ئه‌مرۆ 19/ 3/ 2013 لێژنه‌ی باڵای پێداچوونه‌وه‌ی رێنمایی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن بۆ ته‌واوكردنی ماسته‌ر و دوكتۆرا بۆ ساڵی 2013- 2014 ده‌ست به‌كار بوو.
ئه‌مه و كاری لێژنه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان و له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌خوێنن. هه‌روه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ رێنمایی ژماره ( 165 ) ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقیی كه به رێنمایی ژماره ( 11 )ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم گشتێنراوه و خوێندنه‌وه‌یه‌كیش بۆ رێنمایی ژماره ( 8 ) كه له لایه‌ن هه‌مان وه‌زاره‌ته‌وه جه‌ختی لێ كراوه‌ته‌وه، كرا.
له لێدوانێكیدا سه‌رۆكی لێژنه‌كه د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی رایگه‌یاند: سه‌ره‌رای پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و رێنماییانه‌ی باسكران، بریاردرا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا كه ده‌كه‌وێته 27/ 3 / 2013 رێنمایی نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، رابگه‌یه‌نرێت".
سه‌رچاوه : په‌یجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له فه‌یس بوك
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق