مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ، كه پێكهاتبوون له سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن و نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌ن له یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان و به‌رپرسی لقه‌كان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كار و چالاكیی دوو ساڵی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان.
لای خۆیه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر دوای ده‌ستخۆشی و به‌خێرهێنان، ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌روه‌رده و خوێندن له كوردستان كرد و ڕۆڵی مامۆستایانی پێشه‌نگی له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی نوێ و ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگا به‌رزنرخاند.
پاشان سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ خۆشحاڵیی خۆیان به دیداری ئه‌میری كۆمه‌ڵ دووپاتكرده‌وه و باسیان له كار و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان كرد و به‌شدارییكردنی ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگیشیان له داكۆكیكردن له مافی مامۆستایان و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی خوێندن، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان زانی.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه دیاری به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و نوێنه‌رانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستاندا دابه‌شكرا.
سه رجاوه :
پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
سه رجاوه :
پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق