KomalNews.org ||Komal NewsPaPer
كۆمه‌ل نیوز:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4/11 فوئاد مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌یوانی سه‌ره‌تایی كه سه‌ر به‌به‌شی خوێندنی كوردیه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن هاوسه‌ری مامۆستایه‌كی هه‌مان قوتابخانه‌وه كوژرا.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ڕووداوه‌كه، مامۆستایه‌كی ئه‌و خوێندنگایه وتی "هاوسه‌ری ئه‌و مامۆستایه‌ی كه له‌خوێندنگه‌كه‌ماندا ده‌وام ده‌كات داوای مۆڵه‌تی له‌به‌ڕێوبه‌ره‌كه كرد بۆ خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ر ڕازی نه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا ده‌نگه ده‌نگ له‌نێوانیاندا دروستبوو هاوسه‌ری مامۆستاكه به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌و كوشتی".
لای خۆیه‌وه عه‌قید عوسمان عه‌بدوڵڵا، به‌رێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی كه‌ركوك به‌كۆمه‌ڵنیوزی ڕاگه‌یاند، دوای ڕووداوه‌كه بكوژه‌كه خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كردووه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق