دوانیوه ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 22/12/2013 ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی
مامۆستایانی
پێشه‌نگ به‌شداری گفتوگۆیه‌كی
كراوه‌ی كرد كه‌له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندن و رۆشنبیری رێكخراوی قوتابیانی كوردستانه‌وه به ئاماده‌بونی شاره‌زایانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌ر راگرتنی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان سازكرابوو.
سه‌ره‌تا به‌ناوی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌وه له‌لایه‌ن سامان عه‌بدولفه‌تاحه‌وه به‌خێرهاتنی
ئاماده‌بوان كرا و دواتریش بواری بۆ ئاماده‌بوان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به تێبینی و
پێشنیاره‌كانیان قسه له‌باره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانه‌وه بكه‌ن.
به‌شێكی زۆری ئاماده‌بوان و شارازایانی رۆژنامه‌وانی پێیان باش بوو رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ر ره‌وتی خۆی به‌رده‌وام بێت و وه‌ك ره‌مزو وزمانحاڵی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان درێژه‌ی پێبدرێت، وه‌ك به‌شێكی تریش له‌گه‌ڵ بوون به گۆڤاری رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م قسه‌و پێشنیار‌و سه‌رنج و تێبنیه‌كان له‌به‌رده‌وامی رۆژنامه‌ی
وه‌رچه‌رخان خۆی ده‌بینیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه‌نوێنه‌ری ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن وستافی ڕۆژنامه‌كه‌بۆئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌و سازدانی ئه‌وگفتوگۆیه پێی باش بوو تائه‌و تێبینی و پێشنیارانه‌ی له‌سه‌ر ده‌رچونی ڕۆژنامه‌كه خراوه‌ته ڕوو جێ به‌جێ نه‌كرێت هه‌ر له و قۆناغه‌دا بمێنێته‌وه
هه‌ر چه‌ند رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان زمانحاڵی رێكراوی قوتابیانی كوردستان بوو، به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كارگێڕانی سكرتاریه‌ت بڕیاری راگرتنی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ركرا.
له ئێستا به‌و پێوه‌ره ئه‌كادیمیه‌ی كه شاره‌زایانی رۆژنامه‌وانی ده‌یڵێن ئه‌وه بڕیارێكی هه‌ڵه بوه كه رێكخراو ده‌رباره‌ی راگرتنی رۆژنامه‌كه ده‌ریكردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی رۆژنامه‌كه‌ن.
هه‌تا ئێستا راگرتنی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان به‌ته‌وای یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستانیش له‌هه‌وڵی به‌دیل یاخود به‌رده‌وامی رۆژنامه‌كه له گفتوگۆكرداندایه له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بواره‌كه و ره‌نگه له‌داهاتوودا بڕیاری ئیجابی ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌ی وه‌رچه‌رخان ده‌ربكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق