ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

السبت، 2 مارس، 2013

قائمة (مامؤستاياني هاوبةش) يعلن : أنهم لن يسمحوا بتدخل أي كيان سياسي في منظمة إتحاد معلمي كوردستان - لیستی‌ مامۆستایانی‌ هاوبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن رێگه‌ ناده‌ن هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ رێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان بۆ مه‌رامی‌ حزبی‌ خۆیان به‌كاربهێنن

لیستی‌ مامۆستایانی‌ هاوبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن رێگه‌ ناده‌ن هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ رێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان بۆ مه‌رامی‌ حزبی‌ خۆیان به‌كاربهێنن ئاشكراشیده‌كه‌ن، هه‌وڵی‌ باشتركردنی‌ ژیانی‌ مامۆستایان ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ سور ده‌بن كه‌ پێشتر پێیانداون.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌رانی‌ مامۆستایانی‌ لیستی‌ هاوبه‌ش كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایانی‌ كۆمه‌ڵێ‌ ئیسلامی‌ و یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر سوربوون له‌به‌رگریكردنی‌ مافی‌ مامۆستایان ده‌كه‌نه‌وه‌و ئاشكرایده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی‌ چونه‌ته‌ ناو یه‌كێتی‌ مامۆستایانه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ نوێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ مامۆستایان بێت و دوربێت له‌ ده‌ستی‌ حزب" ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن " له‌مه‌ودوا باشتر كاره‌كانیان راده‌په‌رێنن له‌ناو یه‌كێـی‌ مامۆستایان و هه‌وڵی‌ باشتر كردنی‌ ژیانی‌ مامۆستایان ده‌ده‌ن و هاوكات داوا له‌نوێنه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر هه‌ر رێگریه‌ك كه‌ خزمه‌تی‌ مامۆستیان بكات بێده‌نگ نه‌بن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق