌رچاوه : لڤین پرێس
سه‌رچاوه : لڤین پرێس
به‌رِێوه‌به‌رى رِاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ى یه‌كشه‌ممه له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌وامى فه‌رمى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هاجه‌ره داودى ، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ سپێده رایگه‌یاند: به‌پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بیست و پێنجی مانگ ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و پشووى به‌هار كۆتایی پێ دێت.
سه‌رچاوه : كه‌نالی سپێده
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق