ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الثلاثاء، 6 أغسطس، 2013

محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین: وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نه‌شاره‌زاوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت


ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوز:
 بڕیاری‌ درێژه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ 100 كاتژمێر ده‌وامی‌ قوتابخانه‌كان، ناڕه‌زایی‌ مامۆستایانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌

به‌بێ‌ پلان و نه‌شاره‌زا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

 مامۆستا محه‌مه‌دنه‌جمه‌دین به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌

مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ به‌ ئاژانسی‌ كۆمه‌ڵنیوزی‌ ڕاگه‌یاند:

"وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كه‌سی‌ شاره‌زای‌ تیانیه‌،

چوار كابینه‌یه‌ خه‌ڵكانی‌ نه‌شاره‌زا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌

به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن" هه‌روه‌ك پێشیوایه‌

"كه‌سانی‌ حیزبی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌جوڵێنن له‌جیاتی‌

كه‌سانی‌ پسپۆڕ و شاره‌زا".
ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات "كاتێك بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن ته‌واو پێچه‌وانه‌ی‌ 

پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمه‌، توشی‌ حاڵه‌تێك ده‌بن خۆشیان

 نازانن چۆن لێیده‌رچن، پڕ مه‌ترسیدارترین قه‌یران قه‌یرانی‌ 

په‌روه‌رده‌یه‌ له‌هه‌ر وڵاتێكیش په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی‌ و ئاسایش

 به‌ده‌ستی‌ حیزبه‌وه‌ بوو ئیتر ئه‌و وڵاته‌ به‌دواكه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ كه‌لای‌ ئێمه‌ یه‌كێكه‌ له‌خراپترین 

وه‌زاره‌ته‌كان"
 به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ئه‌وه‌شی‌ وت: " ‌هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌یرانی‌ كه‌می‌ بینای هه‌یه‌،له‌ 70% هه‌موو

 قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی‌ كوردستان دوو ده‌وام و سێ‌ ده‌وامه‌‌، په‌روه‌رده‌ چۆن بیری‌ له‌وه‌نه‌كرده‌وه‌ چۆن هه‌ست به‌وه‌ناكات

 ئه‌گه‌ر ده‌وام زیاد بكرێت دوو جۆر زیادكردن هه‌یه‌، یان ئه‌وه‌یه‌ كاتژمێره‌كانی‌ ده‌وام زیاد بكرێت،له‌ 8 بۆ 2 ده‌وام بكرێت،

یان مانگه‌كانی‌ ده‌وام زیادبكرێت له‌ 6 مانگه‌وه‌ بكرێته‌ 8 مانگ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا،په‌روه‌رده‌ توشی‌ كێشه‌ و قه‌یران ده‌بێت"
 ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ئه‌وه‌شی‌ ده‌ڵێت: سه‌یری‌ كه‌شی‌ قوتابخانه‌كان بكه‌ ئایا كه‌شی‌ قوتابخانه‌كانی‌ ئێمه‌

ئه‌وه‌ی‌ پێوه‌یه‌ ده‌وام درێژبكرێـته‌وه‌ تاكاتژمێر 2،قوتابی‌ ئێمه‌ بێ‌ تاقه‌ته‌ له‌ خوێندن خواخوایه‌تی‌ ده‌قه‌یه‌ك زوتر له‌مه‌كته‌ب ده‌رچێت

بچێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌،خراپترین خوێندنگه‌كانی‌‌ ئه‌وروپا له‌باشترین خوێندنگه‌كانی‌ ئێمه‌ باشتره‌"
محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت "قوتابی‌ له‌ ئه‌وروپا‌ حه‌زده‌كات ده‌وامی خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو نه‌بێت حه‌زی‌ له‌ماڵه‌وه‌ نیه،

ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك پشوو بێت یاخود مامۆستایه‌ك نه‌چێت بۆ ده‌وام قوتابی‌ بڕواته‌وه‌ ده‌ی‌ كه‌ن به‌جه‌ژن.
 محمدنه‌جمه‌دین ڕاشی‌ گه‌یاند: گرنگترین شت بژێوی‌ مامۆستایه‌، مامۆستای‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ موچه‌ زۆره‌كه‌ی‌ به‌قه‌ده‌ر

 پۆلیسێك نیه‌ ڕێزم هه‌یه‌بۆیان،كام مامۆستا خزمه‌تی‌ زۆره‌موچه‌ی‌ به‌قه‌د پۆلیسێك نیه‌ ناچار بۆ بژێوی‌ ژیانی‌ ده‌چێت

 كارێكی‌ تر ده‌كات مانه‌وه‌ی‌ تائه‌و كاته‌ له‌قوتابخانه‌ زه‌ڕبه‌یه‌ له‌ژیانی‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان ژیانی‌ مامۆستاباشكه‌ن

به‌پێدانی‌ شوێنی‌ نیشته‌ جێ بوون‌، موچه‌یه‌كی‌ باش‌ پێبده‌ پێویستی‌ به‌كاری‌ دووه‌م نه‌بێت، ئه‌وكات به‌باشی‌ كارده‌كات .

04/08/2013

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق