له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی خولێك بۆ به‌رپرس و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ساز كرا.
كه‌تیایدائه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگیش به‌ژماره‌یك له‌ئه‌ندامانی به‌شداری خوله‌كه‌ی كرد
خوله‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هاوكاری ڕێكخراوی گه‌شه بۆ تواناسازی ڕێكخراوه‌كان و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی به ناوی (ئاماده‌كردنی پرۆپۆزه‌ڵ) كرایه‌وه كه ماوه‌ی چوار سه‌عاتی خایاند و 80 كه‌س تیایدا ئاماده‌بوون و وانه‌كه له لایه‌ن دكتۆر عه‌لی وترایه‌وه.مامۆستا سه‌ربه‌ست فه‌تاح، له دامه‌زراوه‌ی ڕێكخراوه‌كان به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: ئه‌م خوله سێیه‌م خولی له‌م جۆره‌یه كه دوو خولی ڕابردوو له هه‌ولێر سازكرابوو، له‌وێش و لێره‌ش به‌رپرس و ئه‌ندامان به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان هه‌بوو، توانییان له خوله‌كه سوودمه‌ند بن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق