ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الاثنين، 18 مارس 2013

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە: لەماوەی دوو مانگدا دەست دەكەین بە دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا

دوای ئەوەی دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایان رایگەیاند لە 16-3دا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن ئەمرۆ سەرۆكی شارەوانی رایگەیاند بەڵێن ئە...دەن لەماوەی دوو مانگدا دەست بكەن بەدابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا.

خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ چەند دەزگایەكی راگەیاندن رایگەیاند: ئێمە پێشتر گەشتوینەتە چارەسەری كێشەی ئەو مامۆستا بەڕێزانە ، ئێمە لەنزیكەوە هاتوینەتە خزمەتیان بۆ ئەوەی زیاتر لەیەكتر تێبگەین ، دیارە ژمارەیەك لە چین وتوێژەكانی تریش هەن كە زەویان وەرنەگرتوە ، 2500 پارچە زەویمان دابەش كردوە ، بەپێی بڕیارێك كەلە مانگی 10ی2012 دا درچوە چارەسەری ئەو زەویانە كراوە كە فەرمانی تەرخان كردنیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەپێی ئەو فەرمانە كێشەكانیان چارەسەر بكەین ".

هەروەها خدر كەریم وتیشی " ئێمە لێرەدا بەڵێن ئەدەین كە تا دوو مانگی تر دەست دەكەین بەدابەشكردنی زەوی كە (100)پارچەیان بۆ ئەو مامۆستایانە بێت و لەماوەی ساڵێكیشدا ئەو كێشانە چارەسەر بكرێت ئەوانەی كە كێشەی یاساییان نەبێت ".

لەبەرامبەر بەڵێنەكەی سەرۆكی شارەوانیدا دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایان لەهەڵەبجە رایگەیاند خۆپیشاندانەكەیان كەبریار بوو لەرۆژی 16-3دا ئەنجام بدرێت هەڵدەوەشێننەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق