به‌رێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌ل له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی په‌روه‌رده و دارایی و پلاندانان و خوێندنی باڵا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه فۆرمی داواكارییان بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا( ماسته‌ر و دوكتۆرا) له سه‌ر حیسابی خۆیان( نفقه خاصه) یان پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان كردبوو، نیشان دا، كه ماوه‌یه‌ك به‌پێی رێنمایی دارایی ژماره(11) وه‌ستێنرا بوو.
هه‌ربۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی داوا له‌و مامۆستایانه ده‌كات كه له ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هاتنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان.
له كۆی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه داواكارییان پێشكه‌ش كردبوو، 74 كاندید له كێبه‌ركێی پاڵاوتن ده‌رچوون.
هه‌روه‌ها گه‌ل رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم توانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتاڵیادا بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنی 40 كورسی وه‌كو زه‌ماله‌یه‌ك بۆ قوتابیانی ده‌رچووی 10 ی ئاماده‌یی، كه ته‌مه‌نیان له نێوان ( 16-18) ساڵیدایه و هه‌ر سێ به‌شه‌كانی( زانستیی، وێژه‌یی، پیشه‌یی) ده‌گرێته‌وه.
پسپۆرییه‌كانیش بریتین له ( دروستكردنی خۆراك، گه‌شتوگوزار، ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی گشتی، هونه‌ر و وێنه، دارتاشی،ئای تی، میكانیك)، له دوای ته‌واوكردنی خوێندن، بروانامه‌ی هاوشێوه‌ی ئاماده‌یی پیشه‌ییان پێ ده‌به‌خشرێت، كه له هه‌موو ئه‌وروپا باوه‌ر پێ كراوه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق