ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الجمعة، 16 أغسطس 2013

لە 90% واین

نووسینی / سوهەیل تاهیر عەبدولڵا 
12/8/2013

لە 90% واین 

ئێمەی تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردستان ئەگەر سەیر بكەین ، زۆر هەڵسوكەوت و نەریتی نامۆ دەبینیین كە دەگمەنە لە هەموو دونیا بەم رێژەیە وا بێت . من دەزانم هۆكارەكەی خودی تاكەكانی كۆمەڵگە نییە ئەوەندەی بێ پلانی حكومەت و دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان و خودی پەروەردەكردن و ئاراستەكەیەتی . كە دەرەنجام بەم شێوەیە هەڵسوكەوت دەكەین . هیێشتا نەهاتوومەتە سەر ناوەرۆكی بابەتەكەم ، چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی ئێمە هەر هەموومان واین ، دەگمەن كەسانێكی ئاساییمان لێ بە دیار دەكەوێت ، هەر تاكێك لە ئێمە رازییە لە هەڵسوكەوتی خۆی ، كەس تا ئێستا نەیگوتووە كە من هەڵەم ، ئینجا ئەو كەسە بەرپرسێكی گەورەی حكومەت بێت یان دكتۆرێك ، مامۆستایەك ، كرێكارێك ، ئەندازیارێك ، مامۆستایەكی ، ئاینی ، هەموو دەڵێن راستین . كەچی كۆمەڵگە بە سەدان كێشەی كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیە . ئەگەر هەموو راست بین دەبوایە كۆمەڵگە بەردەوام لە پێشكەوتن دابا . دواتر هەموومان وا هەست دەكەین كە هیچمان بۆ نەكراوەو مەغدورین ، كەس بە شوێن و پێگەی خۆی لە نێو كۆمەڵگە رازی نییە ، ئەوەی فەرمانبەرە دەڵێ مووچەم كەمە ، دەبوایە من بەرێوەبەر بم ، ئەوەی بەرێوەبەرە دەڵێ بۆ منیان كاندید نەكرد بۆ ئەندامیەتی پەرلەمان ، ئەندام پەرلەمان دەڵێ من دەبوایە وەزیر بام ، وەزیر دەڵێ حیزب چی بۆ من كردووە ؟ زۆر ماندووم . ئینجا هەر بەم شێوەیە هاتۆتە خوارەوە . كەس هەڵە نەبی و هەمووش مەغدوور بی ، دواتر كەس كارەكەی خۆی بە تەواوی جێبەجێ ناكات و خۆشی بە شارەزا دادەنێت ، دەست لە كاروباری خەڵكی دیكەش وەردەدات ، خۆی لە بوارەكەی خۆی كەمتەرخەمە ، باسی خەڵكی دیكە دەكات و پێی دەڵێ هیچ نازانێ و كراوەتە بەرێوەبەر ، هیچ نازانێت و كراوەتە بەرێوەبەری گشتی ، هیچ نازانێت حزب كردویەتی بە وەزیر . وا دەزانێت كە خۆی باشترە و ئەو دەیزانێت . كەچی خۆی لە هەمووان خراپترە . هەندێ كەس دەبینی باسی خاك و نیشتیمان و نەتەوە دەكات كەچی خۆی باوەری پێ نییە ، تەنها خۆی دەردەخات تا پلەیەكی حیزبی یان ئیداری وەردەگرێت ، هەیە خۆی وا نیشان دەدات كە پیاوێكی دیندارە تەنها بۆ ئەوەی خەڵك لە دەوری كۆببێتەوە ، بەڵام لە واقیعدا وا نییە . ئەمە واقیعێكە لەنێو كۆمەڵگەی ئێمەدا زۆر بە زەقی دیارە . كەس نەلێت من وا نییم ، بە رای من لە 90%ی خەڵكی ئێمە وان ، ئەوانەی كە وا نیین دەگمەنن ، ئەوەش بۆ كەمتەرخەمی دەزگا پەروەردەیی و دەزگا كۆمەلایەتییەكان دەگەرێتەوە كە نەیانتوانیوە مرۆڤ و تاكەكانی ئەم كۆمەڵگەیە بە شێوەیەكی تەندروست ئاراستە بكات .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق