ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

السبت، 23 مارس 2013

پرسه‌ : دوو مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی كۆیه‌ كه‌هاوسه‌ری یه‌كترین به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا


انالله وانااليه راجعون
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لەگەرەكی زانستی قەزای كۆیە، ژن و پیاوێك كەهاوسەری یەكترن و مامۆستای پەیمانگەی تەكنیكین بەهۆكارێكی نادیار سووتان.

ڕائید (كاروان مەجید میرخان) لێپرسراوی هێزی ئامادە لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆیە ڕايگەیاند: درەنگانێكی شەوی رابردوو ئاگادار كراینەوە كەحاڵەتێكی لەناكاو هەیەو ئەوانیش گەیشتوونەتە شوێنی روواوەكەو بینیویانە دوو كەس كەهاوسەری یەكترن سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
مامؤستائافرەتەكە ناوی (نازەنین عوسمان) لەدایك بووی (1962) مامؤستاپیاوەكەش ناوی (ئاراس حەمەد) لەدایك بووی (1972) كەدوو مانگە ماستەری هێناوەتەوەو خاوەنی سێ منداڵن.
رائید كاروان سەبارەت بەهۆكاری سووتانەكەیان وتی: تاكو ئێستا هۆكارەكان دیارنیە، بەڵام ئێستا ئەوان لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەكەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق