پاش کۆبونەوەى پارلەمان لەگەڵ وەزیرى پەروەردە
کۆمەڵێک بڕیارى گرنگ
لێکۆڵینەوە بەردەوام دەبێت لەکەیسى شەهید دانا جەمال
درێژەى هەواڵ......:-
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رژمێری سه‌رجه‌م ئه‌و خوێنگایانه پێكبهێنرێت كه پێویستیان به نۆژه‌نكرنه‌وه هه‌یه، هاوكات پێشنیاری ته‌رخانكردنی 50ملیۆن دۆلار بۆ پێویستی خێرای خوێندگاكان كرا.
د. سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به‌خەندانى وتووە: ئه‌مڕۆ به‌مه‌ستی تاووتوێكردنی پرسی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زیری په‌روه‌رده و لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
د. سه‌روه‌ر وتویەتى "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوەتەسه‌ر خراپی بارودۆخی خوێندن و خوێندگاكان له هه‌رێمی كوردستان"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات چه‌ند بڕیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی بینای خوێندنگاكان دران.
بڕیارەکان:
1- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لیژنه‌كانی لیكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له لێكۆڵینه‌وه له رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێك له خوێندگای ئالانی كوڕان، تاكو راستییه‌كه بۆ رای گشتی روون بكرێته‌وه و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م سزا بدرێت.
2- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له رێگای لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی و پاكژییه‌وه سه‌رژمێرییه‌كی خێرا بۆ هه‌موو ئه‌و خوێندگایانه‌ی پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه بكات.
3- حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 50 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكات بۆ كه‌لوپه‌لی پێویست و خێرا بۆ خوێندگاكان.
4- پێشنیاركرا پرسی بیناسازی له وه‌زاره‌تی په‌رورده بچێته سه‌ر وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، یان وه‌زاره‌تێكی تر.
5- زیادكردنی به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
6- پێویسته هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی دروستكردنی خوێنگاكان به‌رده‌وام بێت و له ئاینده‌دا به‌رفراوان بكرێت.
7- پێویسته له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانی پرۆسه‌ی ته‌نده‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌كان بكرێت، به‌شێوه‌ك ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بوو و لایه‌نی به‌رپرس دیار بێت و ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارییه‌تی بكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له رۆژانی داهاتوودا هه‌ر له‌سه‌ر پرسی په‌روه‌رده كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی پرسی كتێب و چاپكردن و دابه‌شكردنی، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه........
سەرچاوە/سایتى خەندان

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق