ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان له‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌و كه‌موكورتی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا هه‌ستیان پێكردووه، له‌وانه‌ش به‌به‌راورد به ستانداردی جیهانی له‌ساڵێكدا ده‌وامی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان له 300 سه‌عات كه‌متره.
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و به‌شداربووی كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی مامۆستایان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زیری په‌روه‌رده‌مان له‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌و كه‌م و كورتی ئاگادار كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ریكردووه كه بۆ ماوه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان 100 سه‌عات درێژبكرێته‌وه، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان وه‌زیری په‌روه‌رده‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نابێت ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌ی ده‌وام له‌سه‌ر حسابی مامۆستا‌و قوتابی بێت و پێویسته پشووه‌كانی ساڵ رێك‌بخرێن و رۆژمێرێكیان بۆدیاری بكرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستای زیاتر ساڵانه دابمه‌زرێنرێن و ئاوڕ له‌ژیان و بژێوی مامۆستایانیش بدرێته‌وه.
ده‌رباره‌ی كاتی ده‌وامی قوتابخانه‌كان به‌پێی پێوه‌ره جیهانیه‌كان ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی رایگه‌یاند: ده‌وام به‌پێی ستانداردی جیهانی خۆی 800 سه‌عات زیاتره له‌هه‌رێمی كوردستان 500 سه‌عات ده‌وام ده‌كرێت و پێویسته چاوێك به‌و سه‌عاتانه‌ی ده‌وامدا بخشێنرێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی ناوبراو گله‌ییه‌كی تری یه‌كێتی مامۆستایان كه‌له وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌یان بووه به‌شداری پێنه‌كردنی نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایان بووه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا، به‌پێی یاسای یه‌كێتی مامۆستایان، پێویسته نوێنه‌ری یه‌كێتی مامۆستایان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ئاماده‌بێت تائێستا ئه‌و یاسایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێشێلكراوه‌و نه‌ڕۆیشتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
11/08/2013
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق