رۆژی شه‌ممه 25/5/2013 به‌سه‌رپه‌رشتی بیلال سلێمان به‌رپرسی ناوه‌ندو به‌ئاماده‌بوونی كارگیرو ئه‌ندامانی ناوه‌ندو به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی سكرتاریه‌ت و مه‌ڵبه‌نده‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌سازیه‌كان كرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندی هه‌لبژاردن دوپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌لبژاردنه‌كان له‌سه‌ر شێوازی لیستی نیمچه‌كراوه به‌ڕێوه‌بچن، هاوكات داواش له‌كۆمسیۆن ده‌كات ئاماده‌سازیه‌كان ته‌واو بكات و هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌بچن.
ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ریوه‌چوونی هه‌لبژاردنێكی پاك و بێ گه‌ردو دوور له ساخته‌كاری، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق