ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الخميس، 31 يناير، 2013

ده‌سخۆشی‌ له‌هه‌ڵمه‌تی‌ نه‌مام و ژیننامه‌ی‌ مامۆستایانی پێشه‌نگ ئاكرێ


مامۆستایان و په‌روه‌رده‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ هه‌لمه‌تی‌ نه‌مام و ژیننامه‌ی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ده‌كه‌ن
هه‌لمه‌تی‌ نه‌مام و ژیننامه‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌ستخۆشی‌ و سوباس و پیَزانینی‌ زۆر له‌لایه‌ن مامۆستایان و به‌ڕیَوه‌به‌رانی‌ په‌روه‌رده‌ و قوتابخانه‌و خویَندنگه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ.

سوپاسنامه‌ ي قوتابخانەی ئەڵوەنی بنەڕەتی لەکەلار


سوپاسنامە

بەناوی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکەمانەوە سوپاسی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ دەکەین کە ٤٤ نەمامیان پێشکەشی قوتابخانەکەمان کرد بەمەبەستی بایەخدانی زیاتر بەژینگەی قوتابخانەکەمان، ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

قوتابخانەی ئەڵوەنی بنەڕەتی لەکەلار
٢٦/١/٢٠١٣

لقی گه‌رمیان ..هه‌ڵمه‌تی نه‌مام و ژیننامه‌



لقی‌ گه‌رمیانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ سه‌دان نه‌مام و ژیننامه‌ و ڕۆژژمیَر به‌سه‌ر قوتابخانه‌كانی‌ شاری‌ كه‌لاردا دابه‌ش ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ "نه‌مام و ژییننامه‌"ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگدایه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ بێشه‌وای‌ مرۆفایه‌تی‌ موحه‌ممه‌د " درودی‌ خودای‌ لێبیت" پێی هه‌ستابوون و تێیدا هه‌زاران نه‌مامیان له‌ناو قوتابخانه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چاندووه‌.
م.كمال به‌ربرسی‌ لقی‌ گه‌رمیانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ ڕایگه‌یاند" له‌ یادی‌ دایكبونی‌ بێشه‌وای‌ مرۆڤایه‌تی‌ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی‌ جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش پێكهاتووه‌ له‌ نه‌مام چاندن".
ڕاشی‌ گه‌یاند" پڕۆژه‌كه‌یان له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی‌ قوتابخانه‌كانی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ پێشوزای‌ گه‌رمی‌ لێكراوه‌ و سوپاسی‌ چالاكییه‌كه‌یان كردووه‌".

م. كمال به‌رپرسی‌ لقی‌ گه‌رمیانی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ

السبت، 26 يناير، 2013

هه‌ڵمه‌تی‌ نه‌مامو ژیینامه‌ له‌لقی‌ هه‌ولێری ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ


به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ له‌دایكبوونی‌ مامۆستای‌ مرۆڤایه‌تی‌ محمد(صلی‌ الله علیه‌ وسلم)
 ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی‌ ده‌ستپێكرد كه‌ بریتیه‌ له‌ ناشتنی‌ زیاتر له‌ 3000 نه‌مام و گوڵی‌ جۆراوجۆر و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 10000 ژیاننامه‌ و ساڵنامه‌ له‌نێو قوتابخانه‌كانی‌ كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ سوننه‌ته‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله علیه‌ وسلم) له‌ نێو به‌رفراوانترین توێژی‌ كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ مامۆستایانه‌ به‌په‌یامی‌ ئاوه‌دانی‌ و خوێنده‌واری، هه‌روه‌ك به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ نێوتوێژی‌ مامۆستایان و ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا پێشوازیه‌كی‌ گه‌رمی‌ لێكرا

ڕۆژژمێری پێشه‌نگ




الخميس، 24 يناير، 2013

هه‌ڵمه‌تی نه‌مام و ژیاننامه‌له‌لقی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ

سه رله به یانی ئه مڕۆ [چوار شه ممه 23/1/2013  هه ڵمه تێكی به رفراوانی نه مام ناشتن له سه رتاسه ری كوردستاندا ده ستیبیكرد له لا یه ن ئه نجومه نی ماموستایانی پێشه نگه وه كه بڕی‌ 3000 نه مام و ژیاننامه و ڕۆژژمێری‌ له خوَ گرتبو به بۆنه ی یادی مه ولودی خۆشه ویسته وه ئه نجامدراو به مه به ستی زیندوكردنه‌وه ی سوننه تێكی تری‌ ماموَستای مروڤایه تی بفه رموون جه ند دیمه نێك له وهه لمه ته به رفراوانه /ڕاگه یاندنی ئه نجومه نی ماموستایانی پێشه نگ-لقی‌ سلێمانی






















الأربعاء، 23 يناير، 2013

هه‌ڵمه‌تی‌ نه‌مامو ژیینامه‌ له‌لقی‌ كه‌ركوكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ

ئه نجومه نی‌ ماموستایانی‌ پیَشه نگ لقی‌ كركوك هه ڵسان به دابه شكردنی‌ بڕی‌ 320 نه مام و سه‌دان ژیاننامه‌ و ساڵنامه‌ به سه ر زوربه ی‌ قوتابخانه كانی‌ كه‌ركوك له‌ خۆشه‌ویستی‌ پیَشه وای‌ مروڤایه تی‌ محمد صلی‌ الله علیه وسلم له ڕوژانی‌ سیَشه ممه و چوارشه ممه له 21 و22 /1/2013



الأحد، 20 يناير، 2013

ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان ڕاده‌گه‌یه‌نێت باهه‌موومان قوتابخانه‌كانی كوردستان به‌هه‌ڵمه‌تی نه‌مام و ژیننامه‌ سه‌وزتر و ئاوه‌ دانتر بكه‌ین


ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ له‌خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان ڕاده‌گه‌یه‌نێت باهه‌موومان قوتابخانه‌كانی كوردستان به‌هه‌ڵمه‌تی نه‌مام و ژیننامه‌ سه‌وزتر و ئاوه‌ دانتر بكه‌ین 

كۆبوونه‌وه‌ی لقی شاره‌زووری مامۆستایانی پێشه‌نگ


ئه‌مڕۆ (1شه‌ممه‌ - 20/1/2013) له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ماموستایانی سنووری لقی شاره‌زووری ئه‌نجومه‌نی ماموستایانی پێشه‌نگ به‌ریوه‌جوو...ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رجاو له‌ماموستایان ئاماده‌ی بوون...الحمدالله به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات..

دامه‌زراوه‌ی رێكخراوه‌كان له‌ژێر دروشمی به‌ره‌و لوتكه‌ی داهێنان ۆرك شۆپێك سازده‌كات


له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و لوتكه‌ی داهێنان)، دامه‌زراوه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ۆرك شۆپێكی له‌پێناو بره‌ودان به‌كاری رێكخراوه‌یی سازده‌كات.
س...ه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/1 له‌ هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی دوو له‌ شاری سلێمانی، دامه‌زراوه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی شورا له‌ سنوری سلێمانی و ده‌سته‌ی باڵا و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراو و سه‌نته‌ره‌كانی (رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و سه‌نته‌ری كوردۆنیا، رێكخراوی ته‌ندروستكاران، سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان)، نوێنه‌ری پزیشكان و نوێنه‌ری كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و به‌رپرسی رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی گه‌رمیان و سلێمانی و شاره‌زوور و چه‌مچه‌ماڵ، له‌پێناو بره‌ودان به‌ كاری رێكخراوه‌یی ۆرك شۆپێكی ساز كرد.

هه‌ڵمه‌تی نه‌مام و ژیننامه‌


ڕۆژژمێری مامۆستایانی پێشه‌نگ


گه‌یاندنی داواكاری


 دوابه دوای سه ردانی ڕاگه یاندنی ئه نجومه نی ماموستایانی پێشه نگ  به هه‌ ماهه نگی ڕیَكخراوی هاواری خیَرخوازی و ڕیَكخراوی قوتابیانی كوردستان لقی سلیَمانی و به مه به ستی‌ گه یاندنی كۆمه‌كییه مروَییه كان به وبرا ئاواره كوردانه ی سوریا
 ئه مڕۆ 17ی‌1ی‌2013 بوَجاری دووه م ڕاگه یاندنی ئه نجومه نی ماموستایانی پیَشه نگ لقی سلیَمانی و به هاوكاری كۆمه ڵیَك خیَرخوازی به ئه مه كی شاروَچكه ی بازیان و به مه به ستی دڵنیاكردنه وه ی خویندكاره ئاواره كان له هه وڵه كانی ماموستایانی پیَشه نگ بۆ گه یاندنی داواكاریه كانیا به به رپرسان و ئاگا داركردنه وه یان له گرفته په روه رده ییه كانی ئه وان ئه م سه ردانه ڕیَكخراو

 له نزیكه وه به ڵیَن و په یمانه كانی به ڕیَوه به رایه تی په روه رده ی‌ مه ڵبه ندی سلیَمانی گه یه نرایه ئه نجومه ن و خویندكارانی‌ ئاواره كانی كه مپی باینجان وهه وڵی كاركردن بۆگیَڕانه وه ی خویندنگه یه كی 12پۆلی كه بووه ته باره‌گایه كی حیزبی دوباره بۆناوه ندیَكی‌ خویَندن و دابینكردنی سه رجه م پیَداویستیه كانی خویندن بو خویَندنگه ی ناوبراو پشت به خودای مه زن و دلۆڤان

الأربعاء، 16 يناير، 2013

سه ر دانی مامۆستایانی پێشه نگ بؤ باره گای ڕادیۆی ده نگی كۆمه ڵ له سلێمانی به مه به ستی ده ربڕینی هاوسۆزی و هاو غه می


سه ر دانی ئه نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه نگ لقی سلیمانی بۆ باره گای ڕادیۆی ده نگی كۆمه ڵ له سلێمانی به مه به ستی ده ربڕینی هاوسۆزی و هاو غه می بۆ برایان و به ڕێوه به رو كارمه نده به ڕێزه كانی ڕادیۆكه كه به هۆی شۆر تی كاره باوه له سه ره‌تای ئه م هه فته یه دا ئاگری تێبه ربوو جگه له زه ره رو زیانی مادی خۆش به ختانه هیج زیانێكی گیانی لێنه كه وته وه سوباس بۆخودای مه زن

الاثنين، 14 يناير، 2013

چۆنیه‌تی بوون به‌ مێمبه‌ر (ئه‌ندام) له‌ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ

بۆ چۆنیه‌تی بوون به‌ مێمبه‌ر له‌م بلوگه‌ره‌

سه‌ره‌تا كلیك له‌سه‌ر ئه‌و ئایكۆنه‌ بكه‌ كه‌ نوسراوه‌ ( إنضمام لهذا الموقع ) ئه‌م ئایكۆنه‌ ئه‌كه‌وێته‌ ژێر گۆی زه‌وی یه‌كه‌ له‌ لای ڕاسته‌وه‌ .. دواتر له‌یه‌كیك له‌مانه‌ به‌شداربه‌ وه‌كو وێنه‌كه



دواتر ئه‌م بۆشاییانه‌ی ئیمه‌یل و‌ پاسۆرده‌كه‌ت بنوسه‌ وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه



ئیستا بوویت به‌ مێمبه‌ر ئه‌توانیت ئاگاداری بلاوكراوه‌كانمان بیت و بابه‌ت و كۆمینتمان بۆ بنیریت


                             ********************************

ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره ده‌توانن بابه‌ته‌كانيانمان بؤ ره‌وانه‌بكه‌ن ئێمه‌ش به‌ پێی شیاوی بابه‌تاكانيان بڵاوي ده‌كه‌ینه‌وه‌له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م بلوگه‌ره‌وه‌ تكایه‌ بابه‌ته‌كانتان ده‌بێت به‌ یونكورد بنوسن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بلاوی بكه‌ینه‌وهئه‌گه‌یر فۆنتی یونیكوردت نیه‌ لێره‌ بابه‌ته‌كه‌ت بگۆڕه‌ بۆ فۆنتی كوردیهه‌روه‌ها ئه‌توانن بابه‌ته‌كانتان بۆ ئه‌م ئیمێڵه‌ بنێرن   (mamostaianipeshang@gmail.com)



بۆ ئه‌م بابه‌ته‌سوودمان له‌ سایتی ئه‌ندازه‌وه‌رگرتووه‌و وێنه‌كان هی ئه‌و سایته‌ یه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌

الأحد، 13 يناير، 2013

داواكاری قوتابیه‌ ئاواره‌كانی سوریا و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنفرانسی‌ په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و جه‌ندین داواكاری‌ مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

داواكاری قوتابیه‌ ئاواره‌كانی سوریا و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنفرانسی‌ په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و جه‌ندین داواكاری‌ مامۆستایان له‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ و قه‌ره‌بوی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایانی‌ دامه‌زراوی‌ 2005 و ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكاری ئاواره‌كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.
وه‌فدێكی مامۆستایانی پێشه‌نگ و رێكخراوی قوتابیانی كوردستان كه‌پێك هاتبوون له‌ محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و شاخه‌وان عه‌لی، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان و سۆران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ناوه‌ندی زانكۆو په‌یمانگاكانی سلێمانی، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانیان كرد و له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبونه‌وه‌و باش بیدانی‌ سوباسنامه‌یه‌كی‌ مامۆستایانی‌ بیشه‌نك له‌به‌شداری‌ به‌ریوه‌به‌ری‌ كشتی‌ به‌روه‌رده‌ له‌كۆنفرانسی‌ ومامۆستایانی‌ بیشه‌نك و كه‌یاندنی‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆنفرانسه‌كه‌و داواكاری ئاواره‌ كورده‌كانی سوریایان له‌یاداشتێكدا گه‌یانده‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی .
له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی ئاواره‌كان و كێشه‌و كه‌م و كورتیه‌كانی په‌روه‌رده‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڵێنیدا به‌دواداچوونی جدی بۆ داواكارییه‌كان بكات و هه‌وڵێ‌ چاره‌سه‌ر كردنیان بدات.


السبت، 12 يناير، 2013

ڕانیه‌: سه‌رمایه‌دارێك له‌باتی حكومه‌ت قوتابخانه‌یه‌كی‌ 12 پۆلی‌ دروست ده‌كات


له كه‌ناڵی په‌یامه‌وه‌Payam Satellite Channel:



له‌ هه‌وڵێكی‌ خێرخوازییدا، سه‌رمایه‌دارێكی‌ شاری‌ رانیه‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ 12پۆلی‌ دروست ده‌كات.

ئه‌وسه‌رمایه‌داره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ته‌نگژه‌ی‌ قوتابخانه‌دایه‌ بۆیه‌ ویستومانه‌ كه‌مێك ئه‌ركی‌ حكومه‌ت كه‌م بكه‌ینه‌وه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌رینیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات بواری‌ په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ڤه‌ری‌ راپه‌رین كه‌موكوڕی‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌ین چاو له‌و سه‌رمایه‌داره‌ بكه‌ن.

پرسەو سەرەخۆشی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ بۆ كاك زانا ڕۆستایی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزیانه‌وه‌


بە ناوی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى كاك زانا ڕۆستایی ده‌كه‌ین بە بۆنەی کۆچی دوایی باوكی بەڕێزیانەوە (حاجی ‌سه‌عید ) ، داواکارین لە خوای گەورە بەڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی به‌ بەهەشتی بەرینی شاد بکات...... اللهم امین
                                                         إنا لله وإنا إلیه راجعون
                                           ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ 12/1/2013

الخميس، 10 يناير، 2013

ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی هه‌لی خوێندن بۆئاواره‌كانی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان


پیرۆزبایی له‌مامۆستایانی تازه‌ دامه‌زراو


له‌په‌یجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌:ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م


ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم به‌ به‌شداری زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێک قوتابی و خوێندکار ده‌ست پێده‌كات

بەیانی ٨/١/٢٠١٣ زیاتر لە ملیۆن و نیوێک قوتابی و خوێندکار لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان ئەزموونەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ھەموو قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی (زانستی و وێژه‌یی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی) و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەست پێدەکات و لە ١٧/١/٢٠١٣ کۆتایی پێدێت.


الأربعاء، 9 يناير، 2013

پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی وه‌فاتی دایكی كاك عبد الستار



بە ناوی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پیَشه‌نگ پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کاک عبدالستار مجید دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە (حاجی ‌صبریه ) ، داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات...   اللهم امین
                                                                إنا لله وإنا إلیه راجعون

Raporti hawal 4 1 2013 سةرداني مامؤستاياني بيشةنك بؤكةمبي ئاوارةكاني سوريا

الثلاثاء، 8 يناير، 2013

ئاگاداری بؤ گشت توێژه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئاگاداری

ئاگاداری گشت توێژه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی (8-3-2013) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كونفرانسێك سازده‌كات له‌ 5-6/3/2013 و داوای توێژنه‌وه‌كان ده‌كات و هه‌ر توێژه‌رێك خوازیاره‌ به‌شدار بێت توێژنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ بنێریت: Sssalam777@gmail.com

ته‌وه‌ری توێژینه‌وه‌كان:

• مافی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا: (كێشه‌كان)،(ره‌واندنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر)
• پته‌وكردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا
• چاره‌سه‌ركردنی كه‌لتوور و نه‌ریته‌ هه‌ڵه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت دا
• قوڵكردنه‌وه‌ و پته‌وكردنی چه‌مكی خۆشه‌ویستی و یه‌كتر ته‌واوكردن له‌ نێوان پیاو و ئافره‌تدا

مه‌رجه‌كانی توێژینه‌وه‌:

• پێویسته‌ توێژینه‌وه‌كان به‌ زمانی كوردی یان زمانی عه‌ره‌بی بێت و پوخته‌كه‌شی له‌ (250) وشه‌ زیاتر نه‌بێت.
• له‌ نێوان (15-20) لاپه‌ره‌ زیاتر به‌ قه‌باره‌ی ( A4) و چاپكراو بێت.
• توێژنه‌وه‌كه‌ له‌مه‌وبه‌ر بڵاونه‌كرابیته‌وه‌ له‌ هیچ شوێنێك.
• ناوه‌ڕۆكی توێژنه‌وه‌كان گونجاوبێت له‌ گه‌ڵ ئامانج و ته‌وه‌ره‌كانی كونفرانسه‌كه‌.
• دواكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان 15/2/2013.
• تكایه‌ بۆ گه‌یاندنی توێژینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ ئیمێلی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كونفرانسه‌وه‌ بكه‌نSssalam777@gmail.com
• بۆ هه‌ر سه‌رنج و پێشنیارێك تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ مۆبایله‌وه‌ بكه‌ن: 07504459657

تشكیله‌ی كه‌رته‌كانی(پیَنجویَن - سیدصادق - شاره‌زوور) ی سه‌ربه‌لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی (ی-م-ك)كرا

ئه مڕوَ 2 شممه‌7/1/2013كاتژمیَر2 ی پاش نیوه‌ڕوَ له‌هوَڵی قوتابخانه‌ی (چیا) له‌سیدصادق
 تشكیله‌ی كه‌رته‌كانی(پیَنجویَن - سیدصادق - شاره‌زوور) ی سه‌ربه‌لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی (ی-م-ك)كرا به‌ئاماده‌بوونی نوینه‌ری قائمقام وحاكم وبه‌رپرس وكارگیڕانی لق وزوَربه‌ی ئه‌ندامانی كونگره‌ی(12)
....ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ به‌رپرس وئه‌ندامانی پیَشووی كه‌رته‌كانی (هه‌ورامان - شاره‌زوور - پیَنجویَن - سیدصادق) ده‌ستیان له‌كاركیَشایه‌وه‌وبه‌رپرس و(2)ئه‌ندام كه‌رت هه‌ڵبژیَردران بوَبه‌ڕیَوه‌بردنی كه‌رته‌كانی(پیَنجویَن - سیدصادق - شاره‌زوور)
..هه روه ها  به‌پیَی په‌یڕه‌وی ناوخوَی(ی - م - ك)ده‌بیت كه‌رت له‌قه‌زاكاندا هه‌بیَت ...پیروَزبایی له‌ستافی نویَ ده‌كه‌ین وئومیَد ده‌كه‌ین له‌كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتووبن وده‌ست خوشیش له‌ستافی پیَشوو ده‌كه‌ین..



سه‌ردانی مامۆستایانی پێشه‌نگ و ڕێكخراوی هاواری خێرخوازی بۆ كامپی ئاواره‌كانی باینجا



 سه ردانی نوینه ری ئه نجومه نی ماموستایانی پێشه نگ (م.ریبوار مدحت) به‌رپرسی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ لقی‌ سلێمانی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و ڕیكخراوی هاواری خێرخوازی بوَ كامپی ئاواره كانی باینجان به مه به ستی كه یاندنی هاوكاری كردن و له نزیكه وه ره وشی به روه رده یی خویند كارانیان ببینریت و بگه یه نرێته به رپرسان له ڕێگه ی ڕاگه یاندنی ماموستایانی پێشه نگه وه