له‌رێگای پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه، پێداچوونه‌وه به پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش به پێویست ده‌زانرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و دوو پۆسته وه‌رده‌گرن له رووی بڕوانامه و توانای زانستی و به‌ڕێوه‌بردن له مامۆستایانی تر جیاوازبن.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌روه‌رده و سه‌ركه‌وتنی خوێندنگه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی وتی: "ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له سیستمی په‌روه‌رده، پێویسته شێوازی دانانی مامۆستا له‌و دوو پۆسته گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت".
وتیشی: "پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ر كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت تاكو بتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێبكات"، ئه‌وه‌شی خسته‌رشوو كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بخرێته به‌رباس، دوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان راشیگه‌یاند: له‌و پرۆژه‌یه‌دا چه‌ند خاڵێك كراوه‌ته بنه‌ما بۆ دیاریكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی ده‌كرێن به به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر، له‌وانه پێویسته ره‌چاوی ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه و ئاستی زانستی و كارگێڕی و شاره‌زایی كۆمپیوته‌ر بكرێت، له‌به‌رمبه‌ردا ده‌بێ ماف و ئیمتیازی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی دیاری بكرێت، تاكو بتوانێ وه‌كو پێویست ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی حزبی له دانانی ئه‌و دوو پۆسته‌دا، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له داهاتوودا هه‌وڵده‌درێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له دانانی به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر له خوێندنگه‌كان پله‌یه‌ك بێت، هاوشێوه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌چه‌ندین فلته‌ر تێپه‌ڕێت، زۆرجاریش له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی مامۆستایان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئیجرائات كراوه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه یه‌كێتی مامۆستایان به‌باشی ده‌زانێت به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له خوێندگه‌كان وانه بڵێنه‌وه تاكو ئاستی زانستی‌یان دانه‌به‌زێ، بۆئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی یاسا پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ر 5 وانه و یاریده‌ده‌ر 10 وانه بڵێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان ناتوانن وه‌ك مامۆستا وانه بڵێنه‌وه.
سه رجاوه:خه‌ندان - ره‌هێل سه‌مه‌د

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق