ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

السبت، 3 نوفمبر 2012

پرسی دامەرزاندنی دەرچووانی زانستە ئیسلامییەکان خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە

پرسی دامەرزاندنی دەرچووانی زانستە ئیسلامییەکان خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە

دلێر ئیبراھیم- ھەولێر

ڕۆژی سێشەممە ٢/١٠/٢٠١٢ د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردە، پێشوازی لە شاندێکی ھاوبەشی ھەردوو لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پەروە
ردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان کرد کە پێکھاتبوو لە ھەریەکە لە د. بەشیر خەلیل حەدداد سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەشار نەجمەدین جێگری سەرۆکی لێژنەو د. سەباح بەرزنجی بڕیاردەری لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا.

لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا پرسی دامەرزاندنی دەرچووانی کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوەو شاندی پەرلەمان پشتگیری خۆیان بۆ داواکاری ئەو دەرچووانە دووپاتکردەوەو بڕیاردرا بەشێکیان لەم نزیکانە دابمەزرێن.

لەم بارەیەوە د. بەشیر خەلیل حەدداد لە لێدوانێکدا گوتی: دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردە کۆبووینەوە سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژەکانی زانستە ئیسلامییەکان، بۆمان دەرکەوت کە وەزارەتی پەروەردە رێژەیەکی پێویستی بۆ دامەزراندن بۆ دانەنراوە، بۆیە نەتوانراوە وەکو پێویست دەرچووانی بەشە جیاجیاکان دابمەزرێن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاردرا ژمارەیەک دەرچووی زانستە ئیسلامییەکان لە ھەولێر دابمەرزێن، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە پارێزگاکانی تریش بەشێک لەو دەرچووانە دادەمەزرێن.

د. بەشیر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە بابەتی پەروەردەی ئیسلامی لە قوتابخانەو خوێندنگەکان گرنگی خۆی ھەیە و پێویستە کەسانی پسپۆڕ لە دەرچووانی بەشی زانستە ئیسلامییەکان ئەو وانەیە بڵێنەوە.

لەلایەن خۆیەوە دکتۆر عیسمەت محەمەد خالید پشتگیری لە داواکاری دەرچووانی کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان کردو، بەڵێنیدا بەپێی توانا رەخساوەکان، ھەوڵ بدات بۆ دامەرزاندنی ئەم دەرچووانە لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق