به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانه‌مه‌ی دبلۆمی پیشه‌یی له‌هه‌رێم‌و گۆڕینی بواری كاركردنی خوێندكاران، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه ده‌ست به‌خوێندنی دبلۆمی پیشه‌ی ده‌كرێت.
(هادی ئه‌مین) له‌كۆمپانیای هێدوه‌ی بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، ئه‌و خوێندنه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ڕێگه‌پێدراوه‌و ئامانج له‌ده‌ستپێكردنی خوێندنی پیشه‌ی، بۆ زیاتر شاره‌زابوونی خوێندكارانه له‌بواری كارگێڕیی كاردا، تا ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌بواره‌كانی دیكه‌دا بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستا خوازیارن بواری كاره‌كه‌یان بگۆڕن، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندنی پیشه‌ییه‌وه بڕوانامه‌ی (دبلۆمی میهه‌نی) به‌ده‌ستبهێنن‌و توانایی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه له‌كاری كارگێڕیی كاردا.(هادی ئه‌مین) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و خوێندنه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت‌و سه‌رجه‌م ده‌رچوانی (زانكۆ، په‌یمانگه، ده‌رچووی ئاماده‌یی، ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان، بازرگانی‌و كشتوكاڵ) ده‌توانن له‌و خوێندنه سودمه‌ند بن، وتیشی:"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خوێندنه‌دا بۆ ماوه‌ی ساڵێك بڕی (2000 دۆلار) به‌شێوه‌ی قیست له‌فێرخواز وه‌رده‌گیرێت".
سه‌رچاوه : nna
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق