روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ئاماژه به راپورته‌ی رۆژنامه‌ی باس كه بلاوكراوه‌ته‌وه له رێكه‌وتی 14/5/2013 له سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئێمه به باشمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه روو:
1- سه‌باره‌ت به‌و لێكوڵینه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا بوو له ساڵی 2012 له سه‌ر بابه‌تی چاپكردنی پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌ت، به نووسراومان ژماره (249) له 6/9/2012 بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشنیارمان كردبوو كه ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه پێویستی به دواداچوونی زیاتر هه‌یه. دواتر به نووسراومان ژماره (96) له 7/2/2013 دووباره بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌خت له نووسراوی پێشووترمان كرد كه ووڵامی نووسراوی سه‌ره‌وه‌مان بده‌نه‌وه.تا ئێستا چاوه‌روانی ووڵامین كه له‌وانه‌یه به‌م نێزیكانه به ده‌ستمان بگات.
2- سه‌باره‌ت بابه‌تی په‌رتووكه‌كانی پرۆگرامی خوێندن كه به زمانی ئنگلیزی چاپكراون، لێكوڵینه‌وه و به‌دواداچوون به‌رده‌وامه له لایه‌ن لێژنه‌ی پێكهێنراو به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (6858) له 4/4/2013.
3- هۆكاری خانه‌نشین كردنی راوێژكاری وه‌زیر خاتوو ئاوات هه‌مان هۆكاری سێ راوێژكاری تره له وه‌زاره‌ت كه به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه كه زیادن له سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چونكه به پێی یاسای وه‌زاره‌ت ته‌نها چوار راوێژكار ده‌بێت هه‌بێت. كه‌واته ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌ی (باس) هاتووه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نییه.
4- سه‌باره‌ت به سرینه‌وه‌ی ناوی ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زا وه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زانستی و دانانی ناوی ژماره‌یه‌كی تر و بابه‌تی تۆماركردنی ده‌نگ له لایه‌ن كه‌سێكی به‌رپرس، هیچ سكالایه‌كی فه‌رمی نه‌گه‌شتۆته وه‌زاره‌ت تا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی 21/5/2013 كه جه‌نابی وه‌زیر چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیار و شاره‌زا كه‌وت له سه‌ر سرینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان و بریاری به‌دواداچوونی بۆ ده‌ركرد له سه‌ر بنه‌مای یاسایی.
له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌رگیز ئاماده‌بووه بۆ سازدانی كونگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ر بابه‌تێك ئه‌گه‌ر پێویست بوو بێت.
سه‌رچاوه : په‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق