ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الثلاثاء، 8 يناير، 2013

ئاگاداری بؤ گشت توێژه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئاگاداری

ئاگاداری گشت توێژه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ رێكه‌وتی (8-3-2013) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كونفرانسێك سازده‌كات له‌ 5-6/3/2013 و داوای توێژنه‌وه‌كان ده‌كات و هه‌ر توێژه‌رێك خوازیاره‌ به‌شدار بێت توێژنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ بنێریت: Sssalam777@gmail.com

ته‌وه‌ری توێژینه‌وه‌كان:

• مافی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا: (كێشه‌كان)،(ره‌واندنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر)
• پته‌وكردنی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا
• چاره‌سه‌ركردنی كه‌لتوور و نه‌ریته‌ هه‌ڵه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت دا
• قوڵكردنه‌وه‌ و پته‌وكردنی چه‌مكی خۆشه‌ویستی و یه‌كتر ته‌واوكردن له‌ نێوان پیاو و ئافره‌تدا

مه‌رجه‌كانی توێژینه‌وه‌:

• پێویسته‌ توێژینه‌وه‌كان به‌ زمانی كوردی یان زمانی عه‌ره‌بی بێت و پوخته‌كه‌شی له‌ (250) وشه‌ زیاتر نه‌بێت.
• له‌ نێوان (15-20) لاپه‌ره‌ زیاتر به‌ قه‌باره‌ی ( A4) و چاپكراو بێت.
• توێژنه‌وه‌كه‌ له‌مه‌وبه‌ر بڵاونه‌كرابیته‌وه‌ له‌ هیچ شوێنێك.
• ناوه‌ڕۆكی توێژنه‌وه‌كان گونجاوبێت له‌ گه‌ڵ ئامانج و ته‌وه‌ره‌كانی كونفرانسه‌كه‌.
• دواكات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان 15/2/2013.
• تكایه‌ بۆ گه‌یاندنی توێژینه‌وه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ ئیمێلی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كونفرانسه‌وه‌ بكه‌نSssalam777@gmail.com
• بۆ هه‌ر سه‌رنج و پێشنیارێك تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ مۆبایله‌وه‌ بكه‌ن: 07504459657

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق