لە بادینان پارتی دەستوەردان دەكات لە كاروباری یەكێتی مامۆستایان و پەروەردەدا و سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانیش دەستەوسانە بەرامبەری
پارتی لە بادینان دەستوەردان دەكات لە كاروباری یەكێتی مامۆستایان و بە فەرمانی لقەكانی پارتی، فەرمانگەكان پەروەردە و قائیمقامیەت و تەنانەت وەزیریش مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی یەكێتی مامۆستایان ناكەن كە سەر بە مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامین و لە بەرامبەریشیدا سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان دەستەوسانە لە ئاست دەستورەدانەكانی پارتیدا لە یەكێتی مامۆستایان لە بادینان.
عەتا ئەحمەد رەمەزان جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: بە تەوجیهی كادیرە حزبیەكانی پارتی لە بادینان، دامەزراوە پەروەردەییەكان و قائیم قام و تەنانەت خودی وەزیری پەروەردەش مامەڵە لەگەڵ سەرۆكی لقی ئاكرێی یەكێتی مامۆستایان و كەرتی شێخان ناكرێت چونكە سەر بە مامۆستایانی یەكگرتووی ئیسلامین كە دوای كۆنگرە و بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن ئەو پۆستانەی لیستیمامۆستایانی هاوبەش دراوە بەو مامۆستایانە.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ووتی: بە فەرمانی حزب، لایەنە حكومیەكان مامەڵە لەگەڵ جێگری سەرۆكی لقی ئاكرێ دەكەن و تەنانەت لەكاتی سەردانی وەزیری پەروەردەشدا لەگەڵ جێگری لێپرسراوی لقدا كۆبونەوە كراوە و بەرپرسی لق ئاگادار نەبووە و ئەندام كەرتێك لە قەزای شێخان دەسەلاتی ڕەهای پێدراوە و مامەڵە لەگەڵ پەروەردەدا دەكات.
ئەو وتیشی : بەداخەوە دوای چەندین جار تاوتوێكردنی ئەم كێشەیە لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایاندا، تاوەكو ئێستا سكرتاریەتی یەكێتیەكە بێ هەڵوێست و دەستەوسانە لە ئاستیدا.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان هەڕەشەی ئەوەی كرد لە ئەگەری چارەسەر نەكردنی كێشەكەدا سەرجەم دەستوەردانەكانی حزب ئاشكرا دەكەن و ڕێ و شوێنی دیكە دەگرنەبەر.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق