(سبەی):
به‌هۆی به‌حیزبی كردنی مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی ژماره‌یه‌ك مامۆستای خانه‌نشین، لیستی هاوبه‌شی لقی سلێمانی بایكۆتی مه‌راسیمه‌كه و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان ده‌كات.
رۆژی 16/5 له هۆلی رۆشنبیری شاری سلێمانی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان مه‌راسیمێكی رێكخست كه تیایدا خه‌ڵاتی به سه‌ر ژماره‌یه‌ك مامۆستای خانه‌نشین دابه‌شكردو به‌هۆی به‌حیزبی كردنی مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنه‌كه، لیستی هاوبه‌شی لقی سلێمانی بایكۆتی مه‌راسیمه‌كه و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا لیستی هاوبه‌شی مامۆستایان رایانگه‌یاند: له ئه‌نجومه‌نی لق دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، زۆرینه‌ی لق كه نوێنه‌رانی یه‌كێتی و پارتین، سور بون له سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت نوێنه‌ری حیزبه‌كان بێن و خه‌ڵات دابه‌ش بكه‌ن و بیكه‌نه بۆنه‌یه‌كی حیزبی بۆیه ئێمه بایكۆتمان كرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی کۆمەڵێک مامۆستا هاتنه ناو كێشه‌كه‌وه، به‌ڵێنماندا وه‌ك مامۆستا بچینه ناو هۆڵه‌كه، بۆیه ئێمه وه‌ك لیستی هاوبه‌ش بێبه‌ری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین له‌و كه‌م و كوریی و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یانه‌ی له یاده‌كه رویاندا و هه‌ندێ مامۆستا دڵگران بون و له هه‌فته‌ی داهاتو هه‌ڵوێستی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین.
ئەوەشیان خستەڕو: له باره‌ی هه‌مو بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌م یاده، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك به گژ به حیزبی كردنی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌چینه‌وه و لێره‌وه داوه له هه‌مو مامۆستایان ده‌كه‌ین به هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی هیچی تر رێگا نه‌ده‌ن به كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان یاری به چاره‌نوسی رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق