ئاژانسی کۆمەڵنیوز:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایانگه‌یاند كه له‌هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌یه‌كن له دژی قه‌سابخانه خوێناویه‌كه‌ی دژ به خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی له میسر ،بریاره رۆژی شه‌ممه ئه‌و گردبونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت .
فه‌رهاد مه‌لا ساڵح، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ قوربانیانی خه‌ڵكی میسر، ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ناڕه‌زایی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه ده‌ده‌ینه حكومه‌تی كوده‌تای میسری" .
شوێنی گردبونه‌وه‌كه: به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر
رۆژی شه‌ممه 2013/8/17
كاتژمێر 5ی ئێواره
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق