ئاگاداری

* مَرحَباً بِكُم في المَوقِع الرَّسمي لِمُنَظمَةَ مجلس المعلمين القُدوَة * به‌خێربێن بۆ بلوگه‌ری مامۆستایانی پێشه‌نگ * هیوادارین بابه‌ته‌كانی ئه‌م بلوگه‌ره‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و پاشانیش مایه‌ی سوودی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت *

په‌یجه‌كانی ماممۆستایانی پێشه‌نگ له‌

وينةي جولاو


" width="150" />

الأحد، 13 يناير، 2013

داواكاری قوتابیه‌ ئاواره‌كانی سوریا و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنفرانسی‌ په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و جه‌ندین داواكاری‌ مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

داواكاری قوتابیه‌ ئاواره‌كانی سوریا و ڕاسپارده‌كانی‌ كۆنفرانسی‌ په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی ئه‌نجومه‌نی‌ مامۆستایانی‌ پێشه‌نگ و جه‌ندین داواكاری‌ مامۆستایان له‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ و قه‌ره‌بوی‌ موچه‌ی‌ مامۆستایانی‌ دامه‌زراوی‌ 2005 و ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكاری ئاواره‌كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی تر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.
وه‌فدێكی مامۆستایانی پێشه‌نگ و رێكخراوی قوتابیانی كوردستان كه‌پێك هاتبوون له‌ محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی پێشه‌نگ و شاخه‌وان عه‌لی، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان و سۆران عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ناوه‌ندی زانكۆو په‌یمانگاكانی سلێمانی، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روره‌ده‌ی سلێمانیان كرد و له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كۆبونه‌وه‌و باش بیدانی‌ سوباسنامه‌یه‌كی‌ مامۆستایانی‌ بیشه‌نك له‌به‌شداری‌ به‌ریوه‌به‌ری‌ كشتی‌ به‌روه‌رده‌ له‌كۆنفرانسی‌ ومامۆستایانی‌ بیشه‌نك و كه‌یاندنی‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆنفرانسه‌كه‌و داواكاری ئاواره‌ كورده‌كانی سوریایان له‌یاداشتێكدا گه‌یانده‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی .
له‌به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی ئاواره‌كان و كێشه‌و كه‌م و كورتیه‌كانی په‌روه‌رده‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ڵێنیدا به‌دواداچوونی جدی بۆ داواكارییه‌كان بكات و هه‌وڵێ‌ چاره‌سه‌ر كردنیان بدات.


هناك 3 تعليقات:

  1. ئيستا ئةتوانن هةركؤمينتيكتان هةبيت ليرةوة بينووسن

    ردحذف
  2. ياداشتةكاني كؤنفراسي بةروةردةيي مامؤستاياني بيشةنك بةكوئ كةيشت

    ردحذف
  3. جؤن بتوانين بابةتتان بؤ بنيرين , ئايا بؤمان بلاو ئةكةنةوة؟

    ردحذف