راکهیاندن:سەرچاوەیەك لە یەکیەتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، چەند خاڵێكیان تایبەت بە خزمەتكردنی مامۆستایان ئاماە كردووە و بە نیازن بیكەنە كۆنووسێك و ئاراستەی حكوومەت و پەرلەمان و وەزارەتەكانی بكەن.
سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و داكۆكی لە مافی مامۆستایان، ئەحمەد كەركووكی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند:" گرنگترین ئەو خاڵ و ڕاسپاردە و پێشنیارانەی كۆنووسەكە بریتین لە: دانانی پارێزەر بۆ لقەكان

ی یەکیەتیی مامۆستایان بۆ ئەوەی گرفت و كێشەكان بە رێگەی یاسایی چارەسەر بكات، دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون یان زەوی بۆ ئەو مامۆستایانەی كە تا ئێستا بەهەر هۆكارێك سودمەند نەبوون ".
ئەحمەد كەركووكی، گوتی: هاوكات داواشمان كردووە كە هەوڵ بدرێت دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان دابین بكرێت، چونكە ئەو دەرماڵانەی كە ئێستا بە مامۆستایان دەدرێت هیچیان پیشەیی نین و هەریەكەیان ناوێكی لێیە.
باسی لەوەشكرد، خاڵێكی سەرەكیی تری كۆنووسەكە، داواكردنی دانانی نوێنەری یەکیەتیی مامۆستایانی لە لیژنەكانی گواستنەوە و پاداشت و سزا لەپەروەردەكان. هاوكات گرنگیش بە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلوم بدرێت و لە بوون بە بەرێوەبەر و یاریدەدەرو سەرپەرشتیار پشتگوێ نەخرێن.
دەرباەری خزمەتگوزاریەكانی تری ناو كۆنوسەكە بۆ مامۆستایان ، ئەحمەد كەركووكی گوتی: پێشنیاریشمان كردووە یەكێتی ماۆستایان پەیوەندی لە گەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای كەرتی تایبەت وەك ( ئۆتومبێل، كەلوپەلی ناوماڵ) ببەستێت و پێدانی ئەو کەلوپەلانە بەشێوەی قیست بە مامۆستایان.
بەپێی وتەكانی كەركووكی، هەموو ئەو خاڵانەی كۆنووسەكە دەدەنە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و وەزارەتەكان بۆ ئەوەی هەر یەكەی لای خۆی و بەپیی پەیوەنداربونیەوە كار بۆ جێبەجێكردن و چارەسەركردنیان بكەن.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق