ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو

" width="150" />

الجمعة، 17 مايو 2013

صورة: ‏ڕێنمای تاقی كردنەوەكان ::::مسعود محمد شیوه‌ڕه‌شی
لەگەل نزیك بوونەوەی تا قی كردنەوەكانی كۆتای ساڵ قوتابی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌ دەبێت ، پەیوەندی لەگەل واقیعدا دەپچڕێت ، ئەم دیاردەیەش بە دیاردەكی سروشتی دەزانرێت هەروەكو هەموو دیاردەیەكی تر ،چونكە هەموو قوتابیەك دەگرێتەوە زیرەك و نازیرەك. ناپلیۆن پۆنابرد دەلێت : ((بەهێزترین و سامناكترین جەنگم لا پەسەند ترە لە تاقی كردنەوەی قوتابخانە )) ، تاقی كردنەوە هەر تاقی كردنەوەیە لە هەر بوارێكی ژیاندا بێت ، مرۆڤ توشی گیروگرفت و نائارامی دەكات.

بە پێویست دەزانین هەشت ڕێنمایی (ئامۆژگاری ) گرنگ پێشكەش بە قوتابی یە خۆشەویستەكان بكەین وەكو یارمەتی دەرێك بۆ بەهێز كردنی بیر و هزریان و ئەزبەركردنی زانیاری و سەركەوتن لە وانە كانیان دا ، كە بریتین لە:-

1-خاو بوونەوە:

ڕاهێنانی خاو بوونەوەی دەروونی ئەنجام بدە پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوە بكەیت بۆ ماوەی (10) خولەك ،ئەمە ماسوولكەكان خاو دەكاتەوەو ، تاك دوور دەخاتەوە لە پەرت و بڵاوی هزرو بیرو تەركیزیش بەهێز دەكات.

2- بەكارهێنانی هەستیارەكان:-

پێنج هەستیارەكان (بیستن ، بینین ، چەشتن ، بۆن كردن ، بەركەوتن ) یارمەتی جێگیركردنی زانیاری یەكان دەدات لەناو مێشكدا ، هەولبدە بەدەنگێكی كەمێك بەرز بخوێنیتەوە تاكو جۆرە پەیوەندی یەك لەنێوان چاو وگوێدا دروست ببێت.

3- ڕەخنەگرتن:-

لەكاتی خوێندنەوە دا وەك ڕەخنە گرێك ڕەفتار بكە لە نێوان ڕستەكاندا ، كە ئەمەش یارمەتی دەرێكە بۆ بەهێز كردنی تەركیزو لە دوایشدا بیرخستنەوەی خوێندنەوەكە.

4-خواردنەوەی ئاو:

ئاو كاریگەرییەكی زۆری لەسەر مێشكدا هەیە ،مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە (8) كوب ئاو هەیە بەلایەنەی كەمەوە بیخواتەوە ،چونكە وشكی مێشك ئازار دەدات و ، بیر پەرت و بلاو دەكات وتاك تووشی گیروگرفتی بیرخستنەوە دەكات.

5- خواردنێكی یەكسان:

خواردنی خواردەمەنیەكی یەكسان لە پرۆتین (گۆشت و هێلكە ) و كاربۆهایدرات (نیشاستەمەنی) ،ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی زیاد بوونی ماددەی (الاسیتایل كولین ) ، كەیارمەتی مێشك دەدات لە كرداری بیرخستنەوەدا.

6- نوستنی شەوان:

خەوتنی هێمن و ئارام لە شەواندا وەسیلەیەكی گرنگ و كاریگەرە بۆ چاڵاك كردنی بیر هزر ،لەم كاتەدە مێشك كەمێك ئارام دەبێت و ، بە پیچەوانەی هەموو ئەندامەكانی تری جەستە ناخەوێت بەڵكو بە كردارەكانی زانیاری دادەچێتەوە ،كەم خەوتن كاریگەری لەسەر فێربوونیش هەیە لە كاتی بەئاگایی .

7-خەوتنی دەمەو نیوەڕۆ:

ئەمە دەبێتە هۆی بوژانەوەی بیرچوونەوەو زانیارییەكان و كرداری زیندەكی جەستە رێك دەخات .

8-پێكەنین:-

پێكەنین گرژی یەكان كەم دەكاتەوەو مەعنەویات بەهێز دەكات ، ئۆكسجینی زیاد بە مێشك دەبەخشێت و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك‏ڕێنمای تاقی كردنەوەكان ::::مسعود محمد شیوه‌ڕه‌شی

بەهیوای سەركەوتن بۆ هەموو لایەك

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق