ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوز:
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌مامۆستایان نیگه‌ران ده‌كات،ئه‌و بڕیاره به یه‌كێكی تر له شكسته‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ناوده‌به‌ن.
سكرتێری مامۆستایانی پێشه‌نگ به ئاژانسی كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند: زیاد كردنی (100) كاژمێر ده‌وامی قوتابخانه‌كان،شكستێكی تری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه، وتیشی: وه‌زاره‌ت تاكو ئێستا نه‌ی توانیوه پشووه‌كان ده‌ست نیشان بكات، ئێستا دێت (100)كاتژمێر ده‌وام زیاد ده‌كات.
سكرتێری مامۆستایانی پێشه‌نگ ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات: زۆرێك له قوتابخانه‌كانی ئێمه دوو ده‌وام سێ و هه‌نێك چوارده‌وامیشه چۆن ده‌توانن ئه‌م بڕیاره جێ به‌جێ بكه‌ن كه ئه‌وه‌حاڵی قوتابخانه‌كان بێت.
ئه‌میر كۆیی وتیشی : تاكو ئێستا حكومه‌ت نه‌ی توانیوه ژیانی مامۆستایان دابین بكات،به‌شێوه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه كه پێویستی به‌كاری دووه‌م نه‌بێت،تاكو ئێستا وه‌زیرێكی وا دانه‌نراوه بۆ وه‌زاره‌ت كه پسپۆڕی ته‌واوی هه‌بێت له بواری په‌روره‌ده،پێویسته پێشتر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێت ئه‌وكات ده‌وامی قوتابخانه‌كان زیادبكه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق