ئەمڕۆ كچە مامۆستایەكی بنەڕەتی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و دەستبەجێ كوژراوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی هەولێر، كوژراوەكە ناوی ( لاڤان سامی ) ە و تەمەنی 27 ساڵە و لەدایكبووی ساڵی 1987 ە و، لەلایەن كەسێكەوە بەناوی ( عەبدولقادر عەبدوڵا ) كە تەمەنی 33 ساڵە چوار فیشەكی پێوەنراوە و گیانی لەدەستداوە.
ڕائید كاروان وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد "دوای كوشتنی ئەو مامۆستایە، بكوژەكەش فیشەكێكی ناوە بە خۆیەوە بە مەستی خۆكوشتنی بەڵام نەمردووە و، بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بەڵام باری تەندروستی جێگیرنیە" .
سه رجاوه : نها24
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق